Hoppa till innehåll
Hem » جەللاد، سامان سەلیمی

جەللاد، سامان سەلیمی

گەرئەی درندەی خوێنمژ       

 ناپاکی بێ ویژدان         
دڵڕەشی ئینسان کوژ        nusin_shekaw

زیندانت پڕکەی
لە ئەندێشە و بیر
چوار گۆشەی
دیوار کەی بە ئاسن
لە سەری بخەی
 سەد قفڵو زنجیر
گەر
قەمچییت گۆشت ببڕێ
تا سەری ئیسقان
بکوژی، ببڕی
بتاسێنی سەدان رۆڵەی بێتاوان…

رۆژێک دێ رۆڵەی نیشتمان
کورو کیژی ڕۆشنبیر
نەوەی خوێندکارو ژیر
بەگژتا بچنەوە
تەختو بەختی ڕەشت
دەسەڵاتی پڕ لە
شوورەیی و
‌غەلو غەشت
پێکەوە بپێچنەوە.

زیندانت بکەن
بە قووتابخانە
زنجیر و پەتی تاوانت
بکەن بە یاریی جۆلانە
ژانوئازاری کەبودوەندەکان
 وەک سەمبولی
 خۆراگریی و بەرخۆدان
لەسەر پەرەی کتێبی مێژوو
بکەن بە باشترین وانە….

(کەبودوەند لە دڵی هەمووماندایە. پێشکەشە بە یادوخۆراگریی محەمەد سدیقی کەبودوەند)

{jcomments off}