"an independent online kurdish website

ئەوەندە بە پەرۆش بووم بۆ گوێ گرتن لە دەنگێک کە چەندین ساڵە هەر ئاواتمە تەنیا بۆ یەک جاریش بێت گوێم لێی بێت و بیدوێنم، زۆر لە مێژە تامەزرۆی قسەی خۆش و پێکنینەکانت و ئارەزوی نیگاکانت بووم، مخابن قەدەری ئەم جارەی سەفەری بێ گەڕانەوەم مەودای پێ‌نەدام جارێکی تر دەست لەملانت بم و ئامێزت بۆ بکەمەوە. shehla_yarhuseni_2012

بەڵێ زۆر جار دانیشتن و هەستانەکانت لە پێش چاومدایەو قسەو پێکەنینەکانت بە گوێمدا دەزرن…

گێتەوە، رامدەچڵەکێنێت و دەمباتەوە بۆ ئەو ساتانەی کە دادەنیشتی و دەستت دەکرد بە قسەی خۆش و لە پڕدا تریقەی پێکەنینەکەت رۆژە رێیەک دەچوو.
ئێستا من کەسێکیترم!!! ئەو کەسەم کە لە هەموو جووڵانەوە وهەست و حەزو ئارەزوکانی ئەم ژیانەی ئێستا بێ بەش بوو، ئاها باسی ئێستام کرد من ئێستا هیچ شتێکم نیە شتێک کە دڵخۆشم بکات ئاخر چ شتێک هەبێت بۆ دڵخۆشکردنی من؟؟؟ نازانم کورە چوزانم وەک موبایلێک کە بتوانم هەواڵی هاوڕێ خۆشەویستەکەمی پێ بزانم، وەک وتم زۆر ئارەزوی دەنگی دەکەم، ئەی رەنگی؟؟؟؟؟ نانا تازە من رەنگەکان نابینم هەر ئەوەندە بەسە جارێکی‌تر بە مۆبایلێک گوێم لەو دەنگە بێت کە چەند ساڵە تامەزرۆی دەکەم، چونکە دەزانم ئەمە دواین مەنزڵگەی منە و ئیتر هیچ رەنگ و روخسارێکی‌تر نابینمەوە جگە لە ئێوە! ئێوەش وەک منن، ئەوەی ئێستا من خاوەنی بم، ژورێکی تاریک و چرایەکی شوشە چڵکن، قاپێک قوڵ بۆ خۆرشت و برنچ ئەگەر ببێت پیاڵیەیەکی قۆڵفدار بۆ چای خواردن! گوتم چایی؟؟؟ لە بیرم چوو چاییەکە زۆر چڵکن و زەرد دیارە، بەڵام هەر دەی خۆم چونکە بە یادی جاران و چایەکەی دایکم و خۆشەویستەکەم، چی ؟؟؟ گوتم خۆشەویستەکەم ؟؟ زۆر سەیرە ئێستاش هەر باسی خۆشەویستەکەم دەکەم خۆ ئەو ئێستا شێوەی منی لە بیر نیە هەر نازانێت من لە کوێم، بەڵام من هەر خۆشم ئەوێت ،،،، ئەوەندە هەناسەی قوڵم هەڵکێشاوە وەختە جار و بار رۆحم لە بەر بڕوا بۆ؟؟ نازانم بیر لەوە دەکەمەوە رۆژێک ئەم پۆشاکە یەک رەنگە دەگۆڕم بۆ رەنگیێکیتر یان بە شێوازێکتر؟ ئاخر زۆر بێزارم لەم کراسە حەز دەکەم بیگۆرم و خۆم جوان بکەم لە ژوورەکەم بچمە درەوە بە یادی جارن خۆم بنوێنم،،،، تۆ بڵێی رۆژگار ئێستا چۆن بێت لە دەرەوەی ئەم ژوورە تاریکەی من ؟ نازانم ئەوندە دەزانم کە شەو دادێت و رۆژ دەبێتەوە بەڵام من هەر لە چاوەڕوانی بەیانێکم بۆ یەکجاری رۆژ بێتەوەو لە تاریکی رزگارم بێت. رزگاربوون بەشێکە لە بەرامەی ژوورەکەم! ژوورەکەم پڕە لە تۆ!
شەهلا یارحوسێنی
26.11.2012
نۆروێژ

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی