"an independent online kurdish website

دوای ئەوەی کە رێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دەرگای دیالۆگیkerim_ferxepur_1

لە گەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کردەوە، مەسەلەی یەکبوونەوە یا یەکگرتنەوەی ئەو دوو لایەنە پێی نایە قۆناغێکی تازەوە و هیوا بە بەرەوپێش چوونی ئەم پرۆسەیە زۆرتر بووە. بە تایبەت کە لە رۆژانی داهاتوو دا سەرەڕای بێدەنگیی دوولایەن، هەواڵی یەکەم دانیشتنی نێوان سکرتێرەکانی دوو لایەن لە مێدیاکانەوە بڵاو کرایەوە، هیوا و هومێدێکی زیاتر بە هەوڵدان بۆ یەکخستنەوەی ناو ماڵی دێموکرات پەیدا بووە. بەڵام ئەوەی کە دیالۆگی نێوان ئەو دوو لایەنە بە چ شێوەیەک و لە چ ئاستێک و لە سەر چ ئەساسێک دەست پێدەکات، تا ئێستا بە شێوەی فەڕمی رانەگەیەندراوە و هیچکام لە دوو لایەن ئامانجی روونی خۆیان بۆ وتووێژ و چوارچێوەی وتووێژەکان رانەگەیاندووە..

: بە بڕوای من لە پێناو یەکگرتنەوە دا، رێبەرایەتی دوو لایەنی دێموکرات پێویستە چەند خاڵێک لە بەر چاو بگرن

 1_لەم سەرەتایە دا پێویستە هەردوو لایەن هەنگاو بنێن بۆ خاوێن کردنەوەی ئەو فەزایەی کە لە نێوان دوو لایەن دا حاکمە و بە داخەوە لە ماوەی رۆژانی رابردوو دا ئاڵۆزتر بووە. پێویستە هەر کام لە لای خۆیەوە ئەندامان لە قەڵسە لێک گێڕان و بوغزاندنی لایەنەکەی تر وشیار بکاتەوە و داوایان لێ بکەن کە چیدی ناو و ناتۆرە لە لایەکەی تر نەنین و ئەوی دی بە سووک ناو نەبەن و کۆتایی بە شەڕی راگەیاندن دژی یەکتر بێنن.

 2_هەردوو لایەن کەسانی میانەڕەو و ئاشتیخواز بۆ لێژنەی دانوستانەکان دیاری بکەن و لە سپاردنی کارەکان بە کەسانی توندڕەو خۆ بپارێزن. ئەوەندەی دەکرێ لێژنەکان بۆ وتووێژ بە سەرپەرەستیی هەردوو سکرتێر و بەشداری ئەو کەسانە بەڕێوە بچێ کە کەمتر لە ناکۆکی و رق و کینەی شەخسی گلاون.

 3_دوو لایەن پێویستە بەو جۆرەی کە هەن، یەکتر قەبوڵ بکەن و بە فەرمی بناسن. بەچاودادانەوەی هەڵەکانی تا ئێستا و پێداگری لە سیاسەتەکانی تا ئیستایان دژ بە یەکتر، تەنیا خولانەوە بە دەوری بازنەیەکی بۆش و بێ ئاکامە و هیچی لێ شین نابێتەوە.

 4_هەردوو لایەن لەم سەرەتایە دا و بە یەکەوە بڕیار بدەن و رابگەیەنن کە ئامانجیان لە دانیشتن و وتوویژەکان یەکگرتنەوە و وەسەریەکخستنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکراتە.

 5_بە پێچەوانەی رابردوو کە رێبەرایەتی هەر خۆی لە پشت دەرگا داخراوەکان یەکی گرتەوە، ئەمجارەیان پێویستە لە بیرورای خەڵکی دیکە بە تایبەت بەدەنەی حیزب کەلک وەربگرن و لەم پرۆسەیەدا هەم لە باری فکری و هەم لە بواری عەمەلی دا بەدەنە بەشدار بکەن. واتە هەم رێبەری و هەم بەدەنە بە شێوەی هاوتەریب و بەو جۆرەی خوارەوە هەنگاو بەرەو یەکگرتنەوە بنێن و رێگاکە خۆش بکەن:

 الف. رێبەریی دوو لایەن بە یەکەوە کار بکەن بۆ دارشتنی سیاسەتی هاوبەش بە مەبەستی رووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ رووداوەکانی رۆژ و لە کاتی پێویست دا بەیاننامە و راگەیەندراوی هاوبەش بە بۆنە جۆراوجۆرەکان بڵاو بکەنەوە.

 ب. دەستی بەدەنە، نوێنەرایەتی،رێکخراوەکانی لاوان، ژنان و خویندکاران ئاوەڵا بکەن بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش لە گەڵ یەکتر بە تایبەت بەڕیوەبردنی جێژن و بۆنە مێژووییەکانی حیزب.

 6_بوونی دوو دیموکراتی بەرهەمی ناکۆکی و دژایەتیەکانی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات لە گەڵ یەکترە. ئەگەر ئەوان بتوانن بە یەکەوە ئەو هەنگاوانەی سەرەوە هەڵبگرن، دەلیلێک بۆ درێژەدان بە بوونی دوو دێموکراتی نامێنێ و دوو لایەن بە شێوەی ئوتوماتیک بەرەو یەکگرتنەوە دەچن. لە وەها دۆخێک دایە کە یەکگرتنەوەی دوو لایەن بە قیمەتی دۆڕانی هیچکام لە دوو لایەن تەواو نابێ و دەکرێ بڵێین یەکگرتنی دڵخوازی زۆربەی نیزیک بە تەواوی ئەندامانی حیزب دەبێ.

: لەو دانوستانانە دا پێویستە

8_لە گەڵ ئەوەی کە نابێ لە بیری دوو دێموکراتی و درێژ کردنەوەی ماوەی لێکدابڕان دا بین، هەر لەو کاتەشدا نابێ پەلە بکرێ لە پرۆسەی یەکگرتنەوە و پێویستە دوو تا سی ساڵ وەک دوو لایەن بە یەکەوە هاوکاری بکەن و لە سەر مەسەلە جۆراوجۆرەکان بەیاننامەی هاوبەش دەربکەن.

9_هیچ لایەنێک نابێ بە دوای ئیمتیازدا بگەڕێ یا لە بیری شکستی لایەنی بەرانبەردا بێت. هەموومان دەبێ بە دوای سەرکەوتنی حیزبی دێموکرات لە گشتایەتی خۆی دا بگەڕێین نەک تەنیا لایەنەکەی خۆیان.

10_وتووێژ نابێ هەر بۆ دانیشتن و وتووێژ بێت و پێویستە بە دوای چارەسەردا بگەڕێین و هەموو راو بۆچوونەکان پیویستە لە راستای یەکبوونەوەی حیزب دا بێت.

11_پێویستە مکانیزمێکی گونجاو بۆ یەکگرتنەوە دابندرێ، مافی هەموو لایەنەکان لە بەر چاو بگیرێ، رێز لە بۆچوونی هەموان بگیرێ، رێبەرایەتی و بەدەنە بە قەناعەتەوە یەک بگرنەوە و یەکگرتنەوە بۆ هەموان ئەوەندە سەربەرزانە و بە دوور لە دۆڕان و بردنەوە و لە سەر ئەساسیک بێت کە لە داهاتوودا شاهیدی ئەو لێکترازانانە نەبین.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی