تۆ بۆ من بای
من چۆن قسه‌ی باوکم ده‌شکاند 
به دڵی ئه‌و ده‌مگواستییه‌وه!
ئه‌و پێیخۆشه
من له ڕۆژی زاوایه‌تی
ژن به مه‌لا ماره بکه‌م.
تۆ بۆ من بای
چۆن له باوکم یاخی ده‌بووم!
له کن مه‌لا
شه‌هاده‌شم به خوا دێنا
لێی پرسیبام نوێژ ده‌که‌ی
به بێ شه‌رمی
نه‌مده‌گوت نا.. درۆم ده‌کرد.
تۆ بۆ من بای
من چۆن قسه‌ی دایکم ده‌شکاند
به دڵی ئه‌و ده‌مگواستییه‌وه!
ئه‌و پێیخۆشه
من له شه‌وی زاوایه‌تی
په‌ڕۆی سپی
بخه‌مه بن ڕانی بووکێ
تۆ بۆ من بای
چۆن له دایکم یاخی ده‌بووم!
کچیش نه‌بای
هه‌ندێک ده‌ستی خۆمم ده‌بڕی
ئه‌و په‌ڕۆکه‌م پێ سوور ده‌کرد.
{jcomments off}