و: ئه‌فراسیاب گرامی. ٣
واقعییه‌تی گێڕانه‌وه:
واقعییه‌تی گێڕانه‌وه، بیره‌وه‌رییه‌کی ده‌ستکاری کراوی واقعییه‌تی مه‌وجووده. نووسه‌ر به چاوی خۆی رووداوه‌که نابینێ و ناگێڕێته‌وه، به‌ڵکوو به کامێرای تایبه‌ته‌وه به وێنه و رووداوه‌کان و کاراکتێره‌کانه‌وه خه‌ریک ده‌بێ.
گۆشه‌نیگای کامێرای بینین له چیرۆک و رۆمان‌دا، یه‌کێک له تێکنیکه‌کانی نووسینه که نه‌زانینی کارێکی ئاسان، ئه‌سته‌م ده‌کاته‌وه.
ده‌بێ ده‌ست بخرێته ناو واقعییه‌ته‌وه. واقعییه‌ت له هه‌ر رووداوێکدا، که‌ره‌سته‌ی خاوه که هه‌موو نووسه‌رێکی به‌توانا ده‌یکاته چیرۆک.
نووسه‌ر به واقعییه‌تی مه‌وجوود خیانه‌ت ده‌کا هه‌تا له هه‌مبه‌ر هونه‌ردا وه‌فادار بمێنێته‌وه.
کێشه‌ی سه‌ره‌کیی نووسه‌ره تازه‌کاره‌کان ئه‌وه‌یه که ناتوانن به باشیی کامێراکه‌یان دابمه‌زرێنن. نازانن جێگای کامێراکه‌یان کوێیه، له چ گۆشه نیگایه‌که‌وه چیرۆکه‌که‌یان ده‌ست پێ بکه‌ن و گێڕه‌ره‌وه چ که‌سێک بێت.
نازان که نابێ یارمه‌تیده‌ری کامێراکه‌ی خۆیان بن. ئه‌وان هه‌رچی کامێرا پێی نه‌زانیوه ئاشکرای ده‌که‌ن به‌و خه‌یاڵه‌ی که هه‌موو شتێکیان باس کردبێ. ئێستاکه نابێ هه‌موو شتێ باس بکرێ.
شیوازه‌کانی کامێراگرتن:
ئه‌گه‌ر له کونی کلیلی ده‌رگایه‌که‌وه چیرۆکه‌که بگێڕینه‌وه ئه‌وا به‌رده‌وام به‌رهه‌مێکی به‌هێزترمان ده‌بێ تا ئه‌وه‌ی که کامێراکه‌مان له هه‌موو ژووره‌که‌دا بڵاو بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م ئاسته گه‌یشتین که کامێرای چیرۆکنووسهکانمان به کونی کلیلێک بشوبهێنین، ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ش به هێز و له‌سه‌رخۆ بین که به‌م گۆشه‌یه وه‌فادار بمێنین، و نه‌هێڵین هۆکاره‌کانی دیکه به‌ده‌ر له کامێرای روانین سه‌ر بکات به‌ناو رووداوه‌کاندا.
هه‌ندێک له چیرۆک‌نووسان به هۆی هه‌مان هه‌ڵه‌ی دانانی کامێراکهیانهوه، ناتوانن له بابه‌تێکی باش، چیرۆکێکی مام ناوه‌ندیش بخوڵقێنن. ئێستاکه ئه‌گه‌ر چیرۆکی “دوو کاشکان (دو اسکی باز)”ی هێمنگۆی بخوێنینه‌وه، تێده‌گه‌ین گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک به هه‌ر کامێرا‌و روانینێکی دیکه‌وه، یان به هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ک جیا له‌مه، شاکارێکی به کارێکی نزم ئه‌گۆڕی.
همێنگۆی و دوو کاشکان (دو اسکیباز){jcomments off}
دوو کاشکان له زه‌نجیره شاخه‌کانی “ئالپ”ه‌وه دێنه خوارێ و له کاتێکدا که زۆر برسییانه و رێگای قاوه‌خانه‌یه‌ک ئه‌گرنه به‌ر، ده‌بینن له گۆڕستانێکدا سێ که‌س خه‌ریکی به‌خاک ئه‌سپاردنی ته‌رمێک بوون، کابرایه‌کی دێهاتی، گۆڕهه‌ڵکه‌ن و قه‌شه‌یه‌ک. ئه‌وان ده‌گه‌نه لای قاوه‌خانه‌که و، زۆریش برسییانه.
پیاوی قاوه‌چی دێته سه‌ر مێزه‌که‌یان و خواردنه‌وه و نانیان بۆ ده‌هێنێ. زانیارییه‌کانی چۆنییه‌تی به‌خاسپاردنی ئه‌و ژنه دێهاتییهش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ، هه‌رکاتێ که ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێک له زانیارییه‌کان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت.
له‌م چیرۆکه‌دا نه شوێنی کامێرا ده‌گۆڕدرێ، نه کامێرا یارمه‌تیده‌ره‌کانیش ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن، هه‌موو شتێک له واقعییه‌تدا هێدی هێدی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات.
قاوه‌چی ئه‌گێڕێته‌وه: پیاوێکی دێهاتی له چه‌ند مانگ لهمهوپێش له سه‌رما و سههۆڵبهنداندا هاوسه‌ره‌که‌ی مردووه، به هۆی داخرانی رێگاکانه‌وه، ته‌رمی ژنه‌که‌ی له هه‌ماری ماڵه‌که‌یدا له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌کدا ده‌خه‌وێنێ.
به‌ڵام هه‌رکاتێ ده‌چێته ههمارهکهوه، ته‌رمه‌که له ده‌رکه‌که گیر ئه‌کات و تووشی کێشه‌ی ده‌کات.
کابرای دێهاتی بڕیار ده‌دات جێگای ته‌رمه‌که بگۆڕێ، به‌ڵام ده‌بینێ که ژنه‌که به ته‌خته‌که‌ی ژێرییه‌وه چه‌سپاوه، به‌ناچار ته‌خته‌که به ته‌رمه‌که‌وه به‌ره‌و لای ده‌رگاکه ده‌کێشێت. ده‌می ژنه مردووه‌که وا دیاره به سه‌رسوڕمانه‌وه داچهقاوه.
شتێک که ئیستا هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و گونده پێیان زانیوه ئه‌وه‌یه که سیمای ته‌رمه‌که سووتاوه‌وه و مڵۆچه بووه. کابرای قاوه‌چی به‌رده‌وام ده‌ڵێ: “ئه‌م دێهاتییانه وڵاخن”.
به‌ڵام حه‌کایه‌ته‌که چییه؟ کابرای دێهاتی ته‌رمه‌که‌ی کێشاوه‌ته پاڵ ده‌رگاکه‌وه و هه‌ر کاتێ ده‌ڕواته ههمارهکهوه ناتوانێ چرا نه‌وتییه‌که‌ی هه‌ڵواسێت چونکه ئێستا بزماری شوێنی چراکه ئه‌که‌وێته پشتی ته‌رمه‌که‌وه، ده‌می ژنه مردووه‌که‌ش داچهقاوه. دێهاتییه‌که ناچاره چراکه‌ی بکات به ددانی ژنه‌که‌وه. حه‌کایه‌ته‌که ئاوه‌ها ساده‌یه.
ئه‌م تێکنیکه به‌هه‌مان ساکاری خۆی له زمانی قاوهچییهکهوه بۆ دوو کاشکانهکه ده‌گێڕدرێته‌وه. ئه‌وان خه‌ریکی نانخواردنن و ، قاوه‌چی هه‌رکاتێ شتێکیان بۆ ده‌هێنێ، به‌شێک له رووداوه سه‌یره‌که‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هیچکه‌س تاوانبار نیه، نه قاوه‌چی، نه ئه‌و ژنه‌ی که بێ واده مردوه و نه دێهاتیی ژنمردوو. ته‌نیا چیرۆکێکه همێنگۆی ده‌یخوڵقێنێت. وا دیاره خودا‌ش له ئافراندنی ئه‌م کاره‌دا بوه‌و، دادوه‌ر نه‌بوه، گێڕانه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه که له واقعییه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
قوربانی و قاره‌مان
سه‌رقاڵ بوون به قوربانییه‌وه له‌وێدا ئه‌سته‌مه که کاراکتێری قوربانی ببێته کاراکتێری دژه پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که‌وه. ئه‌گینا پێکهاته‌ی قاره‌مان زۆر ساده‌یه. هه‌روه‌ها مێژوونووسان له که‌سایه‌تییه‌کی مێژوویی، قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی درووست ده‌که‌ن و خه‌ڵکی په‌یکه‌ری قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی له شۆڕشێکدا سه‌ری ده‌که‌ن به ژێره‌وه. که‌سایه‌تیی چیرۆک هیچ کات خووخده‌ی قاره‌مانی مێژوویی نیه، به هیچ شۆڕش و راپه‌ڕینێک، نابێت به ژێره‌وه.
ئێرنێست همێنگۆی و شاخی سه‌هۆڵ
چیرۆکه‌کانی همێنگۆی وه‌کوو شاخی سه‌هۆڵێکه که شه‌ش له سه‌ر حه‌وتی له ئاودایه. خوێنه‌ر ته‌نیا یه‌ک له‌سه‌ر حه‌وتی شاخه‌که ده‌بینێ، به‌ڵام له هه‌موو بوونێکی تێده‌گات و شایه‌تی ده‌دات. زانیارییه شاراوه‌کانی نێوان دێڕه‌کانی یه‌کێ له ده‌سه‌ڵاته به‌هێز و تایبه‌ته‌کانی همێنگۆیه. خوێنه‌ر که دێڕه‌کانی چیرۆک ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ست ده‌کا له شوێنێکه‌وه زانیارییه‌کی زۆرتر تێکه‌ڵ به خوێنی ده‌بێ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه که چیرۆکه‌کانی همێنگۆی هیچ کات له‌بیر ناکرێن.
چیرۆکی یه‌کێ له که‌مئه‌ندامانی شه‌ڕ که به گۆچانی ژێرباڵ و پێیه‌کی قرتاوییهوه له شه‌قامێکی درێژدا که‌وتۆته ڕێ تا مه‌دالیای پله‌یه‌کی قاره‌مانیی شه‌ڕی بفرۆشێ و بیکاته نان، به‌ڵام ویترینی دووکانه‌کان پڕن له‌و مه‌دالیایانه و قاره‌مان داهێزراو و داماو، ناتوانێ مه‌دالیاکه‌ی بکاته ئاو و نان بۆ بژێوی ژیان.
شێوازی همێنگۆی به بۆچوونی “نجف دریابندری”، تراویلکه‌یه‌که وه‌ک له‌پی ده‌ست که زۆربه‌ی لاسایی که‌ره‌وه‌کانی فریو داوه. به‌ڵام هیچ که‌س تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌باشی لاسایی خۆی بکاته‌وه.
له سه‌رده‌می ئێمه‌دا
همێنگۆی رێبوارێکی بێده‌نگه که له پاڵ چیرۆکه‌وه تێده‌په‌ڕێ و وه‌کوو نووسه‌رێک له دیمه‌نی چیرۆکدا ده‌سڕێته‌وه.
هه‌رچی زۆرتر ده‌نووسێ، ده‌قه‌که‌ی ساده‌تر ده‌بێت. یه‌کێ له کورتترین چیرۆکه باشه‌کانی جیهان میراتی ئه‌وه. چیرۆکێک که هیچکات فه‌رامۆش ناکرێت:
“شه‌ش وه‌زیری کابینه‌یان کاتژمێر شه‌ش و نیوی ده‌مه‌و به‌یان، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌دا تیرباران کرد. له حه‌وشه‌که‌دا له چه‌ند لاوه ئاو مه‌نگ و وه‌ستابوه‌وه. به‌سه‌ر فه‌رشی حه‌وشه‌وه ته‌رمی گه‌ڵاکان ته‌ڕ و بڵاو بووبوونه‌وه. وه‌شته باران بوو، هه‌موو په‌رده کڕکڕهکانی نه‌خۆشخانه‌یان بزمارڕێژ کردبوون. یه‌کێ له وه‌زیره‌کان نه‌خۆشی که‌وته‌یی “حصبه”ی هه‌بوو. دوو سه‌ربازه‌که‌ی که هێنایانه خواره‌وه بۆ بهربارانهکه، هه‌وڵیاندا بیهێننه ژێر پاساریی دیواره‌که‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌ناو ئاوه‌که‌دا دانیشتبوو. پێنج وه‌زیره‌که‌ی تر زۆر له‌سه‌رخۆ له ژێر دیواره‌که‌دا وه‌ستابوو. له ئاکامدا ئه‌فسه‌ره‌که گوتی هه‌وڵدان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی هیچ سوودێکی نیه، کاتێ یه‌که‌م ته‌قه‌ی فیشه‌که‌کان که کرا ئه‌و دانیشتبوو و سه‌ری نابوو به ئه‌ژنۆیه‌وه”.
“نجف دریابندری” وه‌رگێڕی به توانای به‌رهه‌مه‌کانی همێنگۆی له پێشه‌کی “پیره‌مێرد و ده‌ریا”دا ده‌نووسێ:
“شتێک که ئه‌م وه‌سف و گێڕانه‌وه‌یه تایبه‌تی ده‌کات، نادیاریی نووسه‌ره له دیمه‌نه‌که‌دا. نه باسێک، نه ده‌ربڕینێک، نه ته‌نانه‌ت ئاوه‌ڵناو یا ئاوهڵکردارێک که ده‌ربڕی بیر و زه‌ینی نووسه‌ر بێت. نزیکترین وشه‌کان به ئاوه‌ڵناوی زه‌ینییه‌وه، “ته‌ڕ”بوونی ته‌رمی گه‌ڵاکان و “توند”بوونی بارانه. که ئه‌مانه‌ش به‌ته‌واوی به‌رهه‌ستن”.
سێهه‌مین به‌شی به‌رنامه‌ی ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی ده‌ق به وته‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشی ئێرنێست همێنگۆی کۆتایی پێ ده‌هێنم:
“هه‌رچه‌نده پتر له نووسیندا رۆ بچیت، پتر ته‌نیا ده‌بیت”
سه‌رچاوه:
معروفی، عباس، این سو و آن سوی متن، (زنجیره برنامه‌ی کارگاه داستان نویسی رادیو زمانه . فایل.pdf)
***