زۆر لە مێژ بوو چاوەڕانی تاسەی دیداری تۆم لا میوان بوو.
وەک باخەوانی دارهەنارێک بۆ خونچەی دار، بۆ بەروبار،چاوەرێ بووم کە بتبینم.
خوشکی ئازیزم!
من رۆحی هەڵفڕیوی دیوی سنوورم و قەدەر ڕاپێچی غەریبی کردووم و دایبڕیوم لە زێدی خۆم،کەچی ئێستاش چاوەڕوانی و پەرێشانی بووتە میوانی میرانی خەم و هەموو جارێک خەمی لە دەست چوونی ئایزێک خێمەی خۆێ هەڵدەدات. خەمی ئەمجارەمان لای زەهاوە.
٣٥ ساڵ بە تەما بووم بێمە بۆ لات و لە نێو خۆشەویستی گەرمی وڵات تاسەی دیدار بشکینم، ئاخر من بۆ دیتنەوەی تۆ هەردەم ئۆقەرەم لە سەر ئاگر بوو.
بەڵام هەی هات….هەی هات، منی غەریب و دوورە وڵات هەواڵی کۆچی ناوەختت لام بوو بە میوان.
خوشکی ئازیز!
ئەی پەپولەی بەتاسەی هەناسەی گوڵ!{jcomments off}
ئەی خۆشەویستی خەمخۆری ئاوارەی دڵ!
رۆحت شاد بێ و جێگات بەهەشت!
هەزار سڵاو لە رحی پەپولە ئاسات