چه‌ندین ساڵه، ههمووساڵێ به‌نهێنی‌و ئاشكرا یادی كۆماری كوردستان‌و له‌سێداره‌دانی پێشه‌واقازی‌و هاوڕێكانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی پێده‌در‌ی یادی ده‌كرێته‌وه‌و له‌رۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نیه‌كاندا باس له‌زوڵم‌و سته‌م‌و گێران‌و ئازار‌و ئاواره‌یی ئازادیخوازان ده‌كرێ‌و كه‌م تا زۆر كرداری نامرۆڤانه‌ی دیكتاتۆرانی داگیركه‌ری كوردستان له‌قاو ده‌درێ .
له‌یادو بیره‌وه‌ری٢‌ی ڕێبه‌ندان،له‌سێداره‌دانی قازی محمد‌و هاوڕێكانی‌و نیشتمان په‌روه‌ران‌و دڵسۆزانی كۆمار، وه‌بیرخه‌لك دێننه‌وه‌و یادیان لێده‌كرێته‌وه . وه‌بیر‌خه‌ڵك دێته‌وه كه كورد بۆ ماوه‌ی یازده‌مانگ كۆمارێكی هه‌بوو،ئاڵای هه‌بوو،هێزی پێشمه‌رگه‌ی دروستكردبوو، بۆهه‌وه‌ڵین‌جار سه‌ر به‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندبوو، زمانی زگماكی خۆی له‌قوتابخانه‌كان په‌ره پێده‌داو، ڕۆژنامه‌و گۆڤارله‌چاپخانه‌ی خۆی له‌چاپده‌دراو،دوورله‌ژێرچاوه‌دێری سه‌رنێزه‌ی ژاندارم ژیانێكی ئاسوود‌و دوور له دڵهـوره‌و گیران‌و ئازار‌و ئێعدام به‌سه‌ر ده‌برد .
سه‌ردێری ئه‌و نووسراوه كه نووسراوه (پێویست ده‌كا ههمووساڵێ یادی٢‌ی ڕێبه‌ندان بكرێته‌وه ؟! ئه‌وه پڕسیاری كه‌سانێكه له نێو‌خۆماندا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌وانه ئاگایان له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان نییه‌و گوییان نه‌داوه‌و ناده‌ن به‌ناڵه‌و فرمێسكی دایكانی زگسووتاو‌ی كورو‌كچ گیراو،هه‌ستیان به‌شكه‌نجه‌و ئێعدام‌و كرداری ناڕه‌وا نه‌كردووه كه له‌سه‌ره‌تایی ترین مافی نه‌ته‌وه‌یی بێ به‌شین، نازانن پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستان، وێڕای تاڵانكردن و كاولكردنی ئه‌و وڵاته ڕه‌نگینه چۆنمان ده‌چه‌وسێنه‌وه و…
شووره‌ییه بۆكه‌سێك نه‌زانێ له وڵات‌و نیشتمانی خۆیدا چ‌ڕاده‌برێ‌و هه‌ر‌وه‌ها خۆی دووره په‌رێزبگرێ‌و، هاوكاری نه‌یارو ناحه‌زانی گه‌ل‌و نیشتمان بكا‌ت و خۆی به‌شه‌ریكی خه‌م‌و په‌ژاره‌ی زه‌جر‌دیتوانی گه‌ل نه‌زانێ‌و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و دڵسۆزانی نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌كات .
له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، حوكمرانانی چه‌ند‌سه‌ت ساڵ له‌وه پێشی كه به جه‌ریمه‌و وه‌رگرتنی سوورو‌سات له هاونیشتمانانیان حوكمرانیان كردووه، ئێستا هه‌یكه‌لیان بۆ‌سازكردوون و له‌مه‌یدان‌و سه‌رشه‌قامه‌كانیان دا‌ناون شاناز یان پێوه ده‌كه‌ن . له نێو ئێمه‌ی كوردیشدا كه‌سانێكی خۆ به كورد زان، بێخه‌به‌ر له مێژوو، بێخه‌به‌ر له شكه‌نجه‌و ئازار‌و ئێعدام‌و ئاواره كردن ئه‌وانه‌ی خۆیان كردۆته قوربانی ئێمه‌و روحی شیرنی خۆیان فیدا كردووه، وه‌به‌ر چاو نایه‌ن‌و ته‌نانه‌ت ئاواره بوونی خۆیانیش له‌سه‌ركوتكردن‌و گوشاری له‌میزان به‌ده‌ری دوژمنانی داگیركه‌رنازانن، زۆر‌شتی دیكه‌ی ئاوا به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر ده‌زانن !
یاداوه‌ری ساڵوه‌گه‌ڕی ٢‌ی ڕێبه‌ندان وه‌بیرهێنانه‌وه‌و هه‌رگیزله بیرنه‌كردنی كۆماری كوردستان‌و له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌ران‌و مێژووی كۆماری كوردستان‌و، دروست كردن‌وسازدانی هێزی پێشمه‌رگه‌و، هه‌ڵكردنی ئاڵای به‌رزی‌٣ ڕه‌نگی كوردستانی خۆشه‌ویسته . تۆبڵێی له‌باری بایی‌و نرخی مێژووی شتی له‌وانه به نرختر‌مان هه‌بێ؟ پێموایه ده‌بێ به ئه‌ركی مه‌زنی نه‌ته‌وایه‌تی بزانین‌و به گوێره‌ی توانا هه‌رچی له‌تین‌و تواناماندا هه‌یه، بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه مێژووییه به هێند بگرین و له ده‌وری یه‌كتر كۆببینه‌وه. به‌خاتری ئه‌وشتانه‌ی كه‌ئاماژێكی بچوكیان پێكرا، یاده‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه مێژوویه، نه‌ك هه‌رپێویسته، به‌ڵكوو ئه‌ركێكی مێژووییه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌مووكوردێكی دلسۆزو نیشتمانپه‌روه‌ر كه به‌ره‌و پیری بچین‌و وه‌ك ئه‌ركێكی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ی به‌رین .
سلاو له سه‌ر‌قافڵه‌ی شه‌هیدانی كوردستان قازی محمدو‌هاوڕێكانی‌و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی‌و ڕزگاری كوردستان .
سلاو له زێندانیانی سیاسی نێو‌ڕه‌شه‌چاڵه‌كانی كۆماری ئێسلامی ئێران .
سه‌عید‌كاوه ( كوێستانی ) ١٧/ ١ / {jcomments off}٢٠١٣