: شەهیدان کاک سەرتیپ مەنسووری، کاک جەعفەر قازی وکاک مارف ئاغایی .
لەو رۆژانەی رێبەندانی ٩٦ مینا خانم خاتوونی پێشەوای گەورەمان کۆچی دوایی کرد نەمتوانی ئیزن لە مەدرەسە وەربگرم وبچم بە تلفۆن لە گەڵ کاک مارف وکاک جەعفەردا قسەم کرد ونامەیەکم ناردبە فاکس کە بە چەند وشەی هەژار بەشداری کۆچی خاتوونێکی کورد بم کە هاوژینی گەورە مرۆڤ و سەرۆک کۆماری کوردستان بووە، چەند وشەی هەژار بەڵام نووسراوە بە دڵ بە گیان، بۆ پێزانین بە پاکی گیانی گوڵی ژیانی پێشەوا کە بۆ خۆشی کەسایەتییەکی گەلەکەمان بوو. چەند مانگ پێشتریش ماڵوێرانییەکی دیکەمان دیت ئەویش کۆچی دادە ژیلا دڵپاک وشیرینی وشەی کوردی بووکە وەک گوڵ پەڕ پەڕ بوو وجارو بار بە تلفۆن دەگریاین ودەمانلاواندەوە لە گەڵ کاک مارف ئاغایی دا.

مارف شێخ ئاغایی
یەکەم جار کە پێوەندیم کرد بە ناوەندی ڤەشا نی کوردی سەلاحە دین ساڵی بوو١٩٩٢، سەرەتاێ ناسینی خۆم بوو وەک کەسێک کە نە منداڵ بوونەش گەورە ساڵ، رەنگە جۆرێ خەمخانە بووئەو تەمەنە چونکە هەم کچ بی وهەم لەو تەمەنەدا بی ونووسەر بی، ئینجا بە کوردی بنووسی کە نەک گوناه بوو بەڵکوو دیار بوو هەڵبژاردنێکە بەرەو ناخۆشی وناسوڕییەکان، کوردی نووسین بەرانبەر بوو بە چەک هەڵگرتن دژی کۆماری نەگریسی عەجەمەی ئێرانی بە تایبەت کە خامە وخەونەکان رێگەیان خۆیان دەپێوا بە بێ ئەمەی گوێ بدەن بە هیچ شتێ، خامەی سەر کەش، خامەیەک بۆ خاوەنداریەتی لە ئازادی وڵات.
کاک مارف ئاغایی ساڵی ١٩٩٣ یەکەم هۆنراوەی منی لە سروە بڵاو کردەوە بە بێ ئەمەی بمناسێ چونکە هەردەم بە ناوی هیوا یان بیرم نییە بە چ ناوێکەوە بوو بابەتم دەنارد بۆ ئەوەی تۆزێ خۆم داشارم لە زمان وهات وهاوار ویان بە خەیاڵی خۆم خزم وئاشنا، بەڵام مرۆڤی شاعیر چەندە خۆی وهەست ونەستی دەتوانێ داشارێ ؟
لە سەفەرەێکدا بۆ شارەکانی کوردستان وکرماشان منیش لە ماڵێکدا رۆشتم کە چاوم پێیان بکەوێ، کاک مارف وەک ئەمەی باوەڕی دەکرد یان نەیدەکرد دڵنیا بوو کە خۆمم نووسەری ئەو بەرهەمانە. ئەو رۆژانە رۆژانێکی زۆر گرینگ بوون لە ژیانمدا چونکە مرۆڤێکم ناسی لە رەنگی کۆترو ئازادی وئاسوودەیی، مرۆڤێک خاکی وپاک وەک مەسیح خوایە گیان ئەو رۆژە چەندە هەستم بە بەختەوەری کرد، کاک جە عفەر نیگایەکی باوکانەی هەبوو وکەم قسەی کرد..لە ئەو رۆژەوە هەتا رۆژانی پێش رووداوە ئۆتومبیلەکەی ناوەندی سەلاحە دین هەر دەم بۆ کار وبارەکان هەتا کۆتایی پرسیان پێ دەکردم، کاروباری نووسین بۆ شارە جۆربە جۆرکا نی کوردستان و هی تر .
.ساڵی ٩٥ کە ژیلای نازدار ئاوا سەفەری کرد من وەک کەسێکی زۆر نزیک ئەو وەک وێران خانەیەک بووم لە پرسەکەیدا لە سەقز، هەستم کرد کە کاک مارف دڵی نایەت لە بەر چاوی منەوە بگریت.، باش بیرمە لە ماڵی یەک لە ئاشناکانماندا لە سەقزچاوی پڕ لە گریان لە ناکاو کە پەیدا بووم ناوەندی نیگا کانی بوو بە بنسوورمچی ئەو ماڵە کە فرمێسکەکا نی کرد هەڵم بۆ ئەوەئ ئارامم ببمەوە کات خەمین تر نەبم ،تەنانەت هەوڵیدا تێ گەیشتنەکەم لە مەش لە بیر بباتەوە بە بزەی جوان ودڵسۆزانەی پێمی وت ’ چی تازەت نووسیوە بۆم بخوێنەوە، دەگریام وئەوێش هەر بە تەماناێ نووسینەکانم بوو، بۆخچەکەم کردوەوە چەند شتم خوێندەوە ’ رەوە کۆترەکانی مام هێمن لە ناو ئەو کارەساتەشدا هەر بە دواێ مۆمێک دا هەڵوەدا بوو.
ئەی بارانی خەم خواێ دڵە گەورەکان، کاک مارف پەروەردەی خانەقاێ هێمن وهەژار وخۆی وکاک جەعفەر بوو، کە ئەم راوی وشەی بزۆزی شاخی نیشتمانی نەدەکرد ئەویتر ئازایانە دەیگرت لە قاڵبی پەیکەرێکدا، ماسی ناو دەریای وشکە بووی دەکرد بە تابڵۆ پاڵەوانێکی سەربەرزیش هەبوو ئەمانە بکاتە کورما نجی و رۆژهەڵات وڵاتی کوردان پڕ بوو لە ئاواز وسترانی دڵداری ” دل یەکە عشق یەک بت عاشقان یەک یار بەس قیبلە دێ یەک بت قولووبان دلبەرەک دلدار بەس” پێوەدندی لە گەڵ کەسێک کە قوتابی ’هێمن’- ی هەڵوەداو هاوار رەنگین بوو، کەسانێک کە خۆیان پەیکەرە وجودێکی زیندوو بوون لەوەفاداری ، کەسانێک کە گیانی خۆیان کردە لەمپەر لە بەرانبەر بە دێووەزمەی هەزار سەرو هەزار روومەتی فێڵ وتەڵەکە کە بە دواێ ئەنجن ئەنجن کردنی لەچکە وجەستەو باڵای گەلێکی کەڤنارەوە بوون کە تەنیا گوناهی ئەمە بوو کە کورد لە دایک بوون بوون وهیچیتر.

جەعفەر قازی
ئەوەی راست بێ بیرم نییەچۆن هەواڵەکەم بیست هێندە م بیرە بەڕێکەوتم بۆ مەهاباد لە گەل خۆشەویستێکدا، نێوان سنە ومەهاباد چەندە، بارتاقی دانە دانەی بەردەکان، دانە دانەی گەڵا سەر بە بەفر وچڵەکان، بە بەرزایی شاخ وكیوەکان خەم وتەم لە بوونم نیشت، نێوان سنە ومەهاباد چەندە ئەو نێوانە پڕە لە فرمێسکەکانم و دونیا یەک دڵ تەنگی وخەم هەمیشەیی ولە دەست دانێک کە وڵاممان بۆ نە دۆزییەوە وهەڕەشەکانی دەست وپێوەندەکانی رژێم کە هیچ گلەییەک دژی ئەو ئەهریمەنە وا شوفێر بوو تۆمار نەکرێ،ئەوە دەسەڵاتەی کە رێگەشی نەداین پڕبە دڵ بگرین و کاک مارف گیان ئەو خۆشەویستە دڵڕفێنە ی وا ئێوەی دەست بەرداری نەدەبوون وسەرتان بۆی نایەوە وەک پەپوولە سوتماکی رۆح وگیانتانم هەست پێ کرد ونیشتمان ئەو خۆشەویستە سەدان جارلە خەم وتەنیایی گەوزاوەم بە شانی جانم دا دا داو رۆشتم هەر دەم لە یادمن وخەڵک وخوا وسێبەرەکانی سەر دەریا وژێردەریا، کۆڵانەکانی شارە دوورەکان- ناو بە ناو هەواڵی ئێوەم لی دەپرسن کە بە تاسەن چەلێ میوانداردەنگ ورەنگەکانی کەسانی ’سروە ’ بن، هەر بەرز وپیرۆز بن، ئەی ئەو کەسانەی هەردەم خۆشم دەوێن، ئەی ئەو کەسانەی وا روناکی دڵ ودیدەن، فریشتەکانی پاسەوانی ژیانی گەلەکەم، سوپاس وپێزانین.
٢٥.٢.٢٠١٣ ، ئاتێن{jcomments off}