هه‌ی گه‌مژه ڕه‌نگه زۆر خۆت پێ ئازا بێ
ژنه بهدووکهوتوهکهی خۆت کوشت!
به بیانووی کڕینه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ف وه‌ڕه‌سم مه‌که..
تف له خۆت بکه که تا ئێستا ژنێکت زۆرگێ کردووه..
نابووتی خۆت به‌وه بزانه که مرۆڤێک له ده‌ستت هه‌ڵات.
سه‌ره گه‌وره‌که‌ت ئه‌وه‌نده پووچه
هیچ کات بیرت له‌وه نه‌کردۆته‌وه
بۆچی سۆراغی کچ ده‌که‌ی به‌ر له داخوازی!
تۆ سه‌رت له منیش شێواندووه..
بۆچی پێت ئاسایی نییه ئه‌و کچه ببێ به هاوسه‌رت
پێش تۆ دۆستی که‌سانی دی بووبێ
به‌ڵام له‌لات ئاساییه ئه‌و بێوه‌ژنه بخوازی پێش تۆ ژنی پیاوێکی تر بووبێ!
من باش ده‌تناسم!
زۆر له‌وانه کهلهپووتتری چهپڵهڕێزانت ده‌که‌ن به‌ناوی بیرمه‌ندی گه‌وره
لێزانی تۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه ده‌زانی بازاڕ چی ده‌وێ!
هه‌میشه قسه له‌سه‌ر مافی ژن و یه‌کسانی ژن و ئازادی ژن ده‌که‌ی..
باش ده‌تناسم چ درۆزنێکی!
چووی داوای ده‌ستی ئه‌و کچه‌ی ئێستا هاوسه‌رته له باوکی کرد
به بیانووی باوکایه‌تی وه‌ڕه‌سم مه‌که..
تۆ هه‌ر له هاوسه‌رگیری ڕا
مافت له ژن زه‌وت کرد و ژنت کرده موڵکی پیاو و کۆیله‌یی ژنت قه‌بوڵ بوو..
له‌خوایه تۆ ڕۆشنبیر بووی هه‌ی گانکه‌ر..
ده‌بوو ئه‌و باوکه بکوژی!
تێبینی: سوودم له شێوازی “گوێ بگره پیاوی بچووک”ی ویلهیلم ڕایش وه‌رگرتووه.
{jcomments off}