Hoppa till innehåll
Hem » گوڵێ . ڕێناس جاف

گوڵێ . ڕێناس جاف


                      دڵم مه‌شکێنه‌ گوڵێ،ده‌با نه‌ڕۆم له‌ شاره‌که‌ت

                        جارێکی تر ڕوو نه‌که‌مه‌ هه‌واری چۆڵی پاره‌که‌تgull_6

                       خۆ من گوڵێ ،زۆر ده‌مێکه‌ شه‌یدای لار و له‌نجه‌که‌تم

                      ئه‌ی له‌به‌رچی به‌م ڕۆژانه‌ ده‌رم ئه‌که‌ی له‌ ماڵه‌که‌ت

                        گوڵێ،مه‌که‌،مه‌تۆرێنه‌ ،دڵم به‌رگه‌ی تۆران ناگرێ

                        گه‌ر بار بکات،دڵنیا به‌، ناگه‌ڕێته‌وه‌ شاره‌که‌ت

                     چاک ئه‌زانی گوڵێ ،دڵم له‌ په‌ڕه‌ی گوڵ ناسکتره‌

               که‌ هه‌ڵوه‌رێ، له‌ سایه‌ و سێبه‌ر ئه‌که‌وێ،که‌پر و که‌لاری باخچه‌که‌ت

                       گوڵێ،نه‌که‌ی ئه‌و یادگارییه‌ی به‌ تۆم سپارد

                     تاقه‌ ڕۆژێ،دوور که‌یته‌وه‌ له‌ به‌رامه‌ی گوڵجاڕه‌که‌ت

                     گوڵێ،ئیتر خۆم ئه‌زانم سات، ساتی  کۆچ و سه‌فه‌ره‌

                       به‌ڵام،گوڵێ ئه‌رخه‌یان به‌ ،بێوه‌فا نه‌بوو یاره‌که‌ت

                                                 تاران

                                       19ی گه‌ڵاڕێزانی 2712

{jcomments off}