"an independent online kurdish website

هەموساڵێک لە رۆژێکی وەك ئەمڕۆدا    

دێن و پێمان دەڵێن      

بایەقوشەکان بەری خۆریان گرت و     enayet-deshty

شەمشەمە کوێرەکان دەستیانچووە خوێنی هەڵۆ

پێمان دەڵێن ئەمڕۆ دوکتۆرێك و هاوکارانی

بۆ چارەی دەردە وڵات

وەك پۆلێ هەڵۆی بەرزترین لوتکەی ڕۆژهەڵات

دەنگیان پڕ لە چریکەی ئازادی و

هەڵمەت و فڕینیان پڕ لە ئیرادە و بوێری

ئەم دوکتۆر و هاوکارانە

هەم سەرکردە هەم میللەت پەرست هەم خزمەتکار

هاتن و جانتاکانی دەستیان پڕ بو لە ئەستێرەی ئومێد

سەریان پڕ بو لە ئاسۆی نزیك و ڕوون

مەشغەڵێکی نوێیان بۆ شۆڕشی ئەمڕۆ پێ بو

پەیمانیان بە وڵات بە ئازادی بە سەربەخۆیی دابو

 بە ئاڤێستا بە نیشتیمان سۆزیان دابو

بە بیری باش کرداری باش بمانگەیەننە بەرزی ژیان

بە خەبات بە تێکۆشان لەپێناو خاك لە پێناو نیشتیمان

نەسرەوتن تا سەرکەوتن بێ و

!سەرکەوتنیش پڕ لە پێکەوە ژیان و هاودەنگی

 ئەمان هاتن و سادەتر لەخۆیان و بێ خەم لەمەرگ

……. بەڵام سەد ئاخ

تیری ژەهراوی ڕاوکەرانی ئازادی و جوانی

نێردراوانی دڕندەیی و جینایەتی

پێکایان ئەمڕۆ ڕابەر و سەرکردەو هەڵۆ

بە جەستە جێ ی هێشتین و

بە بیروباوەڕ و خەبات بۆ هەمیشە لە پێشمان

بەشێوە ماڵاوایی لێمان کرد و

بەڵام قەڵەم و بەرنامەی

بۆ هەمیشە وا لەناو خوێن و دڵمان ! 

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی