زەریایەک بووم
قووڵ و بێ بن، 
خۆر و نان و ئازادی گشت هەژارانیش،
قیبلە نما ….
لووفەی نەهەنگ ….هێند بچووک بوو …
بە نێو سینگما …
تەنیا وەکوو زرینگینەوەی
گوارەی گوێچکەی شەپۆلێکم …. گوێم بۆ دەگرت…
سەدان کانی و شاسەراوم …. لە نێو خۆدا حەشاردا بوو….
بەڵام نها … چۆڕە… چۆڕی… ئاوی … لێڵی … جۆگەیەکم …. لە نێو سینگی دەشتی قاقڕڕ،
دەڕۆم و لە … نیوەی ڕێدا… دەیمی هیجرەت … قووتم دەدا
مەڵاق ویشک و ماندووی ڕێگا…
بەو گشت گەورە و شکۆیەیەم … ناچارم کە،
بۆ سەرچاوەی … کانییەکی لێڵ و لیخن ….
کەرامەتم بخەمە ژێر پرس و گومان …
لە بۆ قووتی ئەمڕۆ و سبەم ….
زەبوونانە …
بێمە تکــــا!!