زۆر له مێژه دڵم وه‌ک مناڵێک چۆن وڕك ده‌گرێت بۆ بۆنی دایکی‌و هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ له سۆز،
منیش ئه‌مشه‌و وه‌ک ئه‌و مناڵه وا بووم وڕکم گرتبوو که دانیشم نهێنیه پر له خه‌مه‌کانی دڵی بێ ترپه‌م باس بکه‌م بۆ کۆتره سپیه چاو ره‌شه‌که‌ی بێ باڵم، به‌ڵێ هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ ده‌ده‌م دواتر ده‌ستده‌که‌م به گفت‌و گۆ له گه‌ڵ کۆتره بێنازه‌که‌م، لێم پرسی له بیرتدێت ئه‌و ده‌مه‌ی له گه‌رمی خۆشیا بویت و قاقای پێکه‌نینه‌که‌ت کۆڵان به کۆڵان گوێبیستی ده بوون ؟ له بیرتدێت قاته ره‌نگ خورمایه‌که‌تو پشتوێنه ره‌شه‌که‌ت به سه‌ر یه‌که‌وه پێچا بوو خۆتت توند‌و تۆڵ کرد بوو؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ت له بیردێت خه‌ریکی قسه‌ی خۆش‌و خۆ ئاماده کردن بووی بۆ زه‌ماوه‌ند ؟؟ نازانم رۆژگاری ئه‌م نهێنیانه‌و باسه‌کانی ئه‌م شه‌خته‌به‌ندانه، بۆ وه‌ک لێزمه‌ی بارانی به‌هار به تاو ده‌دا له دڵی تینوم.
هه‌رگیز باوه‌رم نه‌ده‌کرد نهێنیه‌کانت له دوتوێی هه‌ستێکدا به جێبهێلی که له دڵۆپه فرمێسک زیاتر هیچیترت بۆ پێناسه ناکات. خۆزگه‌کانت له قه‌سیده‌ی عه‌شقێکی ره‌نگ په‌ریودا خۆی ئاوێزانی گه‌ڵای داره هه‌ڵپڕوزاوه‌کانی نێو حه‌ساره‌که‌تان کرد بوو ،، کۆتره گیان له بیرتدێت که ساته‌کانی تۆ‌و عه‌شقه قه‌تیسکراوه‌که‌ت وا باو بوو که پاکه‌تی شقارته‌ی خاڵی کۆبکه‌نه‌وه؟ ئه‌ی بیردێت ئاخرین شقارته فرێدرایه نێو حه‌ساره‌که‌تان ؟ ئه‌ی ئه‌وت له بیردێت زۆربه‌ی کاته‌کانی پۆسته شقارته‌یه‌کان، له کاتی هه‌ڵهاتنی شه‌به‌ق و زه‌رده‌ی خۆر ئاوا بوون بوو؟
کۆتره گیان وه بیرت دێت وێنه‌یه‌کی عاشقه‌که‌ت له نێو دۆڵابه دارینه که‌دا هه‌ڵگرت بوو ؟ ئه‌و دۆڵابه‌ی که له مێژه تۆزی لێ نیشتوه و بۆ هه‌تایه هه‌تایه قوڵف کرا.
ئا!! وه بیرم هاته‌وه وێنه‌که ئاوا بوو، عاشقێک بوو تا بڵێ زه‌ریف، ئه‌برۆ که‌وان نیگایه‌کی پڕ حه‌زین، لێوێکی ئاڵی شه‌راوی، چه‌ناکه‌ی چاڵ و خاڵ له روو، ده‌زانی له وێنه‌که‌دا شتێکی سه‌یرم به دی کرد؟ ئه‌ویش ئه‌وه بوو که وا ده‌رده‌که‌وت ئه‌و وێنه‌یه به تایبه‌تی بۆ تۆی گرتبێت وه‌ک ئه‌وه‌ش وا بوو خۆت وێنه‌که‌ت کێشا بێت. چونکه شێوازی دانیشتنه‌که‌یم زۆر جوان له بیره به‌م شێوه له وێنه‌که‌دا دانیشت بوو زۆر به نازه‌وه‌و ده‌ستێکی له ژێر چه‌ناکه‌ی دانابوو لێو به خه‌نده، نیگاکانی پڕ بوون له خولیا‌و ئاره‌زو.
تۆ بڵێ ئه‌م ئه‌مشه‌و کۆتره‌که‌ی بێهه‌ناسه‌و بێ‌حاڵم لێم زویر نه‌بێت بۆ نهێنیه‌کانی دوای ماڵئاوای؟ نانا !! گلێنه‌که‌ی چاوم هه‌رگیز لێم توڕه‌و مه‌به چونکه ئه‌مه قه‌ده‌ری تۆ بوو.
هه‌رگیز له بیرت ناکه‌م .
ماڵئاوا.
شه‌هلا یارحوسێنی
{jcomments off}21.02.2013
نۆروێژ