شیعری كلاسیكی كوردی ڕه‌نگ دانه‌وەی ئه‌وان ڕووداوانه بووینه، كه شاعیران له سه‌رده‌م و رۆژگارانی خۆیان دا تێیدا ژیاون، تەواوی ئه‌و به سه‌رهات و ڕوداوانه‌ش تا بلێی تفت و تال و ناخۆش و پڕ له جه‌فاو ڕه‌نج و كوێرەوەری
و نەبوونی کیانی نەتەوەیی و سەدان کارەساتانەی کە بە سەرگەلی کوردیان هێناوە بووە، کەلە لایەن شاعیرانی كلاسیكی كوردی ڕه‌نگ دانەوەی ئه‌و ڕووداوانه بووینه كه شاعیران له سه‌رده‌م و ڕۆژگارانی خۆیان دا تێیداژیاون, ئەوان ڕەنگدانەوەی ژیانی کوردەواری، کاری خۆی لە هەستی زۆربەی هەرەزۆری شاعیرارانماندا کردووە، لە گەل ئەوەش کە له لایه‌ن شاعیرانی كلاسیكی ئه‌و ڕۆژگارانه‌ی كوردا هیچ سه‌ر چاوه‌و كه‌نالێكی ڕۆشه‌نبیری و زانیاری و هه‌تا مه‌لایه‌تیش له به‌ر ده‌ستان دا نه‌بووه تا بتوانن ئه‌زموونی شاعیرانه‌ی خۆیانی پێ ده‌وله‌مه‌ندترو تێر و ته‌سه‌لتر بكه‌ن، له لایه‌كی تریشه‌وه نه‌بوونی و كه‌م ده‌رامه‌تی و ئازار و میحنه‌ته‌كان و دوا كه‌وتوویی كۆمه‌له‌كه‌یان له ڕاده‌یه‌ك بووه كه هه‌رچه‌نده شاعیرانی كلاسیكی هه‌ولیان بدابایه نه‌یان ده‌توانی كه ئه‌و هه‌موو ڕووداو‌و به‌سه‌رهاته تفت و تالانه‌ی ئه‌و ڕۆژگارانه‌و ئه‌و هه‌موو دواكه‌وتن و مه‌ینه‌تیانە و ئازاره‌كانی سه‌رده‌می ژیانیان بخه‌نه چوار چیوه‌ی شیعره‌كانیانه‌وه، خۆ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌وان توانای ئه‌ندیشه‌سازی و بۆ نه‌چوونی ئه‌م كاره‌یان نه‌بووه، به‌لكو ئه‌و شتانه‌ی كه نووسیویانه كت و مت ڕووی داوه و له ئارادا هه‌بوونه، به‌لام به ته‌واوی به داهێنان وبه‌رهه‌م تێنه‌په‌ڕیون، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه له ڕه‌وتی شیعری كوردی و هه‌نگاوی كلاسیكیه‌ت دا، ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه هه‌مووی پڕیه‌تی له تاقی كردنه‌وه‌و ئه‌زموونی سه‌ربه‌رزی و شانازی.شاعیرانی زانا‌و به‌یێزه كلاسیكیه‌كان هه‌ر هه‌موویان له نێو كاریگه‌ریه‌تی یه‌كتر سواونه‌ته‌وه و كار تێكراوی یه‌كدی بووینه.،ئه‌گه‌ر وردبینانه سه‌رنج له شیعره كلاسیكیه‌كان بده‌ین و به باشی بیان خوێنینه‌وه ئه‌وه‌مان زۆر به چاكی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌وا زۆربه‌ی شاعیره‌كلاسیكیه‌كان زمانی فارسیان به باشی زانیووه‌وشاره‌زایی یه‌كی ته‌وایان له‌و زمانه‌وه هه‌بووه‌و موتالایان كردووه.
ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كار تێكراو بن به شیعره‌كانی فارسی، به تایبه‌ت به شیعره‌كانی سه‌عدی و حافیزی شیرازی، زۆربه‌ی ئه‌و شاعیره كلاسیكیه كوردانه له پال زمانی زگماكی خۆیان دازمانی عاره‌بی و توركی و فارسیشیان زۆر به باشی زانیوه ، گه‌لێكیان موتالا كردووه، شاره‌زاییه‌كی زۆریان له‌و زمانانه په‌یدا كردووه‌و شیعریشیان پێ هۆنیوه‌ته‌وه .مە‌لاخدری ده‌شتی یه‌كێكه له‌و شاعیره‌كلاسیكیانه‌ی كه به زمانیكی شیرین و ناسك و پاراوه‌و گه‌وارا شیعری نوسیوه،له مه‌یدانی شیعری كلاسیكی دا ئه‌سپی زانیار‌و هونەری خۆی تاوداوه، له ڕۆژگاران و سه‌رده‌می خۆی دا به‌وپه‌ڕی تواناوه گه‌یشتۆته ڕێزی شاعیره‌كلاسیكیه‌كانی كورد و كارتێكراویش بووه به وانه‌وه، مه‌لا خدری ده‌شتی به به‌لاغه‌تێكی قول و ڕه‌وان و پاراوه‌وه شیعره‌كانی خۆی وشه‌به‌ندی كردووه و له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه تا بلێی گه‌ش و جوان و له بارن، هه‌وای پاك و زولالی كوردستانی ڕه‌نگین و چه‌وساوه‌یی و نه‌بوونی وه‌لاتێكی سه‌ربه‌خۆی كورده‌واری زۆر به ڕوونی له دوو تۆی شیعره‌كانی ده‌شتی دا هه‌ستی كرێشمه‌و تێ ڕامان ده‌كات،ئه‌و به‌رهه‌مه شیعرانه‌ی كه‌ئێستاكێ لەم دیوانەی دایەو گەلێکمان لە گۆڤار‌و ڕۆژنامەی زایتە ئەلەکترۆبیکەکانەوە بڵاو کردۆتەوە زۆربەیانمان خوێندۆتەوە، کە زۆر به چاكی خوێندنەوەی شیعری دەشتیدا بۆمان دیار دەبن كه شاعیر چه‌ند به هونه‌ر و زانیاریه‌وه شیعره‌كانی نوسیوه‌ته‌وه‌و چۆن مه‌به‌سته‌كانی له چوار چێوه‌ی شیعره‌كانی خۆی دا ڕشتووه هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەم شاعیرە مەزنەوە مامۆستایە بەرێزو نەمرەمان و هەموو شاعیر‌و زناوا مامۆستا نەمرەکانمان ئەمەش وێنەی بەرگی دیوانی دەشتی دووبارە چاپ کراوەیە.
با ئەمجارەش لە گەل ئەم شیعرە نیشتمانیەی دەشتی دەمێک ببەینە سەر و بە خوێندەنەوەی گیانی ئەو نەمرە شاد تر بکەین.
بۆنیگبه‌تی ئه‌م میلله‌ته ، دەشتی
بۆ نیگبه‌تی ئه‌م میلله‌ته بی جانه دلی من
بۆ میلله‌تی ئازورده له زه‌لیانه دلی من
بۆ حیدده‌تی ئه‌م كورده‌له ترسانه دلی من
بۆ زیله‌تی ئه‌م كورده له گریانه دلی من
كوردینه وه‌رن شه‌ربه‌تی ریكی به‌ده‌ماكه‌ن
ئه‌م مولكه‌له‌ده‌ست عاله‌می بێگانه‌ڕه‌هاكه‌ن
یه‌كدی مه‌كوژن ڕوویی سه‌ناییع ه‌هه‌وا كه‌ن
به‌م ئاووری ناكه‌یه سوتاوه دلی من
خاكی وه‌ته‌نی ئێوه‌یه هه‌رده‌م كه‌ده‌نالی
سه‌د حه‌یفه‌كه‌ئه‌م مه‌عده‌نه‌ئه‌یوابه به‌تالی
ئه‌میۆكه سبه‌ی دێته‌وه بۆ حه‌یبی شیمالی
بۆ سه‌نعه‌تی ته‌ییاره‌یه هاواری دلی من
ته‌ندووره مه‌كه‌ن ڕۆژی‌به‌سه‌ركه‌وتنه ئه‌مڕۆ
جه‌نبووره مه‌كه‌ن ڕۆژی وه‌ده‌ركه‌وتنه ئه‌مڕۆ
سه‌م توره مه‌كه‌ن ڕۆژی سه‌عی كردنه ئه‌مڕۆ
بۆ سینه‌مای ناتیقه بێ نوتقه دلی من
داسووك و ته‌ورداس و ده‌مپێمه‌ڕه تاكه‌ی
ده‌ریۆزه و و پاڕانه‌وه و بێ پاره هه‌تاكه‌ی
ئه‌م‌مولكه‌له‌ده‌ست‌له‌ندن‌وئاسوچره هه‌تاكه‌ی
مه‌عروفی ئه‌له‌تریك و فه‌نه‌رگازه دلی من
گوگرده ئه‌سوتێته‌وه ئه‌مڕۆ له زه‌مینا
ئینگلته‌ره هات و وه‌ری گرت و له ده‌می نا
ئێوه‌ش به‌هه‌مووده‌م سه‌رو مال و له ڕه‌هینا
شیواوی كه‌بابی جگه‌ری كورده دلی من
لۆكه‌ی وه‌ته‌نی ئێوه‌یه ئه‌مڕۆ بووه دینار
ڕووحی وه‌ته‌نی ئێوه‌یه ئه‌م فلسی خه‌ریدار
به‌م حاله‌یه ده‌شتی كه ده‌بێ عاجز و بیمار
هه‌رده‌م كه خه‌فه‌تخان و برینداره‌دلی من
{jcomments off}