"an independent online kurdish website

ێشکەشە بە شەوی “یەلدا”، چرکە ساتەکانی لە دایک بوونی ڕێبەری نەتەوەیی زانا و دەگمەن، دوکتۆر قاسملووی هەرگیز نەمرako_eliasi

ئەمشەو هەوری تاسە و مەراق

خولیای زانی لەسەر دایە،

ئەمشەو دیدە، گلێنەی خۆی نادا بە دەست

وەنەوز و خەون

ئەمشەو شەوی، چاوەڕوانی نێو “یەلــدایە”

چاوەڕێ بن خێڵی کوێستان!

چاوەڕێ بـــن!

با ” تەتەرە” و

کزەی سۆزی لاوکێكی “ورمێی” پێیـــە

هاکا گەیشت،

پێش هاتنی گوڵی بەیان،

با بە گوڵڵا و ئاوپڕژێن کەین

دار و بەردی ئەو ڕێگەیە

ئەمشەو هیوا

شۆقی گوڵی چرایەکە،

ڕەنگی توێڵ و چاوەکانی

لە هیچ ڕەنگێکی کە ناچێ

وژەوژی بای  سەروادە و گڤەگڤی ناخی زریان

بە پەنجەی ناز

تاڵ … تاڵ … پرچی گڕی تیشکی

بەسەر گۆلی “خۆشەویستی”

دەهۆننەوە،

(پیرانی کۆن) بە چرپەوە

وانەی مێژووی بە گوێچکەدا

دەخوێننەوە

ئەم “یەلــدایــە” داستانێکە

درێــــژ … درێــــژ

وەکوو پرچی ئافرەتێکی ئەفسانەیی

شاعێر نیە بی هۆنێتــۆ،

نووسەر نیە بی ژێنێتــۆ

وشـــە لە ئاســتی دا مـــەیـــی!

ئەم زئێوارە 

ئەلبۆمێکــە،

پڕاوپڕ لە وێنــەی یاد و

تەزووی خــۆزگــە،

شێـــرەژنێک

لە “١٩٣٠”،

تەرمی سووری “سمکۆ”ی بینــی

چوارمانگ پاشتــر، ژان دەیگــرێ و

هێنــــد بە جەرگــە

خــەمی گەورەی کوردی پێـــە و

کوڕێــک دەکا بە پێشمــــرگـــە!

خەڵکــە هەمــوو نوقــوڵ بێنــن،

گوڵـــبارانی مێـــــژوو بکـــەن

با “یەلــدامــان چـــراخـــان بــێ”

بـــزە و خــەنــدە ببـــارێنـــن

وەک (ئاهوورا) ئایەی گــڕ و خۆشــەویستـــی

لــە مینــبەری چـــاوی هیـــوا

بڵێنــــــەوە

چـــوون (قاسملـــــوو) میــــوانمــــانــە،

ســـروودێکـــە، تــاهە تـــایە،

هــــەر دەی چـــڕیــــن و

قــــەت دانـــایـــە!

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی