یک ساعت بێ تۆ گیانە ژیان دارستانیکی چڕو پر و تاریکە
دلی من سەرگەردانە بە دوای تۆ دا لە نا نەو دارستانە دەمێکە 
ژیان بێ تۆ شەوانێکە کە مانگ لە ئاسمان خۆلە زیزی دەدا
چاو لە ڕێگام مانگی روخساری تۆ لە پەنجەرەی ماڵی من بدا
بێ تۆ گوڵم ماڵەکەم کەلاوەیە،ژورەکەم چوڵ و هۆڵ و خامۆشە
دڵیشم لای من نەماوە، لە دوری تۆ بە دایم وساعت سەرخوشە
بێ تۆ ئازیز چاوەکانم مۆلەق وەستاوەو لە ڕێگای دور دەڕوانێ
گریانیش لێم بێزار بوە، ئەوەندە بە خۆر لە چاوانی منا داببارێ
دڵی من گوڵێکی سیسە بێ تۆ گیانە لە خاکی ئەم شارە ماتەمە دا
چاوەروانی ئەو ڕۆژەیە تیشکی چاوانی تۆ لە لق و پۆپەکانی بدا
بێ تۆ ئازیز لە ناودەرونم پاییزە درەختی تەمەنم ڕو لە خەزانە
فریام کەوە جەستەشم وشک بوە لق و ڕیشەکانی رو لە ڕزانە
چیا عبدوڵازادە ١٤/٢/٢٠١٣ نۆروێژ
{jcomments off}