"an independent online kurdish website

رۆمانووسی‌ ناوداری‌ كوردی‌ سوریا، “سه‌لیم به‌ره‌كات” به‌توندی‌ ره‌خنه‌ له‌په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان ده‌گرێت له‌سه‌ر هاوكاری‌ كردنی‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ سوریا‌و ده‌ڵێت “ئێمه‌ كورده‌كانی‌ سوریا نامانه‌وێ‌ نه‌ئه‌سه‌د ببێت به‌بتمان‌و نه‌ئۆجه‌لان‌و لقه‌ كوردییه‌كه‌ی‌ به‌عس كه‌ په‌كه‌كه‌یه‌”.salimbarakat

ئا: ئاوێنه‌، “قودس”ی‌ عه‌ره‌بی‌:

سه‌لیم به‌ره‌كات له‌وتارێكیدا كه‌ له‌رۆژنامه‌ی‌ “قودس”ی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ناوی‌ “سوریا‌و كورده‌كانی‌” بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هێرشێكی‌ توند ده‌كاته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌و به‌هاوكاری‌ رژێمی‌ به‌شارئه‌سه‌د تاوانباری‌ ده‌كاو “به‌لقی‌ كوردی‌ حیزبی‌ به‌عس” ناویده‌بات.

 ئه‌و له‌وتاره‌كه‌یدا ده‌نوسێت “ئێمه‌ی‌ كوردی‌ سوریا بتمان ناوێت له‌ده‌روازه‌ی‌ باكوری‌ سوریا‌و ده‌روازه‌كانی‌ دیكه‌ماندا. په‌یكه‌ره‌كانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ خوێنڕێژ كۆكرانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان كه‌ره‌سه‌ی‌ په‌یكه‌رتاشییه‌كه‌یان به‌ده‌ستی‌ عه‌شیره‌تی‌ ئۆجه‌لان سپارد بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌رێك بۆ ئۆجه‌لان دابتاشێت.”

ئه‌و له‌وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت “نامانه‌وێت له‌كۆیلایه‌تی‌ بته‌كانی‌ به‌عسه‌وه‌ بچین بۆ په‌رستنی‌ بته‌كانی‌ ئاپۆ”، سه‌لیم به‌ره‌كات پێیوایه‌ ئه‌سه‌د له‌نه‌گبه‌تییه‌وه‌ كورد راپێچ ده‌كات بۆ نه‌گبه‌تییه‌كی‌ تر كاتێك دوای‌ ساڵه‌های‌ ساڵ‌ شێواندنی‌ كلتورو زمان‌و شوێنه‌ كوردییه‌كان دێت ئه‌و ناوچانه‌ به‌په‌كه‌كه‌ ده‌سپێرێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌هانه‌ی‌ ئه‌وه‌ بۆ توركیا خۆش بكات كه‌ سه‌ركوتیان بكات.

ئه‌و به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه‌ باس له‌پاڕانه‌وه‌و شه‌فاعه‌ت كردنی‌ ئۆجه‌لان ده‌كات كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌سه‌د له‌سوریا ده‌ریپه‌ڕاند له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراو وتی‌ “دایكم توركه‌‌و توندوتیژیم به‌رامبه‌ر مه‌نوێنن”.

 ئه‌و ده‌نوسێت “به‌عسی‌ كوردستانی‌ ده‌بێت تێبگات كه‌ كورده‌كانی‌ سوریا خوازیارن له‌ناو ماڵی‌ سوریدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن‌و به‌شێكن له‌شۆڕشی‌ سوریا، كورده‌كانی‌ سوریا نایه‌نه‌وێ‌ بته‌كانی‌ ئه‌سه‌د بگۆڕنه‌وه‌ به‌بته‌كانی‌ ئۆجه‌لان”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زۆره‌ ئه‌م رۆمانووسه‌ كورده‌ی‌ به‌بنه‌چه‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ عامودایه‌ بێده‌نگه‌، ئه‌و له‌ساڵی‌ 1999ه‌وه‌ له‌ستۆكهۆڵمی‌ پایته‌ختی‌ سوید ده‌ژی‌‌و رۆمان‌و بابه‌ته‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی‌ به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌..

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی