"an independent online kurdish website

من قەسەم دەخۆم بە شیری پاکم،  بەو چەکەی دەستم دوژمن بێ باکمmuhamad_palani-0.jaf

یەك بۆستە خاکم بۆت گۆڕستانە، دوژمنی خوێن ڕێژ باش خۆت بزانە.
ئەمن پێشمەرگەم ڕۆڵەێ ئەم خاکەم، دژم بە دوژمن بۆ خەێرو چاکەم.
فەرزە لە سەرم خاك بپارێزم، بە دڵوو بە گییان بۆیە بە سۆزم.
هیوام ڕێز بگرن لە هێز پێشمەرگە، ئەو هەمو ڕۆڵە ئازاوو بە جەرگە.
من چەك لە شانم دژم بە دووژمن، نەوەك بەشم کەی ئەی هەواڵی من.
زووڵمم لێ دەکرێ چەنای چەن ساڵە، زۆر خفەت بارم ئیستە بەم حاڵە.
چونکە ئەم کوردە زەربەم لێ ئەدەن، ڕۆڵەی پێشمەرگەم زۆر جار بەش ئەکەن.
هیوام پێشمەرگە پێشمەرگەی گەل بێ، نەوەکو گەڕیان دایم بۆ هەل بێ.
جوون چەکت هەڵ گرت بۆ نیشتمانت، شوێن کەس مەکەوە بەس کۆردستانت.
ئەێ چیبکەم لە دەست نەزانو نەفام، بە کارم دێنێ بۆ کورسی و مەقام.
من هەڵە ناکەم ئیستە ئەزانم، تەنها پێسمەرگەم بۆ کۆردستانم.
گەر شوێن کەۆتە بم مێژوم ئەکەم ڕەش، ئەمە ڕاستییە نابێ بکەم غەش
پێشمەرگە دور بە لە دوو بەرەکی،، پارێزەر گەلوو هێزی سەرەکی،

دڵدار جاف{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی