"an independent online kurdish website

قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه‌ وردو ئاڵۆز و ناسکه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی قسه‌ کردن له‌ چه‌مکی ئازادی، وه‌ بێگومان هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگاو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێناسه‌ی جۆراوجۆرو تێڕوانین و په‌یڕه‌وی جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ ئۆپۆزیسیۆن بون .tahir_abdullahpour

به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا گرنگه‌و پره‌نسیبه‌و ئه‌بێ ته‌حه‌مولی بکرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی دونیا ئه‌بێ به‌رهه‌م  وکاریگه‌ری ئه‌م چه‌رغه‌ نوێیه‌ بن ، واته‌ دور له‌ سوکایه‌تی و چه‌واشه‌کاری ، وه‌ دروستبون له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌ مرۆڤایه‌تی که‌ ئه‌بێ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایترین دروشم و په‌یڕه‌ویان بێت !

واته‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ و به‌ جیا له‌مه‌ ، جگه‌ له‌ تێکده‌ری و دژایه‌تی تاک و کۆمه‌ڵگا ئه‌مانه‌ پێناسه‌یه‌کی تریان نیه‌ ، که‌ بێگومان ئه‌م جۆرانه‌ زۆر جار کاره‌کته‌ر و فکریان ئه‌چێته‌ قاڵبی تیرۆر و تۆقانیشه‌وه‌ ،

که‌واته‌ ئه‌بێ زۆر زانستانه‌ و ته‌ندروستانه‌ و سه‌رده‌میانه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان به‌ ئۆپۆزیسیۆن ئه‌زانن له‌م چه‌مکه‌ تێ بگه‌ن ،

که‌ بێگومان تاکو ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی و باشوری کوردستان به‌ تایبه‌تی هیچ جۆره‌ ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌و جۆره‌ ته‌ندروست و خزمه‌تکاری تاک و کۆمه‌ڵگاکه‌ی بونی نیه‌ ، جگه‌ له‌ چه‌واشه‌ کاری و خۆڵ له‌ چاو کردنی خه‌ڵکی و گەوجاندنی خۆیان و خەڵکی هیچیتر نیه‌ ،

هه‌ر تاک و لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن به‌بێ هه‌بونی مێژوو ڕابردوی له‌ خزمه‌ت و خزمه‌تکاری و ئاشتی و ئاوه‌دانی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وا مافی وتن و خۆناساندنی وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی ته‌ندروست و سه‌رده‌می و دڵسۆزی بۆ خه‌ڵک نیه‌ !

که‌واته‌ که‌ تۆ ئه‌و جێ ده‌ستەت نه‌بو وه‌ به‌و جۆره‌ش له‌ نزیک تاک و کۆمه‌ڵگاکه‌ت نه‌بویت، وه‌ تۆ که‌ نه‌تتوانی له‌ پێشبڕکێدابیت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌رامبه‌رت بۆ سه‌رخستن و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ت که‌واته‌ تۆ دیسانه‌وه‌ جگه‌ له‌ تێکده‌ری و مه‌رامێکی ڕه‌ش له‌ ژێر ئه‌و ناوه‌ و ده‌مامکدارێکی ترسناک بۆ خۆت وکۆمه‌ڵگاکه‌ت بێگومان هیچیتر نیت و خه‌ڵکیش ئه‌بێت هوشیار بن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره‌ ده‌مامکانه‌ !

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی