ئاخ چه‌ن ناخۆشه هه‌واڵی خراو، پۆلێ په‌پووله ون بوون له ناكاو
سه‌ر له به‌یانی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه، ئاگر و دووكه‌ڵ زوو بانه‌ی كێشا 
بڵێسه‌ی ئاگر وه‌ك هه‌ور ڕه‌ش وا بوو، شیناوێ ماته‌م خه‌ڵك ته‌وه‌لا بوون
كاتێ مه‌دره‌سه دووكه‌ڵ دایپۆشی، قیژو واژ مناڵ ناوچه‌ی داپۆشی
پۆلێ په‌پوله‌ی ژیكه‌ڵه‌و چاو كاڵ، چوون بۆ مه‌دره‌سه‌و نه‌هاتنه‌وه ماڵ
كاتێ خه‌ڵك زانی په‌پوله‌كانیان، قوتابخانه سووتاو نه‌ماوه ده‌نگیان
دایكان به ڕۆ ڕۆ و باوكان پێ خواسی، هیچ كه‌سیان مناڵ خۆیان نه‌ناسی
دایك هاواری كرد ڕۆڵه‌ی شیرینم، تۆز و دووكه‌ڵه من تۆ نابینم
ڕۆڵه‌ی شیرینم جه‌رگه‌كه‌ی دایه، هاوار سه‌د هاوار كه‌س ده‌نگی نایه
دایك به قوربان ڕوومه‌ت سووتاوتان، ئه‌م به‌ڵا چی بوو وا كه‌وته ناوتان
چه‌ن هاوارتان كرد و چه‌ن پاڕانه‌وه، كه‌س نه‌بوو له‌وێ به دیارتانه‌وه
ئه‌ی خوه‌شه‌ویسم، جگه‌رگۆشه‌كه‌م، چاوه‌ڕوانت ئه‌كه‌م له به‌ر حه‌وشه‌كه‌م
نه‌جمه‌دین حیسامی
سوێد2012-12-16
{jcomments off}