لە مەغریبی پوشپەرێکی خەم گرتودا،بە دەم سۆزی شمشالی تەنیایی وزایەڵەی دەنگێکی غەمگین ،
بۆ ژیانەوەی سەرابی روحی باڵدارەکان بەرەو ئاسمانی
ساماڵی ئەوین و خۆشەویستی، رێگەی کۆچێکی بێ گەرانەوەت گرتە بەرتا دوا نامەی هەورە بارانبۆ گوڵە گەنمە کۆچەریەکان بنوسیەوەو یەکەم گوڵە هەنارئاوێتەی
باڵای ڕێبوارانیرێگەی ئازادی بکەیت.
بریار بۆ سارێژی زامی تەنیایی دەرگایسنوورەکان بکەیتو بزە بخەیتە سەر لێوی خاک و بە دەم بادەی شێعری دڵداریەوە ،پایز بکەیتە وەرزیدڵنەوایی و رووناکی دیاری
چاوی چراکانی خەوتوی سەر شەقام و باوەشێنی روحی مردووی پەپولەکان بکەیت .بەڵێنت دا بو،هەموو ئێوارەیەک تریفەی مانگە شەومیوانی ئاسمانی خەونی باڵندەکان
بکەیت و لە ئێوارەی بە ساڵدا چو دا ماچی دەمی کانیاوی هەتاوبکەیت.هاورێم،تۆ بەڵێنت دابوفرمێسکی پێغەمبەرانەت وەک بارانی بەهاری بە سەر پرچی ئالۆزاوی
نیشتیمان دا ببارێنی وچیرۆکی خۆشەویستی لە سەر برژانگی هەتاو دابنووسیەوە.
کۆچت ،گوڵە هێرۆی شێعری ئازادی وەراندو زامی چاوەروانی میوانی خەیاڵی بە سۆزی شنەی کازێوەی بەیانکرد. پاساریەکان لەرووناکی نیگای هەروەرزێک سرودی کۆچت
لە سپێدەی هەواری ژوانت دائەخوێنەوەوئاسمانی عەشقی چاوەکانت بۆنی گوڵە مێخەک وریحانە بە سەرنەمامی شێعری ئازادی دا دەبارێنێت.
دوای سەفەرت،نێرگزەکانی دەم ڕووباربۆنی سووتانی تەمەنی چاوەروانی تۆیان لێدێت ورۆحی سەوزی گەڵایداربەروەکان ئاوازی سەمای مەرگ بۆ ژوانی ئەوین ئەخوێنێت
و نیگای شەرمنی هەتاو،زەمەنێکە بە دوای خەونەکانی ئاو دا دەگەرێت وموناجاتی سوتانی مۆم لە سەر هەناسەی پەپوڵە ئەنووسێتەوە.
نیشتیمان، چاوی دڵیئەبرێتە، رێگەی سەفەری بێ گەرانەوەت وگۆرانی بە سۆزی ڕووبار ،لە بەهاری روحی سەوزیگەڵاکان دەلێتەوە وباوەش بە مێژووی موناجاتی
تەمەنی چاوەروانی تۆ دا ئەکات وهێشتاش دڵنیایە، لەغوربەتی تەم ومژاوی پێر ڵاشێزەوە بە دەم بادەی شێعری ئازادی و بە سواری ئەسپی زریان دێتەوە وبزەی خۆری نیگات
لە پەنجەرەی تەنیایی دڵی هەر هەموومان ئەدەیتوپێمان ئەڵەێت، “بەیانیتان باش ئەی مرۆڤە خەوتوەکانی بن سێبەری هەتاو” بەیانیتان باش.{jcomments off}
