ده‌سپێکی هاوڕێیەتیمان
سێزده ساڵ له‌مه‌به‌ر له رۆژێکی وه‌ک ئه‌رۆ دا گێژه‌ڵووکه‌ی مه‌رگی له ناکاو، ده‌سته‌برایه‌کی له مێژینه‌م، هاوبیرێکی به توانا، کوڕه کوردێکی خۆنه‌ویست و ریبه‌رێکی کارامه
له ئه‌منی ده‌سته‌برای، هاوڕیانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌ستاند. له مێژبوو به ته‌ما بووم که داستانی ناسین و هاورێتی خۆم و کاک سه‌لام ی عەزیزی بێنمه سه‌ر کاغه‌ز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاست ده‌ستم بۆ قه‌له‌م نه‌ده‌چوو، نه‌مده‌توانی ده‌ست بکه‌م به نووسینی بیره‌ورییه هاوبه‌شه‌کانم ده‌گه‌ڵ ئینسانێک که ده‌گه‌ڵ نه‌مان و مه‌رگه‌که‌ی کێشه‌م هه‌یه. ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێت، هه‌ست و مێشکم هێزێکی وایان ده‌به‌ر خامه‌که‌م نه‌نا. به‌ڵام هه یاران چه که‌رده‌ن؟.
وێنە: سەید سەلام عەزیزی
ده‌ورانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌من و کاک سه‌لام پڕه له روداوی خۆش و ناخۆش که له‌م نوسرواه کورته‌دا جێگای نابێته‌وه. لێره‌دا ته‌نیا گێرانه‌وه‌یه‌کی خێرای چه‌ند بیره‌ور‌ی بو هاوڕێیان و که‌س و کاری که ئه‌و به‌شه له روپه‌ڕی ژیانی بۆ ئه‌وان نه‌ناسراوه باس ده‌که‌م. سەر دە می پێشمەرگایەتیشی نوسینی ناوێ ، هە ر ئەوە کە کاک سه‌لام توانیویە بگاتە پلەی ئەندامەتی دە فتەری سیاسی لە رێبەرایەتی حیزب‌دا خۆی بەڵگەی لێزانی و لیهاتوێتی.
نیزیک بە ٥١ ساڵ لە مەوبەر، کاتێک فەقێی مەدرەسە ی علوومی دینی مەهاباد بووم، لە ڕۆژێکی گه‌رمی هاوینیدا که له حەوشەی مزگەوتی سوور لە ترسی گه‌رما و تنینی خۆره‌تاو په‌نام بۆ بن سیبه‌ری دیواری یه‌کێک له حوجره‌کان برده‌بوو و له بنی دانیشتبووم. به هۆی پشووی هاوینی مه‌دره‌سه‌که‌مان ته‌عتیل بوو و فه‌قێکان هه‌ر یه‌که و به لاێکی دا گه‌رابوونه‌وه بۆ ماڵه بابیان.
ئه‌من لە بەر ئەوەی ماڵمان لە شار بوو مابوومەوە. کاتژمێر١٠ بەیانی ده‌بو پیاوێکی گەڕاوەی ڕیش
سپی، کۆک و پۆشتە و پاک و تەمیز شاڵێکی سەوز لە پشت، دوکوڕه جحێڵەی دەگەڵ هاتنە حەوشە مزگه‌وت، یه‌کسه‌ر هاتن بۆ لای من سڵاویان کرد، لە بەریان هەستام، سڵاوم ئه‌ستانده‌نه‌وه و فەرموم کردن بچینە ژورێ. لە‌منیان پرسی گووتم خۆمم ، ئەدی ئێوە ؟ پیاوە گه‌ڕاوه‌که گووتی: ئه‌من سە ید ڕەسوڵی عە زی‌زی و خەڵکی گوندی قەرەکەندی بۆکانم.
ئەوەیان سەید مستەفا برازامە و ئەوەشیان سەید سەلام کوڕمە. پاش بەخێرهێنانێکی گەرم دیسان
خوڵقم کردن بۆ ژورێ ، حاجی سە ید گووتی: ئەوانە م هێناون لێرە دایانمەزرێنم، جارێ بابچینە لای
رەئیس و دوایە ش لە کەبابخانەی حەمە شەل لە گیرفانی من میوانی تۆ دەبین.دیارە ئه‌من بە خزمەتی نە
گەیشتبوم و پێشتر نەم دەناسی خزمێکی خۆمان ئه‌منی پێناساندبو.
پێکەوە چوینە دەفتە ری ره‌ئیسی مەدرەسە که خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەبدوڵای مودەڕیسی بوو. حاجی سەید خۆی ناساند، و مامۆستاش بە گەرمی بە خێرهاتنی کردن و لە منی پرسی ئه‌تۆ دە یان ناسی؟ عه‌رزم کرد نەخێر پێشتر بە خزمە تیان نەگەیشتوم بەڵام کاک حەمە سە لیم فەتتاحی ناردونیە لای من.
مامۆستا گووتی: زۆر بەخێر بێن، جێگەمان هەیە وەریان دەگرین، بەڵام خۆت دەزانی دەبێ یەکێکی ناسراوی شاری بەرعۆدەیان بێ.
حاجی سه‌ید گووتی: ئێمە خزم و ناسیاوی زۆرمان لێرە هەن.
ئە گەربه هه‌ڵه نه‌چووبم ،یەکیک لە مەدەنیەکانی ناساند کە برا یان ئامۆزای کاک حوسێنی مەدەنی بوو و دوکانی به‌زازی هەبوو لە قەیسەریان .ئه‌منیش دووکانەکەیانم پێدە زانی.
مامۆستا گوتی: مەجیدپوور ئەتۆ ئەو فۆڕمەی بەرە و پێی پڕبکەوە و هەتا دێیەوە ئێمەش چاێه‌کی دەخۆینەوە.
فۆڕمه‌که‌م برد بۆ ئاغای مه‌ده‌نی، گووتی خزمی خۆمانن و بۆخۆشی دە گەڵم هات بۆ مه‌دره‌سه‌ی و لەوێ فۆڕمەکەی پڕکردەوە. زۆریشی خولق کردن، میوانی بن ،بەڵام حاجی سه‌ید سوپاسی لێکردو گووتی : بە پەلەین دەبێ بگەڕێینەوە بۆ جاریکی‌تر و بۆ نیوە ڕۆیەش میوانی مە لا برایمین.
بەم چەشنە کاک سەلام هاتە مەدرەسە ی علومی دینی لە مەهاباد. واباشە کورت ئە و مە درە سە یە
بناسێنم . ئەوەندە ی ئه‌من بزانم، ئەوە بۆ یەکەمین جار بوو لە موکریان، مەدرەسەیەکی
لەو بابەتە دامه‌زرابوو، دەگەڵ حوجرەی فە قێیان بە تەواوی جیاوازی هە بو . لە حوجران فە قێ چ
لە شار‌و چ لە دێ بژیوی ژیانیان لە لایەن خە ڵکی ئاوایی لە لادێی و لە لایەن دانیشتوانی گەرە ک لە
شاردابین دەکرا. فەقێ بۆ نانی ڕۆژانە ماڵە وماڵیان دە کرد و ‘راتبە’ یان کۆ دە کردەوە، بەڵام لەو
مەدرەسەیە هەموو پێداویستیه‌کان لە لایەن ئیدارەی ئەوقاف ڕا دابین دەکرا. مه‌دره‌سه‌که بوودجەی تاێبه‌تی خۆی هه‌بوو، بۆ دابینکرده‌نی خوارده‌نی ڕۆژانه ، شوێنی حه‌وانه‌وه و کڕینی ساڵانه‌ی دە ستێک جل‌و بەرگی مە لایانە بـــۆ هەمو فەقێکان که رادەیان دە گەیشتە ٣٥ کەس. لە حوجرەکانی ئاسایی هەموو ئەرک و کاری حوجرە و نان کۆکردنەوە لە ئەستۆی سوختە بو، بە ڵام لە وێ هەموو کارەکان بە نۆرە بون و بە سەر سوختە و موستە عید دا دابە ش دەکرا.بە کورتی وەک چۆن ڕێژیمی ئاغا و ڕعیەتی دوایه تێکچو لە وێش سیستمی سوختە و موستەعیدایەتی نەما. با ئەوەش بڵێم ئەو مەدرەسەیە هەر چە ند هەمو تەشریفاتێکی قانونی تێدا ڕەچاو دەکرا ، بە ڵام مه‌د‌ڕه‌که‌که‌یی هیج ئەرزشێکی قانونی نەبو ، واتە به شەشی سەرەتاییش حیساب نە دەکرا.
کاک سەلام لە زۆربەی فە قیکان کەم تەمەنتر، بەڵام لە خوێندندا له زۆربەشمان زیرەکتر بو، توانای زێنی زۆر له سه‌رێ بوو، کاتێک دەرسیان پیدەگوتین ناوەرۆکی دەرسەکەی تە واو لە بەربوو ، زۆر جار شتێکمان لە بیر نەدەما لە ویمان دەپرسیە وە.
کاک سه‌لام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زێنێکی فۆتوگرافیکی باشی هه‌بوو، گه‌نجێکی به شه‌هامه‌ت و له هه‌مان کات دا له کاری جه‌معی و دۆستاێتی ده‌ست پێشخه‌ر و خۆنه‌ویست بوو.
وەک لە پێشدا باسمکرد مه‌دره‌سه دەبو ساڵانە دە ستێک جلوبەر گمان بۆ بکرێت کە بریتی بوو لە : کەوای درێژ، کراس‌و دەرپێی، مە ندیل و جلیتقە وجاری وا هه‌بوو که کەوشیشان بۆ ده‌کریین. ساڵێک کە بە داخەوە ساله‌که‌یم لە بیر نه‌ماوه بە بیانوی تەعمیراتی حوجرەکان نه‌یان ده‌ویست جل و به‌رگمان بۆ بکرن. هەرچی داوامان دەکرد هه‌ر فریویان دەداین و جار‌و بارەش وڵامی بە هەرەشەیان دەداینەوە بە کورتی بڕیاریان داب‌و بۆمان نەکڕن و بودجەکەی پاشقول بدەن.
شەوێک ئێمه فه‌قێکان کۆبونەوەمان کرد و بریارمان دا دەرس نەخوێنین و مان بگرین هەتا جل و به‌رگمان بۆ ده‌کڕه‌ن. هەر لەو کۆبونەوەیە دا دەستەیەک دیاری کرا بۆ قسەکردن دەگەڵ بەرپرسان و که‌سانی
پێوندیدار، کاک سەلام و ئه‌من یەکێک لە و که‌سانە بوویین. سبه‌ێنێکه‌ی سەرجەم فەقێکان لە مزگەوت دانیشتین، هەر مەلایەک دەهات ڕێگەی نەدەدرا بێتە ژورێ، پێی دەگووترا دەرس ناخوێنین تەشریفت بگەڕێتەوە!. به‌م شێوه‌یه مامۆستاکان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دەفتەر.
سەرۆکی مەدرەسە مامۆستا مەلا عـەبدوڵا مودەڕیسی هات، دیاربو لە وەزعەکە ئاگادار کرابو. لەو کاتە دا ئه‌من لە بەر دەرگاکە راوه‌ستابووم. بە توڕەییه‌وه کووتی: مەجیدپور، ئەوە چیە؟ کۆدەتایە؟، گووتم: نەخێر قوربــان تەقازایە؛ تەقازا بۆچی؟ قوربان بۆ کەوایە! شێوەی وڵامەکانی من کە وەک گاڵتە دەچو ئەوەندە
دیکەشی مامۆستا توڕە کرد و گووتی: بە نوێنەرانتان بڵێ بێنە دەفتەر.
هەیئەت چوو بۆ دەفتەر قسە توند بون، گرژی هاتە ئاراوەو بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتین. تەلەفون کرا بۆ ئێداره‌ی ئه‌وقاف، و سەرۆکی ئیداره‌که ئاغای ڕەحیم لەشکری و کەریم زادە جێگرەکەی هاتن. دەگەڵ ئەوانیش بە ئاکامــێـک نەگەیشتین! تەلەفون کرا ڕەئیسی فەرهەنگی ئە وکات ئاغای موحسین و جێگرەکەی ئاغای ڕەحیم فەرهەنگ هاتن. دەگەڵ ئەوانیش نەک هیچ نەکرا بگرە کێشەکە ئاڵۆزتر بو ، قسە لێک هەڵبەزینەوە،
بە ڵام ئێمە بڕیاری دواییمان دابوو ، بە هەموو نرخێک لە سەر داواکەمان سوور بوین. با ئەوەش بڵێم نازانم لە هەموو ئێران دا چۆن بوو، بەڵام لە کوردستان قسەی دوایی ساواک دەیکرد و دەزگاکانیتر ئالەتێک بون بە دەستی ئەوانەوە.
ئەم جارە ساواک ئاگادار کرا ، کەنزی وەک نوێنەری ساواک هات، وەک تایبەتمەندی خۆیان دە ستی کرد بە هەرە شە و گورەشه وجنێودان و گووتی : واز دێنن چاکە ئە گێنا لە قەسری قەجەرتان قایم دەکە م! دیارە ساواک زۆر مەترسیدار بوو ئەودەم لە کوردستانیش کەڵ بە موی بەند بوو ، کەنزیش لە جینایەتکاریدا بە ناو بانگ بوو. ئەوەی جێگای سرنج و دەبێ باسی بکەم بەرەنگار بوونەوەی کاک سەلام بو.
کاک سه‌لام زۆر به لەسەرەخۆیی وئازایانە گووتی:
ئاغای کەنزی ئێمە داوایەکی ڕەوای خۆمانە و دەمانەوێی، داوای ڕەواش نە تاوانە و نە سەزای هەیە ، ئێوە خۆتان ناڕەوان بۆیە هەمو شتێک بە ناڕەوا دەزانن ! ئێوە وەک دەوڵەت بۆتان دیاری کردووین و تا ئێستاش بە ڕەسمی لێمان نەبڕاوه .
ئێمە باکمان لە هەڕەشە و گوڕەشە نیە ، لە سەر داواکە مان سورین، جا چ لێرەبین و چ لە قەسری قەجەر!
ئەو مەسەلەیە هیچ پێوەندی بە ساواکەوە نیە، ئێمە داوای شتێکی ئەوتۆمان نەکردوە کە ئێوە ناوی جیاوازی خوازی لێ بنێن! بە دژی هێمنی وڵاتیش ڕاست نەبوینە وە، درۆشمی دژی دەوڵەتیشمان بڵاو نەکردۆتەوە! .
ئێمە مانمان لە دەرس خوێندن گرتوە، بڕیاری بە ردەوامیمان تا وەرگرتنی مافەکەمان داوە، لە سەری سورین، ئێوە ش بڕیاری خۆتان بدە ن. ئەو ڕاوەستان و بەرەنگار بونەوەی کاک سەلامی لەو کاتە ناسک و مەترسیدارە ی ئەو سه‌رده‌م دا ، دەگه ڵ به‌رزترین و هارترین کەس و دەزگای دە وڵەتی لە مه هاباد نیشاندەری نەترسی و لێهاتویی و کەسایەتی بەرزی ناوبراو بوو.
بەکورتی ئەو ڕاوەستانە بوو بە هۆی ئەوە کە لایه‌نی به‌رامبه‌ر بڕێک شلی بکە نە وە ، تێگە یشتن کە
مە سە لە کە بە تەواوی جیدیە. داوایان کرد ئێمە بچینە دەر و ئەوان خۆیان ڕاوێژێک بکەن. دوای ٢٠ خولە- کێک داوایان کرد لیستەی داهات و دەرکەوتیان بۆبەرین. لیستە ئامادە بوو لە پێشمان دانان. دیارە داوای لیستەش خۆی شوێنەونکە بوو ، ئە گینا پاڕەی کڕینی جلوبەرگ دە گەڵ هیچ حیسابان نەبوو، دیسان داوایانکرد نوێنەرەکان بگه‌ڕێنەوە دەفتەر. سەرئەنجام بە ناچاری ملیان ڕاکێشا و حیلەی شەرعیان بۆ دروست کرد‌و گووتیان هەرچە ند بوودجەکە تەواو بووە ، بەڵام ئە وقاف بە خەرجی خۆی بۆتان دەکرێی.
{٢}دوهە م رووداو کە باسی دە کە م ئە وە یە کە ئێمە دە ستەیەک بوین کە پلەی خوێندنمان چووبوە سەرێ و لە سنوری تەواو بوون دابوین ، دەرسمان لە لایەن باشترین مامۆستاکان پێدە گووترا کە برێتی بوون لە
مامۆستایان: حوسێن مە جدی، شێخ عێزەدینی حوسێنی، کەریم شاریکەندی، سادق واسیق بیلا
و عە بدوڵا مودەڕیسی. با بۆ ڕێز گرتنیش بێ یادێک لە مامۆستا محەممە د ماوەڕانی بکەم کە ئەوکات فە وتی کردبوو، بەڵام ئەو دەرسی مەنتیقی دە گووتەوە.
مە درە سە دە یهه‌ویست هێندێک مەلایتر بێنێ بۆ مەدرەسە کە پلەی زانستیان ئەوەنده نه‌بوو کە بتوانن
دەرسی ئاخر مادەکان بڵێنەوە، کە چی ڕاست ئه‌وانه‌یان بۆ ئێمە دیاری کردبوون. ئێمە بەو دیاریکردنە ڕازی نەبوین، دیسان لە نیوان ئێمە و ئیدارەی فەرهەنگ ناکۆکی دروست بو، دەیانەویست بە زۆر بە سەرمان دا بسەپێنن، دیسان کار کێشایە ئاڵۆزی و دمبە دمە ، دیسان هەڕە شە و گوڕەشە دەستی پێ‌کرد.
ئەو جارێش ڕیبەری ئەو ناڕازی بونە کەوتە ئە ستۆی کاک سە لام ی نه‌مر ، ئە و جارەیان روو بە ڕوبونەکە هێورتر بو ، دە گە ڵ فەرهەنگ و ئەوقاف دو ڕۆژ دانیشتنمان هەبو. مامۆستا شێخ عێزە دین کە بەلامانەوە زۆر بەڕێز بو ، قسەی لای ئێمە بایخی هەبو، هەوڵی دەدا کێشەکە بە ئارامی یەکلا بکاتەوە. لە بیرمە مامۆستا و کاک سەلام و ئه‌من لە حەوشەی مزگەوت قەدەممان لێدەدا ، بەڕیزیان قسەی بۆ دە کردین و فەرموی: سە ید سەلام ئەوانە فەقیرن لێیانگەڕێن با مووچەکه‌یان وەرگرن ! کاک سەلام تووڕه بوو و بە توندی گووتی: ئەگەر هێندە خێرخوڵان بۆ ئێوە مەلاکان یەکی دەست لە سەد تمەن هاڵناگرن و بیدەن بە وان، ئێمە قسەمان لە سەر موچە نیە پێشمان ناخۆش نیە مانگی هەزار تمەنیشیان بدەنێ، هاواری ئێمە بۆ دەرسەکانمانە ئاخر بە گیانی ناخێر مانەوە هاتووین شتێک فێر بین تا بتوانین خزمەتێک بە خەڵک بکەین، کاتێک ئێمە هیج فێر نەبین دەبێ چ بە خە ڵک بڵێین.
سەرئەنجام دوای دو ڕۆژ کێشە و مشت‌ومڕ گەیشتینە ئەو ئاکامە کە مەسەلەکە بەرینە ورمێ و لە
وێی بەڕیوەبەری گشتی فێر کردن و بار هێنان هەرچی بڕیاری دا هەر دوک لا ڕازی بین. کاک سەلام
داوای کرد ئیدارە بینوسێ و ئێمە بۆ خۆمان بیبەین. کاک سەلام و ئه‌من نامە ی سەرچەسپ و مۆر کراومان
برد و لەوێش دوای دوو کاتژمێر قسە کردن لە سە ر ئەوە ساغ بوینەوە کە مەلاکان بابێنە مەدرەسە بەڵام دەرس بە ئێمە نەڵێن.
[٣] سێهەم کاری کە ئە وکات وەک گروه ئەنجاممان دا و کاک سەلام سەرپەرستی گروهەکە بوو، ئەوە بوو کە بە هۆی دابەشکردنی زەوی و زار و تێکچوونی سیستمی ئاغا و ڕعیەتی کێشەیەکی قوڵی نابەرانبەر لە نیوان ئاغا و ڕعیەت هاتبوە ئاراوە، ئێمە بەو پێیە کە گشتمان دێهاتی بووین و هەر یه‌که‌ی لە ناوچەیەک ڕا هاتبوین، هەم کەسو کارمان، هەم دۆست و ناسیاومان لە نیو ئەو کێشە و ململانە دا دەبیندران. لەو لاشەوە ئاغاکان زەختێکی زۆریان خستبوە سەر ڕعیەتەکان و دەزگاکانی حکومەتیش بە [ کە روێشکیان دە گووت ڕاکە و بە تاژیان دە گووت ڕێکەوە] نە ک کاری خە ڵکیان چاک نەدەکرد بگرە پوچەڵتریان دە کرد. لە ڕاستیدا
گیرفانی هە ر دو لایه‌نیان دەبڕی. ئەودەم خوێندەوار لە دێهاتی نەک زۆر کەم بەڵکو لە مەلا و
فەقێی بەولاوە دەگمەن بوو. ئەو نەخوێندواریە دەبو بە هۆی ئەوە، که ئەوانە ی کێشەکەیان دەهاتە دادگا
یان ئیدارەی کشتوکاڵ فێڵیان لێبکرێ و بە زیانی خۆیان پە نجە مۆریان پێبکرێی!. ئەو دە ستە فه‌قێیه به ده‌سپێشخه‌ری و رێنوێنی کاک سه‌لام کاری ئەوە بو که ڕۆژانە دوو کەسمان دەچوینە بەر دەرگای دادگا و ئیدارەی کشتوکاڵ و هەر ناسیاوێک هاتبا خۆمان لێدە کرد بە خزم و که‌س و دە گەڵیان دەچوینە ئیدارە و رێنوێنی و هاوکاری جوتیاره‌کانمان ده‌کرد . لە ماوەیە کی کورت دا وای لێهات هه‌ر کەس کێشەیەکی لەو بابەتەی هەبا لە پێشدا دەهاتە لای ئێمە ، ئەو کارە خۆبەخشە لە سەرپێشنیاری کاک سەلام و بە ڕێوەبەری ئەو ئەنجام دە درا.
ساڵی ١٣٤٣ ی هەتاوی خوێندنمان تەواو کرد ئه‌من بوومە مەلا لە گوندی ‘ئاختەتەر’ ی سه‌ر به‌ر شاری بۆکان . ئە گەر به هەڵەم نه‌چووبم کاک سه‌لام ساڵی ١٣٤٤ ی هه‌تاوی زە ماوەندی کرد، لەو زەماوەندە ش دا ئه‌من ئەرکی میواندارتیم لە ئەستۆی بوو . زۆری نەخایاند بردیانە سە ربازی و دوای دەورەی فیرکاری لە پادگانی قوشچی وەک سوپای دانش ناردرا بۆ گوندی بادەکی لە پاریزگای ئیسفە هان.
دوای دو ساڵ لە سە ر داوای خۆی دە گوازرێتەوە بۆ گوندی دزەی مەرگەوەڕ سه‌ر به ناوچه‌ی ورمێ. ساڵی ١٣٥٠ لە کۆنکۆڕی زانکۆی تاران، ڕشتەی حقوق دا قبوڵ دەبێ و دە چێتە تاران و هاوڕێ ده‌گه‌ڵ کاری رۆژانه خوێندنی ئاکاده‌میک ده‌ست پێده‌کات و له ئاکامدا لیسانسی حقوق وەردەگرێ. پاش ماوه‌یه‌ک وەک دادیار له ئیداره‌ی دادگوستەری ورمێ دیاری ده‌کرێت. سەرئەنجام لە ساڵێ ………….. وەک سەرۆکی دادگای شاری بۆکان له ناوچه‌ی موکریان دیاری کرا. بە وتەی هێندێک کە س ئە وە یەکەمین کوڕە گوندییه‌ک بوو که پۆست سەرۆکی دادگای بە دە ستەوە گرتبو! لە لایەکیتر هەموو زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌که پێی خۆشحاڵ بون و کورد گووتەنی دەیان گووت لە خۆمانە. به ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌و به‌رپرساێتیه له لایه‌ن کاک سه‌لام وه له شارێکی وه‌ک بۆکان، به هۆی ناسێاوی ئه‌و نه‌مره ده‌گه‌ڵ ئاداب و ره‌سوومی ناوچه‌که کاریگه‌ر زۆری له داکوژانده‌نی کیشه‌کان نیو خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا هه‌بوو. له لایه‌کیتره‌وه به هۆی پیگه‌ی ئیداری وشاره‌زای له قانوون، ئه‌وه‌ندهی له توانا و جه‌غزی ده‌سته‌ڵاتی دا هه‌بوو، تێده‌کۆشا ژاندارمه‌ری و شاره‌بانی شاره‌که‌ی له داپلۆسانی و ئازاری خه‌ڵکی شاره‌که و ناوچه‌که بپرینگێنێته‌وه.
بێشتر گووتم : کاک سە لام خە ڵکی و خاکی بوو دۆستی لە بیر نە دە کرد‌و خۆی لێنە گۆرابو.
پلەی بەرزی خوێندن لە بواری حقو قدا و بوونی بە دادیار وداوتر سە رۆکی دادگا هەرگیز لە خۆبایی نەکرد و لە دۆست و ناسیاوەکانی سه‌رده‌می فه‌قێیاتی دور نەکەوتەوە. لە تە عتیلاتی هاوینیدا دە هاتەوە گوندەکەیان و له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیتر دەمانکردە دەورە میوانی ، ماشێنێکی ژیانی زەردی هەبو بە چەپە ڕێگایاندا ئەو گوند و ئەم
گوندی پێ دەکردین ، جاری وابو بە یە کجارهەمو جێ‌مان نەدەبووە دو کاروانی دەکرد. له ده‌ورمیوانییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌میشمان هه‌ر رۆژه ماڵی دۆستێکمان به سه‌ر ده‌کرده‌وه، یادی ئه دوستانه‌ش به خێر بێت که لێره‌دا یادی چە ند کە سێک بکەم کە میوانیان دە بوین کە برتین لە :
مە لا رە حمانی بانە یی. لەدار بە سەر کەبە داخە وە زۆر زو فەوتی کرد؛
حاجی مە لا رە حمانی نۆبار، مە لا سوڵتان کە ئەو دە م مە لانە بو بەڵام دە رسی مە لایەتی خوێندبو و خەڵکی نۆبار بو مودیر عامیلی شیرکەتی تە عاونی بو، خوالێخۆشبوو مە لا عوسمان عە بدوڵا بە گی کە ئە و دە م مە لای دارە گردەڵە بو، حاجی مە لاکەریم سورخی کە ئە ودە م مە لای عەیزکەند بو، مە لا محە ممە د
مه‌لای گووندی قەرە کە ند، خوالێخۆشبوو سەید عومەر هیدایەتی لە ئاجیکە ند، حاجی هە مزەی نۆبارێ، حاجی ڕە حمانی سە یداوا و خوالێخۆشبوو کاک حە مە سە لیم فەتاحی له تازه قه‌ڵا.
ئاخر دیدار
دوایین و تاڵترین دیدارم دەگەڵ کاک سەلام. ساڵی ١٩٩٣ ی زایینی لە پاریسی پێتەختی فە ڕانسە بوو.
ماوەیەک بو ئه‌من هاتبومە ئوڕوپا، و پێوەندیم دە گەڵ هاوڕێیانم زۆرکەم هەبوو.
کاک سەلام وە ک ئەندامی دە فتەری سیاسی بۆ کار‌و باری حیزبی هاتبوە دەرەوە ، لە پاریسەوە زنگی
بۆ لێدام، بە ڕادەیەک خۆشحاڵ بووم کە نەم دەزانی چ بڵێم، تە نیا گووتم: چۆن دەتوانم بتبینم ؟ گووتی : دێم
سەرتان دەدە م و دەمەوێی براژن و کوڕەکانیش ببینم.
گووتم: ئەی بە خیر بێی سەرچاوان [ کوێرە چیت دە وێی؟ دو چاوی ساغ!] کەچی دوای ئەو پێوەندیە لێی بێ خەبە ر بووم و هەرچی دە مکرد نەم دەدۆزیەوە ! هەرچی زەنگم بۆ دەفتەری پاریس لیدەدا هەر دەیانگووت لێرە نیە و چۆتە مەئموریە ت !ئەو وڵامە بۆ ئه‌من ببوە جێگای پرسیار‌و نیگەرانی، باشە بۆچی ئاگاداری نە کردوم؟ کە جارێ کاری هەیە و ناتوانێ بێی! بە هەر حاڵ کەوتبومە ناو دنیایەکی بیری جۆراوجۆر، خۆم دڵخۆشی دەداوە کوڕە سیاسەت ئە و شتانەشی هەیە !. تا سەرئەنجام ڕۆژێک کاک شاهۆ حوسینی زەنگی لێدا و لە راستیەکەی ئاگادار کردم وپێی گووتم: کاک سەلام نەخۆشە و پێیخۆشە بتبینێ.
هەواڵێکی ناخۆش ، سەفەرێکی تاڵ . ڕۆژی دواتر دە گەڵ سەلاحی کوڕم سواری قەتار بووین و چووینە پاریس . کاتێک چووینە نەخۆشخانە جۆرێکم دیت خۆزیا قەت ئاوام نەدیبایە! دیمەنێکی دڵته‌زێن بە جۆرێک کاری تێ‌کردم کە تە نیا مەرگ لە بیرم دەباتەوە. لە سەر گازەرەی پشتێ ڕاکشاوە، چندین لولە و شێلانگی
لێی وەسڵ کراوە ، چەند سێرۆمی له ده‌ور و به‌ری هەڵواسراوە، وەک ئیسکلێت وایە هەر ئێسکه و پێستی پێوه ماوە، باش قسەی بۆ ناکرێ ، بە دیتنی یەکتری هەردوکمان تاسابوین، نەم دەزانی چ بڵێم! هەستم کرد بە دیتنی ئێمەخۆشحاڵە و دەیەوێی شتێک بڵێ. گووتی:ناتوانم بڵێم چەندە خۆشحاڵم بە دیتنتان ، پێم وابوو دەمرم و چاک نابمەوە، بە ڵام ئێستا دەزانم ئەو جارەش نامرم! دوایی گووتی: کەنگێ دەچێوە؟گووتم : سەلاح دەچێتەوە بەڵام ئه‌من لێرەم هەتا چاک دەبیە وە.
نیزیک بە مانگێک لە لای مامەوە ، کاتژمێر ٨و٩ی بە یانی دەچوومە نەخۆشخانە و هەتا ٨ی ئێوارێ لە لای دە مامەوە. زۆر جار بە تەختو سێڕۆم و شیلانگەوە دەمبردە حه‌وشەی نە خۆشخانەکە که ناوی[ هوسپیتاڵ لا پیتی ساڵ پیتر] پاریس ١٣. سەرئەنجام یەک ڕۆژەی دو ڕۆژە بوو، پاش مانگێک لە نە خۆشخانە ئیزن درا. بە ڕادەیەک ماندو و وەڕێزببوو پەلە پەلی بوو هەرچی زووتر بگەڕێتەوە. کە چوینەوە دە فتەر هێنام حەمامی پێبکە م، هەستم دەکرد بڕێک لە بەری گرانە و شەرمێ دەکا ، ئه‌منیش بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەم گووتم: برای بەڕێزم شەرمی ناوێ ، ئەتۆ لە بۆکانێ لە حەمامی کاکاغای پوڵت دەدا ده‌یانشوتی و کابراشت نەدەناسی، ئێستا ئه‌من دەتشۆم دەشم ناسی و هیچیشم ناوێی!
بە ڵێ ئە و جارە ش لە مەرگ ڕزگاری بو ، گە راوە نێو ماڵ و منداڵ و دۆستانی کە زۆریان بۆ بە پەرۆش بوو. بەڵام داخەکەم دیسان مەرگ یەخەی گرتەوە و مۆڵەتی نەدا، بە مەرگی کاک سەڵام گەڵی کورد‌و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ڕۆڵەیەکی
لە دەستدا کە مێژو لە خۆی دا جێگای بۆ کردۆتەوە ، لە ناو دڵان‌دا بە زیندویی ماوەتەوە ، لە کۆڕ و کۆمەڵدا بە ڕێز‌و حورمەتەوە باسی ده‌که‌ن. گەلی کورد‌و حیزبی دێمۆکڕات خەسارێکی گەورەیان لێکەوتوو، ئه‌منیش ده‌سته‌برایه‌کی خۆشه‌ویست، بە ئەمەگ و دڵسۆزم لە دە ست دا.
ئە وە گۆشه‌یه‌کی بچووک له داستانی ره‌فاقه‌تی من ونه‌مر کاک سەلام بوو لە و ڕۆژە وە بوینە ده‌سته‌برا و هاوکەلاس، بوینە پریسکەی خەمی یەکتر و ئەوەی لای کەس نەمان دەدرکاند پێکەوە باسمان دەکرد و بە ئەمانەت لە لای یەکترمان داده‌نا. تا مەرگی ناوەختی ئەو دۆستاێتێمان هەر بەردەوام بوو و ڕۆژ دە گە ڵ رۆژ گەرم و گەرمتر ده‌بوو، هە رگیز ساردی بەخۆیەوە نەدیت، تە نیا مەرگ لیکیکردین. سه‌ید سه‌لامی خۆشه‌ویست ؛ بەلام په‌یمانی برایەتیمان بەڕێزەوە بەردوامە تاجارێکیتر و لە شوێنێکی تر یەک دەگرینەوە به خوات ده‌سپێرم.
هه‌تا له‌بیریشم نه‌چووه، با بڵێم باسی پێوه‌ماندووبوونی هاوڕێیانی حیزبی له کاتی نه‌خۆشکه‌وتنه‌که‌ی کاک سه‌لام له پاریس ناکەم، چونکە ئەوەی کردبێتیان ئەرکە و ئەوەش کە نەیانکردبی خەتایە ، بەڵام پڕ بە دڵ سوپاسی خێزانی ئەو کاتی کاک شاهۆ بکەم کە لە و ماوەیە دا خوشکانە میوانداری دە کردم روحی شاد بێ و جێگەی بەهەشت بێ که ئاکارچاکان دانراوە.
مەلا برایم مە جید پور
20120719
سەرچاوە: پێشمەرگەکان
{jcomments off}