نازانم بۆ
هیندە سەرمامە 
وەکو ئەو رەشۆلانەی،
لە ترسی سەرما!
خۆیان بە شووسەی،
پەنجەرەکەم هەڵواسیوە!؟
…………………….
ئاوێنە
جووتێ مەمکی سپی
لەبەر ئاوێنە
تریسکەیان لێ دەچۆرێ
لەبنی ئاوێنە
ئاسمان شین شین دەبینرێ
کۆندەبۆیەک لەسەر لقی درەختێ
بەرامبەر پەنجەرە
سەری لەقی دێنێ و دەبا
بەنیازە بیانکا بە نێچری شەو
لە دارستانی چرو پردا
لەناو لەپێ شەودا
هەنجن بە هەنجن کا
دوو ئەسپی بێ زین
{jcomments off}