"an independent online kurdish website

 د ڵم لێ ده‌دا ئارام ناگرێت ده‌ڵێم بێمه‌وه لاتان

تێربکه‌م بۆنی خاک و سروشتی ئاڵاو وڵاتانxalid_abdulazade12

بچمه سه‌ر کێوه به‌رز و خۆڕاگره‌که‌ی قه‌ندیل

بڕوانمه‌ ئه‌و خاکه‌ی داگیرکه‌ران کردویانه‌ دیل

ئه‌و جار داگه‌ڕێم به‌ره‌و هه‌وارگه‌ی شاخه‌ڕوخاو

تێربخۆم به‌یادی هاوڕییان دۆکڵێوو و ماستاو

به‌ره‌و خوار شۆڕ بمه‌وه به‌ره‌ به‌ره‌ی نوژیشێوان

لابده‌م له‌هاوینه‌ هه‌واری  پیرانیان له‌ دێ سۆفیان

وه‌ژور که‌و‌م له‌هۆبه‌و هه‌واریان وه‌ک جاری جاران

دڵیان شاد که‌م به‌ چالاکی و سه‌رکه‌وتنی  هه‌واڵان

له نیوه‌شه‌ودا بپه‌ڕمه‌وه به‌ره‌و حه‌شارگه‌ی دۆڵه‌ڕه‌ش

مه‌تاره که‌م پڕکه‌م له‌ ئاوی سازگارو ته‌زیو و گه‌ش

بچم دانیشـم بۆ حه‌سانه‌وه له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌شکه‌وت

سیگارێک پێکه‌م به‌یادی ئه‌و رۆژانه‌ی که‌ ده‌ست نه‌ده‌که‌وت

به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ تێ هه‌ڵکشێم بۆ بنار وتاریکای ئه‌شکه‌وت

به‌ ده‌نگی مه‌ردۆشان به‌ئاگا بێم که‌به‌وی دا دێن به‌رێکه‌وت

ده‌مه‌و ئێواره شۆڕ بمه‌وه بۆ دێ خاپور کراوه که‌ی کانی زه‌رد

وچانێک بده‌م له هوبه‌ی برایم که‌زی میوان خواز و مه‌رد

وه‌ڕێ که‌وم به‌ره‌و ده‌شته‌ پان و به‌رینه‌که‌ی ناوچه‌ی لا جان

له‌سه‌ر ڕێگام لا بده‌م له‌ شونی له‌دایک بونم گردکسپیان

دیدار نوی بکه‌مه‌وه ده‌گه‌ل ره‌فیقان و کۆنه‌ دۆستان

تێ یان گه‌ێنم ژیان له‌ غوربه‌ت ناخوش تره‌ له‌ قبره‌ستان

ئه‌و جار یاغر یاغر تێ هه‌ڵکشێم به‌ره‌و کوێستانه‌کانی به‌ربنه‌

چونکه‌ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ جێکای بیره‌وه‌رێکانی گه‌نجی منه‌

بڕۆم تێ ‌‌هه‌ڵکشێم به‌ره‌و لوتکه‌ی سپیڕێزی سه‌ر به‌رز

ده‌رهێنم دوربینه‌که‌م بروانم له‌ هۆبه‌ و‌کانی و چه‌م و ڕه‌ز

شؤڕ ببمه‌وه‌ به‌ره‌و کۆنه‌هه‌واری سه‌ر به‌زێڕو مێرگه‌ چه‌کۆ

تێر بکه‌م بۆنی هه‌ڵاڵه‌ و سۆسن و مێخه‌ک و شه و بۆ

لابده‌م له‌ تاوڵ و هۆبه‌ی سه‌ید غه‌فور و ره‌حیمه کورده

شیرێژو ڕۆنێک بخۆم ده‌فه‌وتێت هه‌رچی نخوشێ و ده‌رده

وردە وردە هەنگاو بنێم بەرەو ڕەز و چەمی زێوکە

بچمە ناو گۆند وەک جاری جاران بەسپای و بەخێشکە‌

لە دەرگا بدەم ئەو دەرگایەی لە سەر پشتە لە هەر دەمێکا

سلاوێک بکەم لە پیاوی ناودارملا محمەد بۆمن دەرفەتێکە

پاشان وه‌ڕێ که‌وم هه‌واڵان به‌ره‌و جه‌رگه‌و ناوه‌ندی شار

ماچ بکه‌م خاک و به‌ردی کۆڵان به‌ کۆڵان دیوار به‌ دیوار

به‌ خه‌تێکی گه‌وره‌ بنوسم له‌ سه‌ر دیواری  کۆڵانه‌کانی شار

بۆ ده‌ره‌وه‌ داگیر که‌ر تاکه‌ی زولم و سه‌رکوت و ‌ئازار

له‌ کۆتای دا هێدی هێدی هه‌ڵکشێمه‌وه‌ به‌ره‌و لوتکه‌ی قه‌ندیل

له‌سه‌ر لوتکه‌ هاوار که‌م بڵێم ژیان له ئاواره‌ئ مروف دیله‌دیل

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی