"an independent online kurdish website

چاو       

لە دوورەوە دەنگێ دێ      
لە دەنگی دایکم دەچێ    chaw_0

هێواش هێواش لێم نزیک
دەبێتەوە!
بە نیازە ئەم شەو میوانم
بێ چاو

٩/٧/٢٠١٢

………….

جوان


ئیتر چاوەرێ بووم
ببم بە تیشکی بەرە بەیان
لە درزی دەرگای بێمە ژوورەوە
کەچی هەور رێگەی،
نەدا بێمە ژوورەوە

 ٢٧/٥/٢٠١٢

…………….

ئەبێ برۆم

بۆ شانۆی کەناری هێمنەکان
نیگای پاکەکان†
شێت بوونی  مەرگی بیابان
هاواری نەبیستراوەکان
گوڵە حاجیلەکانی بەهاری نیشتیمان
خوێن و ئاسمان،
شینەکانی گەردوون!
هەموویان هەنجن هەنجن،
نازانم منیش بۆ کێ برۆم

٢١/٥/٢٠١٢

…………….

خۆت رێگەیەکم پێ بڵێ

تاکو بەسەرتا سەرکەوم
هەر چەندی قامچی لە،
مەمکەکانت بدەم؟!
خوێن لە لەشی خۆمادەرژێ
پەنام بدە
لە تاریکی دەترسێم،
لەژێر مەمکەکانتبم شارەوە.
مانگ ئاوا بوو
کراسی لە نیگای حەسرەت،
دەربهێنە،بکە بەرم
سەرمامە دامپۆشە
لە ژێر نیگای حەسرەتت

٢٥/٥/٢٠١٢

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی