Hoppa till innehåll
Hem » تۆبڵێی . تابلۆ حەسەن

تۆبڵێی . تابلۆ حەسەن

بلێی هەموو مرۆڤەکان

دڕندە بنtablo-hassan_

یا من هەڵە تێگەیشتووم

 لە مرۆڤ بوون

بڵێی هەموو شمشێرەکان

بڕندە بن

یا من هەڵە تێگەیشتووم

لە ئیسلام بوون

لەو کاتەوە خواوەندەکان

مێینەیان

دوورخستەوە

نامۆیی بوو، بەتەوقێکی

عەزازیل و

ئازادیمی توند بەستەوە

هەر کە میترای خواوندی خۆر

لەناو ریزی خواوەندەکان

سڕرایەوە

 مۆمی منیش خاموشکراو

ئەو ترووسکە رووناکییەی

منی ژنیش کوژایەوە

ئازادی من

لە دۆزەخی نێرسالاری

وردە وردە توایەوە

توایەوە

تاگەیشتە ئەم چاخەی من

هیچی وای لێ

نەمایەوە

نەمایەوە

{jcomments off}