پێشکه‌شه كارتی جه‌ژنه پیرۆزه
بۆ هه‌موو كوردێ که‌وا دڵسۆزه
به هیوام نه‌ورۆز پیرۆز بێ لێتان
سەربەخۆ ببێ، خاكی كوردستان
ئێمه ئیستا که شادیمان نیه
چونکە دەوڵەتی کوردیمان نیه
ئه‌و كاته ئێمە‌ش جه‌ژنه‌مان دەگرین
که كورد ئازاد بێ ژێردەستە نەمرین
کوردستان شاد و سەربە خۆ ببێ
دەولەتی کوردیش لە ئارا دابێ
هەموو مافی کورد بۆ خۆ بسێنیننەوت و کانی خۆ بۆ خۆ دەرێنینتازی و ڕۆمیان و عەجەم دەرکەون
کوردستان و کورد خروە سەرکەون
سەربەخۆ ببین دوژمنان قاودەین
نیشتمانی‌کورد هەمووی پێش بخەین
ئه‌وسا پیرۆزه نه‌ورۆز له كوردان
که سەربەخۆ بوو خاكی كوردستان
ئه‌وكاتە نه‌ورۆز جەژن و شادیە
کە دەوڵەتی کورد پڕ ئازادیە
دەڵێم پیرۆزە جەژنی نەوڕۆمان
لە هەموو کوردێ لە خاکی‌جوانمان
نەورۆزی 2013 بە یادی هاتنی جەژنی نەورۆز
…………….
وابه هاره، ئەحمەد دەشتی
گیانه وه‌ره
دلم هه‌مووی تاشه به‌رده
پڕله زامه وتەژی برینە
هەمووی خه‌م وئاخ و ده‌رده
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م
ژانه‌كانی پڕ سۆی دلم
ئارام ناگرێ له تاو دووری خاكی گولم
گیانه وه‌ره
زامه‌كانی نوێ و دێرین
جه‌سته‌ی منی كوان و برین
له م ژیانه بێ نه‌وایه‌م
هه‌توان بکه ده‌رده‌كانم
ببرێنه‌وه خه‌م وگرینی چاوه‌كانم
ساتێ شادکه
ئه م ژیانه نامۆیه‌ی من
شادکە دلی پڕیجه‌فای من
هه‌تا که‌ینێ فرمێسكی چاو
ببته ده‌ریای خوێنی ڕژاو
زۆر نه‌ماوه‌دیده‌كانم نابینابێ
خوێن له‌ڕه‌گ و شاده‌مارم قه‌تیس مابێ
وا به‌هار هات
دیسان زامم كولایه‌وه
ژانه‌كانی ساله‌های سال
سه‌ر له نوێ بوژایه‌وه
وا به‌هار هات
ده‌شت و نواله وچیاو چه‌مه‌ن
شۆو وه‌رد و زورگ و چه‌قه‌ن
گشت ده‌شتایی و ته‌لارانم
ڕه‌ز و باغ و حه‌سارانم
لوتکه و دۆل و خڕ و دالانم
گه‌لی و شاخ و گشت قه‌د پالان،
زەنوێران باغ و رەزم
مێرگ و چیا‌و كۆساره‌كان
لێژ و بنار و په‌ساره كان
گۆڕه پان و به‌ڕۆژه‌كان
گشت ڕه‌وه‌ز و هه‌واره‌كان
خڕ گه‌رمیان وزوزانه‌كان
که‌ژ و كێ‌و و هامۆنی دوور
هه‌موو دۆند و خاكی سنوور
شار و گوندی ته‌عریب كراوم
زادگا ی چۆل وخاپوركراوم
كوردستانی ئه‌نفال كرا‌و
شاری دل اەوت کراو
خاكی كوردی داگیركراو
کوردستانی به خوێناو سور
هه‌موو تێكڕا به نامرادی
هاواریانه بۆ ئازادی
به‌رگی به‌هار له به‌ر ده‌که‌ن
سه‌رماو سۆلی سال ده‌رده‌که‌ن
فه‌رشی سه‌وزایی ڕاده‌خه‌ن
بانگی گول و گیایان ده‌که‌ن
وه‌رزی شادی پیرۆزده‌که‌ن
له گه‌ل سروه و شنه‌ی شه‌مال
به‌زم و گۆوه‌ند دێننه نا و ما ل
ئه‌وسا هه‌رچی گول و گیایه
هه‌رچی سه‌وزه ی په‌ڕ سوتایه
سه‌ر هه‌لدینن، له‌سه‌ر ئه‌رزی
هه‌تا دلی، دوژمن بڕزی
شین ده‌بنه‌وه، چین چین ملان
هه‌زار ته‌رزه، ڕه نگی گولان
سوسنه و به‌ڕه‌زا و ئه‌رخه‌وان
یاسه‌مه‌ن و وه‌نه‌وشه‌ی جوان
له بنار و شاخ و سه‌ران
سروود ده‌چڕن، بۆ یارانیان
بیزا و به‌یبون و مه‌ندانه
حاجی و كلوك و شیلانه
به نزه‌بای سروه‌ی به‌یان
ده‌له‌رنه‌وه له كوێستانان
ئاله كۆك و لاله هه‌باس
که نگر له‌گه‌ل مامه ریواس
سه‌رهه‌لدێنن له سه‌ر ئه‌رزی
که‌وشچیان، دلیان ته‌زی
كڕیشه و ترشۆکه و شاته‌ڕه
كوڕاد ه و بوكوکه‌و شه‌ستپه‌ڕه
به ناز و ڕێز ڕاوه ستاون
بۆ كچه كوردێ دلسوتاون
هێرۆ وبه‌یبوون و هه‌لاله
مێخه‌ك و نه‌ركس و گولاله
چاو ده‌گیڕن له كوردستان
هه‌وار چۆله له چاو مه‌ستان
مێلاقه و شلێر و خاوخاو
که نێر و سوسنه‌و لاولاو
هه‌وال ده‌ده‌ن به یارانیان
خاپوور كراوه كوردستانیان
گۆرمزه و شه شپه‌ڕه و مه‌ندۆکه
جاتره و پیفۆك وسه‌یدۆکه
هه‌لده ڕێژن فرمێسكی خه‌م
بۆ نه‌مانی ئاوازی شه‌م
كێلاخه و ده‌رزیله‌و بسكۆکه
كاردی و به‌رپێنه‌و توله‌که
به زمی به هار وا ده‌گێڕن
ده‌شت و كێویان وادادهنۆڕن
هه‌رچی گیا و گول و داره
چی سه‌وزایی نه‌و به‌هاره
له‌سه‌ر خاكی كورده‌واری
سه‌رهه‌لدێنن بۆدلداری
به ئاواتی شادی ژیان
كۆڕ ده‌به‌ستن هه‌موو یاران
هاوار ده‌که‌ن بۆ ئازادی
نه‌فرین ده‌که‌ن له بێدادی
گشتیان په‌یمان ده‌به‌ستنه‌وه
به‌سه‌ر به‌رزی هه‌تا هه‌تا‌بمێننه‌وه
هه‌ر ڕه‌ش بکه‌ن ڕووی دوژمنان
ڕۆژباش بکه‌ن له یاران و وار په‌روه‌ران
بڵێن بە گشت داگیرکەران
لە ناو ناچن کوردپەروەران
ڕۆژێ هەردێ کە کوردستان
ڕزگار ببێ لە ژێر دەستان
کوردیش شاد‌و سەبەخۆبێ
خاوەن خاک ودەولەتی بێ
کوردیش هەڵدات ئاڵای بەرزی
گشت داگیرکەر دڵیان بڕزی
*
به یادی نه‌ورۆزی 1988 به رلین هه‌نده‌ران
{jcomments off}