له سپێده‌ی به‌ربه‌یاندا په‌پووله‌كانی شیناوێ گه‌رچی به چاوی خهوالووهوه، پۆل پۆل وه‌رێ كه‌وتن به‌ره‌و پۆله‌كانیان،
ئه‌یانویست خولیاكانیان بگه‌یه‌ننه جێ‌ژوان تا به هیوایه‌كی گه‌شه‌وه بشكێنن تاسه‌ی خوێندن، تامه‌زرۆی فێربوون وخولیای هه‌ڵفرین،
بۆ گرم كردنی په‌نجه لهگۆچووهكانیان هیوایان به سۆبا نه‌وتییه كۆنه‌كه‌ی گۆشه‌ی پۆڵهكهیان بڕیبوو، بێخهبهر له‌وه‌ی كه ئاگری به‌گڕی دڵی تاریك په‌رستان بۆسه‌ی بۆ پهپولووكانی نێو پۆله‌كانیش داناوه‌ته‌وه.
ترپه‌ی دڵی پڕ له رقیان ناڵه‌ی له كووره به‌ردا، هه‌ڵی ته‌كاند.
ئاگر نه‌ته‌نیا چوار ده‌وری پۆلی ته‌نی وگۆشتی تهرچكی له‌شی 34 گوڵی سووری ناسكی وڵاته‌كه‌می كرده سووته‌مه‌نی و خوراكی ئاگری رقیان، بۆن كروَزی گه‌یشته ته‌شقی ئاسمان و چوار ده‌وری وڵاتیشی ته‌نی.
ئه‌مه‌یه چیرۆكی وڵاتی من…
كه به تاوانی به‌رێ كردن ودوایین ماچی دایكانم …
به تاوانی گرم كردنی په‌نجه لهگۆچووهكانم …
به تاوانی ده‌ركه‌وتنی تاڵی قژم
به تاوانی گرتنی قه‌له‌م…
به تاوانی كچ بوونم…
هاتن هاتن
روخسارمیان شێواند .پرچه ئال و بریسقهدارهكهمیان ههلپروَزان.
به‌تاوانی گرتنی قه‌له‌م پهنجهكانمیان ههلكروَزان.
به تاوانی خهوێندنهوه لێوهكانمیان ههلقرچان و هه‌تاهه‌تایه لێوه به باریان كردم.
به‌ڵێ … به‌ڵێ …
ئه‌مه‌یه چیرۆكی وڵاتی من . جه‌سته‌ی سووتاو و دڵی زامدارم
چووكه ترین كارتێكه‌ری له دڵی به‌رد و ویژدانی نوستووی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌كرد.
بێ گوناهم گه‌ر به دڵی پر له گریان و ناخی وێران وجه‌سته‌ی بریندارمه‌وه هاوار بكه‌م وبپرسم كه،
تاوانی من چی بوو؟ تاوانی من چی بوو!!!؟
نه‌تانزانی كه ئاگر دوَست ودوژمن، په‌پووله‌و گوڵ ناناسێ و هه‌ر سكڵ وخهلوزه به‌رهه‌می كڵپه‌ی؟
پێَم بڵێن كوا داهاتی ولاَتم بیكه‌مه مه‌ڵحه‌می سه‌ر برینم؟
كوا پێراگهیشتنت بۆ شار‌و شارۆچكه بی نازه‌كه‌م ؟ كه‌وا له تاران وته‌ورێز بێ هیز كه‌وتووم بۆ ده‌رمانی ئازاره‌كه‌م؟
كیف و كه‌وش و مدادهكهم، له گه‌ل له‌ته پارچه‌ی مهقنهعهكهم و به‌شێك گۆشتی روومه‌تم له پۆله‌كه به جی هێشت شه‌رمت نه‌كرد به‌م حالهمهوله باسی حجابمت كرد.
وا ده‌زانی برینه‌كه‌م به‌و لێبۆردنه وشكوو خالیهت ئازاره‌كه‌ی سارێژ ده‌بیت؟
نا رووره‌شه‌كه‌ی مێژوو!{jcomments off}
راسته چیرۆكی وڵاتی من له ژێر سێبه‌ری تۆدا لێوانلێوه له خه‌مساردی، دزی، تاڵان وكوشتن وبڕ وسووتاندن….
به‌ڵام باش بزانه!!!
كه ئاه وناڵهم، له ئێش و ئازاری جه‌سته بر‌ژاو و سووتاوه‌كه‌م، فرمێسكی دایكه رهشپۆشهكهم و باوكه دڵ برینداره‌كه‌م بۆ هه‌تا هه‌تایه بهروَكتان ده‌گرێ كه بۆ ته‌نیا ساتیك له بیرمان نه‌بوون .
ده‌بێ شه‌رمه زار بی له مێژووت ومرۆڤایهتیت كه وا منت شه‌رمه‌زار له روخسارم كرد.
به‌لێ! ئه‌مه‌یه چیرۆكی وڵاتی من كه داگیر كه‌ره پڕ له قین و‌دڵ ره‌شه‌كه‌ی, نه به‌زه‌یی به په‌پووله دادێ ونه چاوی پشكوتنی گوڵی هه‌یه…