"an independent online kurdish website

ئەوەى تێبینى دەکەم کوردەکانى پارچەکانى کوردستان بە تایبەت ڕۆژهەڵات و باشور بە شێوەیەک لە شێوەکان لە سەر فرۆشتنى دڵسۆزى سەنگەریان لە یەک گرتووە.hawar_banixeilani1

ئەڵبەتە ئە م دڵسۆزى بەیەک فرۆشتنە ڕەنگدانەوەى لە نێو تاکە کانى باشورو ڕۆژهەڵات دا داوەتەوە،کە لە ڕابوردودا بە هۆى هێرش و پە لامارەکانى بەعس و ڕاوەدونان وئاوارەیى کوردانى باشوور بۆ ڕۆژهەڵات و ئەمڕۆى ڕۆژهەلاتیەکان لە باشوور لە لایەن تاکەکانەوە بوە بە فرۆشتن و ساغ کردنەوە لە سەر یەک.

لەکاتێک دا بە بڕواى من چى لە ڕۆژهەڵات ولە باشوور ئەوەى کە کراوەو دەکرێت جگە لە ئه ركى نەتەوەى و نیشتیمانى هیچ ئازایەتیەکى تێدا بەدى ناکەم بەڵکو تەنها لە ڕوى خوێندنەوەى سەقەتى تاکەکانى هەردوو پارچەى کوردستان خەریکە دەبێتە مۆد،ئەم مۆدە نوێ باوە کە هەستی پێ دەکرێت تەنها دوژمنان وناحەزانى گەلەکەمان لێى سودمەند دەبن،بەندە وەک تاکێکى دڵسۆز بە گەل ونیشتمان پێشنیار دەکەم ئەم خوێندنەوە سەقەتانە لە بیرمان دا بسڕینەوە و دڵسۆزیمان بکەینە دەستپێک لە پێناو بتەوکردنى ڕیزەکانى گەلە ستەم دیدەکەمان و دڵى دوژمنانى پێبتەقێنین.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی