"an independent online kurdish website

چەند مانگێک ماوە بۆ هەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی سەروکۆماریی لە ئێران، وەک هەڵبژاردەکانی پێشوو کە لە سروشتی ڕێژیمی ئیسلامیدا زەنگی خەتەر بووە بۆ لەرزاندن و راماڵینی دەسەڵاتی کۆنەپەرەستی ئاخوندی بە سەرگەلانی ئێران دا.kakebra_xwsrewi

ئەمجارەش وەک جارەکانی پێشوو کەوتوونە شانوسازی و پروپاگەندەی جۆراوجۆر، بەو ئومێدەی کە خەڵک لە دەورەکانی پێشووتر زیاتر بەشداربن لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەروک‌کۆماری ئێران.

ئەوە کە خەڵک تا چ ڕادەێەک بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردن، ئەوەندە گرینگ نییە بۆ دەسەڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی، چون  هەم خەڵک و هەم خۆشیان باش دەزانن چون دەنگەکان لە سندوق دەر دێنن و تا چ ڕادەێەکیش دنگی کۆمەڵانی خەڵک لایان بێ بایەخە.

 نەتیجەی هەر هەلبژاردنێك پێش هەڵبژاردن دیاری کراوە و مۆری ولایەتی فەقی لە سەردراوە. ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە دەربازبوون لە هەڵبژاردن و درێژکردنی تەمەنی دەسەڵاتی ڕێژیمە، لە هەڵبژاردنێک بۆ هەڵبژاردنێکیتر. چون لە هەر کۆمەڵگا و وڵاتێک چ دێموکراتیک بێ چ دیکتاتوری خەڵک بەشداری دەکەن. لە هیچ وڵاتێک نابینین کە خەڵک بەو ئەندازەبەشداری نەکەن، کە لە وڵاتەکەیان هەڵبژاردن بەرێوە نەچێ و حکومەتیش لە دەسەڵات بمێنێتەوە، تەنیا لە یەک هاڵەت دا نەبێ ئەویش بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن بە مانای گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە یا حکوومەتە.

 لێرە دا من سرنج دەدەمە سێ٣ دەورە لە دەسەڵاتی سەروکی‌ کۆماری ئیسلامی هاشمی رەفسەنجانی. محمدی خاتەمی ئەحمەدی‌نژاد.، کە چ کاریگەریکیان بوە لەسەر کۆمەڵگای ئێران بە گشتی، لەسەردەمی دەسەڵاتی سەروک‌کۆماری هاشمی رەفسەنجانی، ئێران لە ژێر سایەی رێژیمی ئاخوندی لە قەیرانێکی زۆر دژوار دا بوو، لە لایەک شەڕی ماڵ‌وێرانکەری ئێران و عێراق و لە لایەکیتر ڕووبەروو بوو لە گەڵ موخالیفانی ڕێژیم لەنێوخۆ و دەرەوەیئێران.

ئەم دوو مەسەلەیە باری ئابوری وڵاتی شپرزە و فەلەج کردبوو. خەڵک وەزاڵەهاتبوون، ڕێژیمیش رۆژ بە رۆژ هەستی بە مەترسی زیاتر دەکرد.. رەفسەنجانی بۆ دەربازکردنی رێژیم لەم قەیرانە و درێژەدان بە دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندی هێندێک پلانی ستراتیژیکی بە مەبەستی خونسا کردنی ئەم قەیرانانە لە وڵات دارشت. کە لە راستی دا بۆ جمهوری ئیسلامی بوو بە کوڵەکەیەکی قایم کە ئێستاشی لە گەڵ بێ رێژیم بە هەر لەرزوکیک بووبێ خۆی لەسەر ڕاگرتووە.                       

ڕەفسەنجانی ستراتیژییەکانی لەسەر بوچونێکی مهافزەکارانە دارشت، خومەینی ناچار کرد کۆتای بەشەری ئێران ـ عێراق بێنێ  و خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتوی ئێران لە شەڕێکی ماڵ وێرانکەر کە لە ماوەی هەشت ساڵ دا زیاتر لە دوو مێلیون ئینسان کوژران، کەم ئەندام و بێ سەروشوێن بوون. بە دانی بەڵێنی چاکسازی ئاسەوارەکانی شەڕ، خەڵکی نارازی تا رادەیەک بێ دەنگ کرد.

لە لایەکی ترەوە پلانی لە ناوبردنی موخالیفانی ڕێژیمی لە نێوخوی وڵات و دەرەوەی وڵات دەست پێ کرد، هەزاران کەس لە زیندانیانی سیاسی بە کۆمەڵ ئیعدام کران و سەدان کەس لە شەخسیەت و تێکوشەرانی سیاسی لە دەرەوەی وڵات تیرور کران.

قاسملو و شەرەفکەندی دو کەس لە رێبەرانی حیزبی دیموکرات بوون کە قوربانیی تیروری دەورانی دەسەلاتی ڕیاکارانەی ڕەفسەنجانی بوون.   کە ئێستا دەبینین وڵاتی ڕەفسەنجانی بوون. توشی چ قەیرانێک کردوە.                                                                                                                               

مەحەمەدی خاتەمیش بە دەرس وەرگرتن لە دەورانی رەفسەنجانی، بۆ پێشگرتن لە ڕق و قینی خەڵک لە تەجروبەی دەسەڵاتی ڕەفسەنجانی بە دانی بەڵێنی ڕفورم و گەڕاندنەوەی ئیعتباری ڕێژیم بۆ نێو کۆمەلگای نێودەوڵەتی، هەم خەڵکی ئێرانی فریو دا  هەم بیرورای گشتی نێودەوڵەتی. خەڵک بە گەرمی لە هەڵبژاردنەکان بەشداریان کرد، ماف و داواکارییە دیموکراتییەکەکانیان تا ڕادەیەک دەربڕی، بە ئومێدی بەڵێنەکانی خاتەمی. کە دواتر بینیمان نە بەڵکو نەیتوانی بەڵێنەکانی جێ بە جێ بکا، بە ڵکو بە

ئاشکرا کردنی بیروڕای ئازادیخوازانی نێوخوی وڵات، خزمەتێکی گەورەی بە درێژتر کردنەوەی دەسەڵاتی رێژیم کرد و ئازادی خوازانی وڵاتی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی دوای خوی کرد.

دەورانی سەروک‌کۆماری ئەحمدی‌نەژاد پێچەوانەی سەرکۆمارەکانی پێشتر بوو. ئەگەر ئەوان بە قەوڵ و بەڵێنی درۆ ڕای گشتی ئێران و دەرەوەیان فریو دەدا، ئەحمەدی‌نەژاد بە ئاشکرا سەرکوت کردنی ناڕازیان و موخالیفانی نێوخۆی وڵات دەست پێکرد، ئیعدام ، زیندان و ئەشکەنجەی موخالفانی رێژیم بگرە لە دەورانی پێشوی دەسەڵات‌دارانی رێژیم زۆرتر و بێ بەزەیانەتر بوو.

دیپلوماسی ڕێژیم ئەگەر پێشتر بە سیاسەتێکی مهافزەکارانە و بازاڕگەرمی ئابوری، بیروڕای گشتی جیهانی تا ڕادەیەکی زۆر بە نیسبەت رێژیم بێ دەنگ کردبو، ئەحمەدی‌نەژاد و حکومەتەکەی بە ئاشکرا هەڕەشەی نابودی و هێرش بۆ سەر وڵاتانی  ناتەبا لە گەڵ ڕێژیم ڕاگەیاند، کە نەتیجەی سیاسەتی ئەحمەدی‌نەژادیش ئەمەیە کە دەیبینین رێژیم لە چ قەیرانێکی دژوار و وڵاتی توشی چ نەهامەتیەک کردوە.

سەرئەنجام ئاوا نەتیجە دەگرین کە هەر هەڵبژاردنێک لە چوارچێوەی قانونی ئەساسی جمهوری ئیسلامی هەر هەمان هەڵبژاردنەکانی زیاتر لەسی ساڵی دەسەڵاتداریەتی رێژیمە. ئەگەر خرابتر نەبێ بێ گومان باشتر نابێ. کەوابو تەنیا هەڵبژاردنێک ئەتوانێ کۆتای بەم هەمونائەداڵەتیانەی رێژیم بێنێ، کە حکومەتێکی دیموکراتیک لە وڵات لە سەر ئەساسی جیای دین لە دەسەڵات دابمەزرێ و گەلانی ئێران لە چوارچێوەی سیستمێکی دیموکراتیک کە هەمو بەرژەوەندییەکانی کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە وڵات بە بێ جیاوازی رەچاو بکاو بیان پارێزێ. ئەوجا گەلانی ئێران ئەتوانن لە سێبەری دیموکراسی ژیانێکی ئاسودە و ئازادیان هەبێ.

کاکەبرا خوسرەوی ٢٠١٣/٣/٢٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی