رووخا کەژی سەبرم بە بارانی قینت
سووتا دڵی من لەو تەماشای بە تینت
سووتا دڵی من لەو تەماشای بە تینت

کاری منە گریان لە جادوی چەمەکات
مەیشارەوە نازدار وەفای چاوی شینت
مەیشارەوە نازدار وەفای چاوی شینت
تا کەی گوڵی تاسەم بژاکێ گوڵەکەم
ئای مەت بەچقڵ زانی بۆ باخی ژینت؟
ئای مەت بەچقڵ زانی بۆ باخی ژینت؟
کردم بە فیدات سایەکەی داری بیرم
یادمت نەئەکرد،قووڵترت کرد برینت
یادمت نەئەکرد،قووڵترت کرد برینت
هاوار و هەنسکم وەکوو دەنگی هەورە
نەتپرسی لە من پەی چیشەن هۆی گرینت
نەتپرسی لە من پەی چیشەن هۆی گرینت
دام نا لە رێگەی ئەشقی تۆ شیعری ژینم
وێڵم بە دەسی ئەگریجەی پڕ لە چینت
وێڵم بە دەسی ئەگریجەی پڕ لە چینت
دەی با خەمی پەیمانی دێرینە نەخۆم
قەت باس لە ئەوانەی نەکەم وا بڕینت
قەت باس لە ئەوانەی نەکەم وا بڕینت
هێنای پەرەسێلکەی ئۆمیدم خەبەرت
دێت وەرزی شکۆفەو بەهاری ئەوینت
دێت وەرزی شکۆفەو بەهاری ئەوینت
من ناکەمە خانوو دڵم بۆ خەمی،چوون
جارێک وتی ئەفڕم لە ئاسمانی ژینت
جارێک وتی ئەفڕم لە ئاسمانی ژینت
{jcomments off}