بیر له‌و سه‌نگه‌رانه ده‌که‌مه‌وه 
چه‌ند چۆلن
نه له شه‌ڕ …
بیر له‌و نه‌فه‌رانه ده‌که‌مه‌وه
چه‌ند ته‌ژیی
نه له ئاشتی …
ته‌باییی غه‌ریبه
شمشاڵژه‌ن،
ماندوو …
بێ جێ …
ده‌رکه‌ده‌رکه‌ی سیاسه‌ت ده‌کوتێ
که‌س نایبیسێ
ڕۆژانه …
شکاتی‌ژیان ده‌ژنێ
وا هه‌یه
له فیغانی مه‌وله‌وی سووتێنه‌رتر
ده‌ڵه‌ی به‌رۆکی داده‌ڕێ،
شه‌وانه …
له په‌راوێزی”خۆ”ی‌دا
تارمایی …
شمشاڵه‌که‌ی تووڕ هه‌ڵده‌دا
پێک‌پێک
خۆی ده‌خوواته‌وه
مه‌ستی‌مه‌ست …
ده‌که‌وێ
غه‌ریبی دایده‌پۆشێ
چه‌ند زه‌عیف
چه‌نده زه‌رد
بڵێی‌چه‌ند ده‌وام بێنێ ؟!{jcomments off}