تریفەی گەلاوێژ چرای ژوانتە،
مەکۆی سەرهەڵدانی،
بانگی ئازادی دروشمی رێتە،
تۆ لانکی گەلی،
کۆرپەی خەبات رائەژێنی
تۆ نوێخوازی
کۆنەپەرستی ئەنێژی
تۆ ئاسمانی
لێزمەی باران دەبارێنی
هەڵۆ و بەوری
دڵی دوژمن دەلەرزێنی
تۆ لە ڕەچەڵەکی پیرۆزی
تۆ دێموکراتی
پێشەوای
قاسملووی
شەرەفکەندی
تۆ هەوارگەی شەهیدانی ئەم گەلەی
دە دێموکراتی سەربەرزم هەستەوە
وەرزی هەستانەوەیە و هەستنەوە
دوژمن لە لێواری هەلدێرە
هەناسەیەکی نوێ بۆ ژیانەوەم بنێرە
٠٩ / ١٠ /٢٠١٢
{jcomments off}