"an independent online kurdish website

رۆژی 14 ی  جولای ساڵی 2012 یادی نەمر دوکتۆر قاسملوو و کاک عەبدوڵای قادری ئازەر لە شاری ستۆکهٶلم، سوید بەڕێوە چوو و لەم یادەدا چەند وێنەو فیلممان هەڵگرتووە و هیوادارین جێگەی رەزامەندی بێت.

دەقی هەواڵ ناردراو لە لایەن کۆمیتەی سوید

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ /٧/٢٠١٢ زاینیی کاتژمێر ١٢ ی نیوەرۆ بە کاتی ئۆرووپا  کۆمیتەی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بە هاوکاری یەکیەتی ژنان و یەکیەتی کوردان لە وڵاتی سوئێد رێورەسمێکیان بە بۆنەی ٢٣ یەمین ساڵیادی تێرۆر کرانی دۆکتور عەبدۆلرەحمانی  قاسملوو هاورێیانی  بەرێوە برد .

سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەیرەقیب کە لەلایەن یەکیەتی لاوانی شاری ڤێسترۆسەوە ئامادە کرابوو  و خۆلەکێک بی دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد لە لایەن بەرێز کاک مستەفای زارعی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی سوئێدەوە پێشکەش کرا .

پاشان پەیامی  کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی لە لایەن بەرێز شەفیق کەیاوە خوێندرایەوە  و بەدوای ئەودا پەیامی فێدراسیۆنی کومەڵە کوردستانیەکان لە لایەن بەرێز سەلام جزیری یەوە پێشکەش کرا .

پەیامی کۆنگرەی نەتەواکانی ئێرانی فێدراڵ لەلایەن بەرێز خۆشکە جەمیلە حەسەن خاڵیەوە خوێندرایەوە .

بەرێز مەلا مۆحەمەدی بێگزادە هۆنراوەیەکی پێشکەش کرد بەشی دووەمی رێورەسمەکە تەرخاب کرابوو بۆ پێشکەش کردنی  سێ وتار  سەرەتا بەریز کاک تاهیر عەلیار مێژووناس  و چالاکی سیاسی باسێکی لەسەر چۆنیەتی خەباتی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دۆکتور قاسملوو پێشکەش کرد .

هاورێی لاو کاک شاهینی خۆسرەوی بە پارچەموزیک لە بەشی دووەم و چارەم دا بەشداری مەراسمەکەی کرد .

وتاری دووەم لە لایەن بەرێز دۆکتۆر عۆسمان ئەیتار کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ باسێکی مێژوویی لە سەر تێرۆری دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان  بەرامبەر بە رێبەرانی کورد و کوردستان پێشکەش کرد .

هاورێ و هاوسەنگەری دۆکتور قاسملوو بەرێز کاک دۆکتور خەلیقی شارەزا لە بواری  فەلسەفەو کۆمەڵناسی باسێکی سەبارەت  بە کەسایەتی دۆکتور قاسملکوو پێشکەش بە بەشدارانی مەراسمەکە کرد .

بەشی سێیەم تەرخان کرابوو بۆ ٣٠ خۆلەک ئانتراکت .

بەشی چوارەمی رێورەسمەکە پێک هاتبوو لە م وتارانە :

خاتوو نڤین حەرسان وەک نوێنەری ئەنجۆمەنی نیشتمانی سووریە وتەیەکی پێشکەش کرد .

پاشان لە لایەن کۆمیتەی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە وڵاتی سوئێدەوە چەپکە گۆلێک پێشکەش بە بنەماڵەی  بەریز کاک عەبدۆلای قادری ئازەر کرا کە لەلایەن خاتوو ئەسمەرەوە وەرگیرا .

پاشان بەرێز ئیرەج میسداقی  نووسەرو لێکۆڵەری سیاسی بابەتێکی پیشکەش کرد

ووتارێکی دیکەش لە لایەن بەرێز یونس شاملی چالاکی سیاسی ئازەریەوە پێشکەش کرا.

جێگای ئاماژەیە لە لەلایەن ژمارەیەک لە رێکخراو و پارتە سیاسیەکانەوە کۆمەڵێک پەیام بە دەستی بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە گەیشت  کە پێکهاتبوون لەم پەیامانەی خوارەوە :

پارتی دێموکراتی کوردستان لێژنەی ناوچەی سوئێد

یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سوئێد

پارتی دێموکراتی کوردستانی باکوور لە سوئێد

کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکان لە سوئێد

بەرێز سەردار دزەیی

جاپک

ئەنجۆمەنی دێموکراتیکی یارسان لە سوئێد

کومیتەی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە

کۆمەڵەی کوردی سۆسیال دێموکراتی سوئێد

بەشی راگەیاندنی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد

١٥ /٧/ ٢٠١٢  زاینیی

8fUbCgY49wI

V3PM1clruh8

cKnhD_ewptE

XdHnzRh7FA8

وێنە و فیلم هەڵگر ساڵە نەڵۆسی ، مونتاژی فیلم کاک حامید درودی 

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی