خاڵۆ شاه دەست خۆش بۆم وێنە جوانە
مەڕەخێڵ مەڵبەندی قارەمانانە
خاڵۆ عاشقی ئەو خاک و ئاوەم
پەروەردەی گەرمی ئەو خۆرەتاوەم
هەرچەندە ئێستا بێناز کەوتووە
بە دەست نەیاران وا خاپوور بووە
ئێستاش نایگۆڕم یەک بستە خاکی
بەخاکی دنیا کاکی بە کاکی
بۆ دوشمنانم نابێت بە لانە
بندار و بەردی پڕ قارەمانە
هەر لە لەشکرگای لەشکر بەزێنم
تا هاڵەزەردی دوشمن روخێنم
وەزەرە،دەگاسیاو،لەگەڵ شێخ وەساڵ
ئەیلاوێنەوە عەشرەت ماڵ بە ماڵ
لە کۆچی سۆسمێ هەتا مەرەسان
هەم کێڵەکۆن و بانێ و تەرگاران
مەڕەخێڵ سەرجەم بنار و شاخی
چاوگێڕە لە بۆ ڕاوچی ئێناخی
گشت دارستان و بنار و باخی
هەموو کانیاوو کەلارەو باخی{jcomments off}
سەرجەم لاوانی ئەم عێل و خێڵە
بە دوای ڕۆژگاری تۆڵە دا وێڵە
بندار و بەردی ئەو ناوە ناوە
بست بە بستی هەموی خوێناوە
هەمووی چاوەڕێی شۆڕە سوار دەکەن
خەنجەری تۆڵە لە هەسان دەدەن
*********
محمد ئێناخی .
٣/١١/٢٠١٢لە کاتژمێر ٤:١٠ خولەکی بەیانی بریتانیا لە شاری نیوکاستڵ نوسراوە.
پێشکەشە بە خاڵۆزای خۆشەویستم خاڵۆ شەهرام و وڵاتە خاپوور کراوەکەم مەڕەخێڵ . بە هیوای ئازادی و ئاوەدانی بۆ سەرجەم ناوچە کانی کوردستان .