"an independent online kurdish website

 بەمن چی!   دەڵێن وا  ساڵ نوێیە        

 خەڵکان بەشادی وا گوڵیان   پێیە      ahmad_deshti

 سەربەخۆن‌ هەموو خاوەن دەوڵەتن

 وا جەژنە دەگرن دوور لە زیللەتن

 هەمووپێکەوە دەست لە ناودەستن

 بۆ ژیان دەمرن هەمووسەربەستن

 لە هەموو لاوە   شایی و سەیرانە

 مەرگی ئازار و  خەم و   گریانە

 بەلام منی دوور لە هەواری خۆم

 بەبێ دەولەت وسەربەخۆیی‌ خۆم

 سالەهای  سالە  ژێر دەستە ماوم

 خاک داگیرکراو وبێ‌ماف کراوم

 لەوەتی  کە  هەم   دەچەوسێمەوە

 لە ناو ماڵی  خۆم ئەسیر مایمەوە

 تازیی وڕۆمی ‌وعەجەم ‌دەمکوژن

 واخوێنی خاک و ن ەتەوەم دەمژن

 هەر رۆژە دێن  و بە هانە دەگرن

 ڕێگای ئازادی و شادمانیم دەگرن

 نایەلن کوردیش‌ مافی خۆی هەبێ

 سەربەخۆو رەها لەماڵی‌خۆی بێ

 بە زولم و ستەم  مافم  زەوتەکەن

 خاکم  داگیر  و سەروەتم   دەبەن

 بۆیەکە  ئەمن  هیچ   جەژنە‌م نیە

 لەژێڕدەسان  دا هیچ   خۆشیم نیە

 هەتا  ئەو  رۆژەی   دەولەتم نەبێ

 کوردستانی  من سەربەخۆ   نەبێ

تاکو گشت مەرزی دروستکراومان

 خڕنەسڕیتەوە زوڵمی لێ کراومان

 من جەژنە و شادیم  لە   دڵ دا نیە

 بەشم لە  خۆشی و جەژنە   دا نیە

کەی  ڕەها و  شاد و  سەربەخۆببم

 هەر ڕۆژجەژنەمە  خاوەن‌دەوڵەتبم

بە یادی جەژنی سەرەساڵی ٢٠١٣ لەندەن{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی