"an independent online kurdish website

ساڵێک بەر لە ئێستا لە بابەتێک دا پەردەم لە سەر فرۆشتنی ” گر گەن”  لە ناوچەی سۆما بڵاو کردبووە کە چەند کوردێکی ئەو ناوچەیە لە بەرانبەر پارەیەکی زۆر دا ئەو گەردەیان بە شێرکەتەکانی سوپای پاسدارانییان فرۆشتبوو .bradost_urmie1

بەداخەوە ئێستا ئەو خاک فرۆشی یە لە ناوچەی برادۆست و لە سەر ڕیگای تڕانزێتی ئێران- تورکیە  دووبارە دەبێتەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە  ژمارەیەک تورکی ئازەری بە پارەیەکی یەکجار زۆر کە مەعلووم نیە لە لایەن کام داگیر کەرەوە پێیان دراوە ،  چوونەتە گوندی” ئۆمەراوا”  لە ناوچەی برادۆست و لە هەمبەر  ئە وپارە زۆرەی کە پێیانە ، بەشی هەرەزۆری زەویەکانی ئەو گوندەیان کڕیوە. ئەوە لە حاڵێکیش دایە کە ئەو تورکانە لە لایەن خەڵکی ناوچەوە نەناسراون و بە قسەی خەڵکی ناوچە ئەوانە خەڵکی شاری ورمێ نین ! تەنانەت لە کاتی موعاملە کردن دا ئەوان هەر ئەندازە کە خاوەن زەوی داوا بکا ، وڵامی بەڵێ دەدەن و مەمنوون دەبنەوە!

ئەوەش گومانی زیاتری لێ دەکرێ کە دەستێکی پیلانگێڕی دەوڵەمەندی ئیقلیمی لە پشت بێ . 

بۆ وێنە تەنیا یەک زەوی بە ٨٠٠ میلیۆن تمەن کڕاوە!

گوندی ئۆمەراوا هەڵگەوتوو لە ناوچەی برادۆستە و یەکێک لەو گوندانەیە کە زۆرترین زەوی و زاری وەڕزێڕی و باغ و باغاتی هەیە . ئەو گوندە لە پێنج کییلۆمیتریی ” چهار راه” سیرۆ  هەڵکەوتووە . جاددەی فەرعیی ورمێ – سەڵماس بە نێو ئەو گوندە دا دەرباس دەبێ و لە پەنا جاددەی تڕانزێنتیی ئیران- تورکیە یە.

گوندی ئۆمەراوا وەک دەروازی ناوچەکانی سۆما و برادۆستە کە خاوەن مەوقعیەتێکی زۆر گرینگە ، بۆیە  تورکە ئازەریەکان هاتوون ئەو جێگایەیان بەو پارە زۆرەی کە دەتوانێ تەماع وەبەر خاوەن زەویەکان بدا ،  هەڵبژاردووە بۆ کڕین کە مەبەستیان دیار و دوژمنانەیە.

ناوچەی برادۆست و سۆما ، جگە لە کورد کە سەد لە سەد حەشیمەتەکەی پێک دێنێ ، هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی لێ ناژی و دوو ناوچەی کلیدی و هەستیارن کە دەمێکە تورکە ئازەری یەکان تەماعیان لە خاک و موقعیەتی ئە وناوچانە کردووە.

 هیوا خوازم هەموومان هەوڵ بدەین تا ئەو پیلانە بە دژی نەتەوەکەمان و خاکی پیرۆزی بەشیک لە نیشتیمانمان سەرنەگرێ و روو دەکەمە خاوەن زەویەکان و دەڵێم:  هوون وان زەویانە دفرۆشن ، رەنگە هوون هەیامەکی کورت ب پارەێ وان زەویانە ژیانەک خوەش ببنە سەر ، لێ دیرۆک وێ ڤە ڕسوا بکە و هوونێ روو ڕەشێ گەلێ خوە بن .

هیوادارم کانالە ڕاگەیاندنەکانمان لەو بارەوە نەخشی خۆیان بگێڕن و ڕێنوێنیی خەڵکی  بکەن .

بابەتی پێشووم لە سەر خاک فۆرشانی خۆماڵی …….

biradost_urmie2bradost_urmiye3

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی