ههمیشه دیارەو ئاشکرایە که لەوەتی دەولەتی عێراق دروست بووە گەلی کورد بە مافە ڕەوکانی خۆیەوە شاد نەبووە و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقی و هەموو داگیرکەران،
گهلیکوردیان چەوساندۆتەوە هەموو مافێکی نەتەوەییان بە زۆری زۆرداریوە زەوت کردووە و تا ئەمڕۆکەش لێنەگەڕاون کە ئەم گەلە کوردە لە ناو ماڵی خۆیدا خاوەنی خۆی بێت و کوردیش بۆ خۆی هەموو سەروەت و سامان و نەوت و کانێکی میللی خۆی بۆ خۆببێت و وەک تەواوی گەلانی جیهان ئاڵا ڕەنگینەکەی کوردستان لەم جیهانەدا بشەکێتەوەودووربێتلە هەموو کارەەسات و ماڵ وێرانی و نەهامەتیەکانەوە.
سالەهای ساڵە گەلی کورد چەوساوەیە و ئەوەندەی ستەم بەرامبەر کراوە کە زۆر ئاستەمە مرۆڤ بکارێت وەک خۆی باس لەوان تاوان و زوڵم و زۆرداریانە و ناڕەواییانە لە هەموو بوارەکانەوە کە لە گەلی کورد کراوە باسی لێوە بکات و کارەسات و تاوانەکانی دژ بە کورد وەک خۆی کە ڕویان داوە بخاتە سەر کاغەزەوە، لە دوای هەزاران هەزار قوربانی دان و ڕشتنی خوێنی بێتاوانانی کورد تەنیا بە هۆی ئەوەوە کە کوردن هەر لەو سەردەمانەوە کە حکومەتی کە داگیرکەرانی کوردستان هاتوون و حکومتی عیراقی لە ساڵانی بیستەکانەوەکە دروست بوو،ئەوا لە باشوری کوردستانیشەوە وەک تەواوی پارچەکانی تری کوردستان دوژمنانی داگیرکەر بە هەمان سیاسەت و ڕەوش و کردەوە نالەبار وناڕەواکانیانەوە دژ بە گەلی کورد ڕەفتاریان کردووەو بە هیچ شێوەیەکەوە نەیانویستووەو نایانەوێت کە کوردو کوردستان بە ئارامی و ئاسیشەوە بگات .
لەو سایەوە گەلی کورد وەک هەموو گەلانی جیهان ئازادو ڕەهاو سەربەخۆ ببێت و خۆی خاوەنی دەولەت و هەموو شتێکی خۆیەوە بێت و کوردیش ئەسپی هونەری خۆی تاو بدات و نیشتمانی خۆی ئاوەدان و بەرەوپێشەوە ببات، ئەگەر بە چاکی و دڵسۆزانەو کوردپەروەرانە بڕوانینە هەموو هۆکارەکانی کە بۆچ گەلی کورد نەیتوانیوە لە سەر خاکی خۆی دا ببێ بە خاوەن قەوارەیەکی نەتەوایەتی و کوردیش لە سەر گۆی ئەم زەمینەوە دەولەت و سەربەخۆیی خۆی هەبێت و کوردستان وەک خاکی هەموو نەتەوە ئازادەو سەربەخۆکانی ئەم جیهانە ببێ بە وەڵاتێکی کوردی سەربەخۆ و کوردیش بتوانێت بگاتە ڕێزی گەلانی جیهان و بە تەکنیک و تەکنەلۆژیای کوردەواریوە بەرەو پێشەوە بڕواتن و هەموو ستەم و ناڕەوایی و چەوساوەیی لە خۆیەوە دوور بکاتەوە و هەموو نەوت و کان و سەروەت و سامانی کوردی بۆ کوردو کوردستان بێت و ڕۆلەکانی کورد خۆیان خاوەنی کوردستان بن .
بێگانەکان چیتر نەتوانن ئاوا وەک ڕابوردوو کە هەیە سەروەت و سامنی کوردستان بە تاڵان بەرن و کوردی بێ دەرەتان و خاک داگیر کراوو بە دەها کارەسات بەسەر هێندراوو هەموو مافێکی نەتەویی لێ پێشێلکراو و ئەنفال و کیمیاباران کراو هەروا بمینێتەوە و ئاوا بەم شێوەیەی تا ئەمڕۆکەش ماڵ و خاک لێ داگیر کراو بێت و بەم شێوەیەوە خاکی زەوت و دابڕێندراوو لەت لەت کرابێت و ئەو هەموو کارەسات و ماڵوێرانی و بەدبەختی بە سەردا سەپێندراو بێت و ئاوا بێت، من وەکوکوردێک پێم وایە گەلێ لە هۆکارە هەرە مەزن و زۆرینەکانی وەسەر هاتنی گەلی کورد و تا ئەمڕۆ نەبوونی وەڵاتێکی ڕزگار و سەربەخۆی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ئەوان کەم و کوڕیانەی کە لە ناو خودی گەلی کورددا هەن.
بەداخەوە لەوەتی کە هەیە نەبووە کە کوردیش بە یەک دەنگ و بە یەک ڕەنگەوە و بە گیانێکی نیشتمان پەروەری و خۆشەویستی کوردستانیەوە یەک گرتوو بێت و کوردستانی خۆی بە هیچ شتێک نەگۆڕێتەوەو هەستی نەتەوەیی و خۆشەویستی خاکی خۆی هێندە لا مەزن بێت کە ئامادە نەبێت بە هیچ شێوەیەکەوەدژ بە خۆیی سازش لە گەل نەیارانی بکات و ئەو هەموو نەزانین و ئەو بیر تەسکیانەی کە ئاشکراو ڕوونە و گەلێ لە خودی خۆمانەوە دیومانە کە چەند زیانبەخش و زۆرە پەرەی پێ بدرێت و وەک کە دەبینین چە زیانێک بە کوردو کوردستان بە هۆی ئەوان خەسلەتە ناشرین و نالەبارانەوە لە نیشتمانی ئێمەی کورد ڕەنگی داوەتەوە و تا ئەمڕۆکە چەندیان زیان پێ گەیاندووین.
دیارە بیرو بۆچونێکی زۆر لە هەستی زۆر تاکی کورددا ئافەریدە بووە کە دوژمنایەتی خودیە،کە هۆکارێکە زۆر مەزنە بۆ نەگەیشتن بە ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردو کوردستانەوە، ئەگەر هەموو تاکێکی کوردبە هیچ شێوەیەکەوە ماف بە خۆیەوە نەدات کە سازش لە گەل دوژمنان و نەیارانی خۆیەوە دژ بە نیشتمانی خۆی بکات و چاڵ بۆ نەتەوەی خۆی هەڵنەکەنێت و بەو شێوەی کە هەیە دژایەتی خودی کورد نەکات،ئەوا مەحالە کە داگیرکەرانی کوردستان بتوانن کە لە سەر خاکی کورد بمێننەوەو گەلی کورد هەر چەوساوەو بێ کیانی میللی خۆیەوە بێت، ئەوەی کە نەیاری کوردەو دوژمنی کوردستانە لەوەتی کە هەن چاوی تەماعیا بڕیوەتە سەر خاکی کوردستان و بە هیچ شێوەیەکەوە ڕێگەیان پێ نەداوین کە ئێمەی کوردیش خاوەنی خۆمانەوە بین.
ئێمەی کورد نابێت هەرگیز نەیارانمان بە دۆست و ئاشناوبرای خۆمانەوە بزانن و هەموو نەوانەیکەداگیرکەران وکوردستانیان بە زۆری زۆرداریان داگیرو وێران و تەعریب و زەوت کردووە و دەبینین کە چۆن دژ بە کورد ڕەفتار دەکەن و خەڵکێکی کوردیش هەنکە هاوکاریان دەکەن و لە گەل ئەوان دوژمنانەوە دژ بە خۆیی کاردەکەن، دەبێ ئەوان کەسانە لە بەر چاوان هەمیشە سوک و ڕسوا بکرێن و لێ نەگەرێن کە هەرگیز لە سەر خاکی کوردستان دا پشوی ئارامی بدەن و ئاوا بتوانن هەردەم هەولی پیلان و دوا خستنی گەلی کورد بدەن و ئاژاوە دژ بە رۆلەکانی گەلی کورد بگێڕن و پەرە بە پیلانەکانیان بدەن .
کەسانی ساویلکەو نەزان و خەراپ دژ بە کوردستان دروست بکەن و دنەیان بدەن و دوژمنایەتی کوردیان پێ بکەن، شتێکی ئاشکراو ڕوونیشە کە هەموو نەیارانی بروونی و دەروونی کورد بە تێکڕایی هەردەم له بیری ئهوهدان که پیلانهکانیان دژ به گهلی کورد دابڕێژن و بە هەر شێوەیەکەوە بێت بتوانن زیان بە کوردو کوردستان بگەیێننو هەموو دەسکەوت و کارێکی چاک بۆ کوردستان لە ناوبەرن و هەتا بۆشیان بلوێت لە ئاژاوەگێران و دروستکردنی ناکۆکیەکان لە نێوان گەلی کورد ناوەستن ودەیانەوێت کە زیان و کارەساتان بە سەر کوردو کوردستان بێننەوە و هەمیشەلە هەول و تێکۆشان دان وکاری بۆدهکهن و گرفتەکان دژ بە گەلی کورد دەسازن و لە زۆر ڕێگاوەهەولی ئەوەیان داوەو دەدەن که لێ نەگەڕێن گهلی کورد بهرهو پێشکەوتن و سەرکەوتنەکانی میللی خۆیەوە هەنگاو باوێت و کوردستانی خۆی بە دەستی خۆی ئاوەدان بکاتەوەو مافی چارەنوسی خۆی لە دەست خۆیەوە بێت .
کورد له کوردستانی خۆیدا بەئارامی و ئاسایش بژیت، کە زۆر بە داخەوە لەو هەول و تێکۆشانەی داگیرکەران و نەیارانی کورد چاک دەبیندرێت کە لە ژێر زۆر ناوو زۆر پەردەوە گەلێک لە کوردانی نەزان و ساویلکە کە دوورن لە هەستی خۆشەویستی نیشتمانی پەیدا دەبن و دەبنە هاو سەنگی ئەوان هەست پیس و گەنیوو دژ بە کوردو کوردستانەوە و دەچنە پاڵ دوژمنانەوەو کاری خەراپی خۆیان ئەنجام دەدەن و کوردستان بەرەو دوا دەگێڕنەوە، کە لە مێژووی کۆن و تازەشەوە ئەوان ڕەفتارە نابەجی و ناڕەوایانە یەکجار زۆر بووە و زۆر کەس لە خودی کوردان ئەو بۆچوون و ناڕەوایی و گیانی یەک نەگرتنە پتەو دەکەن،کە ئەمەش گەورەترین زیانە بە هەستی پاکی نەتەوەیی و گەیشتن بە قۆناغەکانی سەربەخۆیی و ئازادی کوردو کوردستانەوە.
ئەمڕۆ کە دەبینین لە سایەی دوور کەوتنەوەی فەرمانڕەوایەتی ئەوان داگیرکەرانەوە لە سەر زەمینی باشوری کوردستانەوە،ئەم هەموو پێشکەوتن وئارامی وسەقامگیری لە سەر خاکی کوردبەرپایە و کورد کەمێ پشووی ژیانی شادی و کامەرانی خۆی داوە و دەدات، کە ئەمەش بە شێویەکی دیار و چاک هەستی پێ دەکرێت کە لە سەر خاکی کوردستاندا پێشکەوتنێکی بەرچاو وەدی هاتووە و کوردستان ئاوەدان کراوەتەوە و دەکرێتەوە و سەرکەوتنەکان لە هەموو پارچەکانی کوردستان ئەمڕۆ لەئارا دانە، کە گەلێ لە دوژمنانیش بۆ خۆیان دانیان بەم ڕاستیانە هێناوە کە دەڵێن باشوری کوردستان بەرەو ئاوەدانی و پێشکەوتنەکانەوە ڕۆییوە دەڕوات کە زۆر لە جیهانیان و سەرکردە عارەبەکانیش ئەم ڕاستیانەیان گوتووە،هەر بۆیەشە گەلێکیان ئێرەیی بە کوردستانی ئەمڕۆکەوە دەبەن!!
کە ئەو کارە باشانە بە دەستی خودی کوردو دڵسۆزانی کوردستانەوە ئەنجام دراوە و وەدی هاتووە، دیارە کە هەموو ئەوان دوژمنانەی کوردستان هەمیشە چاویان بە پێشکەوتنی کوردستانەوە هەڵنایەت و هەر بۆیەشە کە ئەو هەموو ڕق و قین و دوژمنکاریانەی کە ئەمڕۆش وەک ڕابوردو هەن دژ بە کوردو کوردستانەوە بەرپایان کردووەوچاوی تەماع وپیلانگێڕان و پەلاماردان و زولم کردن لە گەلی کورد دەگێڕن، چونکە قەت نایانەوێت کە کورد هەرگیزدان بە مافەکانی ڕەوای کوردوکوردستانەوە شاد ببێتت و هەر بۆیەشە هەمان هەست وبۆچونی کۆنینەیان ماوە و ئەوان هەردەم لە یادیانە کە کار بۆ ئەوە بکەن هەمیشە کوردستان نائارام بێت و گەلی کورد بە ئاسودەیی هەرگیز نەژیت و چاوی پیسی و خەراپکاریان دەبڕنە کوردستانەوە.
هەر بۆیەشە دهبێت کە گهلی کورد ههمیشه یەکگرتوو بێت و قەت باوەڕ بەدوژمنانیەوە نەکات و کاری نەکات کە دوژمنانی کورد بتوانن ئەو ئارامیەو ئاسایشە و ئاوەدانی وئەو هەموو پێشکەوتنانەی ئەمڕۆی کورد وەبا بدەن و لێ نەگەڕین کەکوردستان ئاسودهیی به خۆیهوه ببینێت که ههر له کۆنهوش شۆڤێنیه کهسیف و نامرۆڤهکانی تازی و ڕۆمی و عەجەمەکان هەر وایان کردوەو دەکەن، دیومانە کەچۆن ههولی له ناو بردن ونهمانی گهلی کوردیان داوهو به ههموو شێوهیهکی نامرۆڤانه گهلی کوردیان تالان وئهنفال وبۆمبارانی کیمیایی کردووه و به سهدان ههزار ڕۆلهی کوریان زینده بهچال وله ناو بردووه، کێ ههیه لهئێمهی کورد که ئهم ههموو کارهسات ونالهباری و ناڕهواییانهی نە دیبێت و بە هەزاران نەفرین لەوان دوژمنانەوە نەکات،ئەمڕۆش پیلانەکانی دوژمنانی کورد لە هەموو لایەکەوە هەر ماوەو فیتەی حەرامزادەیی دژ بە کوردستان لێ دەدەن و دەیانەوێت کە دژ بە کوردو کوردستان کاری خۆیان ئەنجام بدەن ٢٠.٩.٢٠١٢ هەندەران.{jcomments off}