"an independent online kurdish website

تۆ لەمەش کە هەیت مەزنتر دەکەم ،تاوەکو بۆ یەکێ لە بەناوبانگترین کەسانی جیهان سەرکەوی!بۆهۆزەکەم سەرزەوینێکم هەڵبژارد تالەۆ شوێنە سەرو سامان بگرن(گەشە بکەن)ئەم شوێنە وڵاتی ئەوانە و هۆزە بۆت پەرستەکان،ئیتروەکو ڕابوردوو کە‌هۆزەکەی من کۆچبەری ئەم سەرزەوینە بوون،لەوانە ستەم ناکەن٠ تۆلە شەڕی هەموو نەیارانت دەپاڕێزم٠ abdurehman_mirzayi

ئەمە منم کە خانووەکەی درۆست دەکەم٠ کاتێک تۆکۆچی دووایت کردو لە گەڵ باپیرانت پەیوەندیت کرد،من یەکێ لە کوڕەکانت دەکەم بە میراتبەری تاجوتەختەکەت ودەسەڵاتی ئەۆ سەقامگیردەکەم٠ ئەمە هەر ئەوکەسەیە کە خانوویەک بۆ من دۆروست دەکات ومن پادشاهییەکەی هەتا هەتایە لەسەرپێ ڕادەگرم٠ (عهد عتیق،دوم سموئیل،١٤ …١ .٧ )مێژووی یەهود،دەورانی داوود بە پەلاماری یەهەدییەکان بۆسەرفلستینییە کان و دراوسێکانی دیکەیانەوە گرێ ئەداتو لە وانەێ ئەمە تەنیا ڕووپەلی مێژووی دێرینی نەتەوەی یەهودە کە ئاماژە بۆنیزامیگەری پەیرەوانی موسادەکات٠ لەم بارەوە سەهیونیزمی هەنووکەیی لەوانەیە بە جۆرێک لە داوودیزم بزانین٠

تەمەنی داوود گەیشتبووە ٣٠ساڵ کە بووبە پادشاو ٤٠ ساڵێش پادشاهی کرد٠ ٧ ساڵ لە حبرون و٣٣ ساڵ لە ئورشەلیم کە ئەوشارەی کرد بە پایتەختی خۆێ٠ حەزرەتی داوود هەمو نەیارانی بەنی ئیسرائیل،یبوسیەکان،فلستینییەکان،مواب،سوپەارام،عمالق،ادوم و عمونی تێکشکاند و سنووری وڵتی پەرە پێ داو بەڕادەیەک کە لە تەوراتدایە،لە میسرەوە گەیاندییە فۆرات٠ سامانی وڵاتی زۆرکرد،وێژەوئەدەب و مووزیکی عبری گەیاندە پلە یەکی بەرز،یە کیەتی ڕاستە قینەی بەنی ئیسرائیلی بتەوتر بناغەی خانووی یەکەمی داڕشت ونێوی ئیسرائیلی مەزن و ئەرتەشی وڵاتی ڕێکو پێک کرد٠(دکتر حبیب لوی،تاریخ یەهود ایران ،جلد اول،ل٦٤)بەڵام سلیمان،کوڕی داوود ئیتر نیزامی نەبو٠

ئەو بازرگانی دەزانی و خێڵەکەی خۆی خۆش دەویست٠ دەورانی سلیمان لە گەڵ ئەفسانەی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتدا تێکەڵ بووە و هێشتاش نێوی سلیمان،فراوانی،هەبوون،تووانین و تەنانەت زانست و عەقل دەهێنێتەوە یاد٠ سلیمان پادشاه سەرە ڕای سەندنی باج و سوودی بازرگانی و باج و زەکات لە پادشاکانی عەرەب و دەسەڵاتدارانی سەر زە وینی خۆی،هەر ساڵ ٢٣ تەن ئاڵتوونیش داهاتی بوو٠ سلیمان لەم ئاڵتوونە دووسەد سپەری گەورە،هەر کامەیان بە قورسایی چوارکیلۆ و سێ سەد سپەری بچووک هەرکامەیان بە قورسایی دووکیلۆی دروست کرد٠

پادشائەم سپەرانەی لە تەلاری گەورێ کۆشکە کەیدا کە نێوی دارستانی لۆبنان بوو،داینا٠ئەو تەختێکی پادشاهی گەورەشی لە عاجی فیل دروست کرد کە ڕووکەشەکەی لە ئاڵتوونی ڕووت بوو٠ ئەم تەختە شەش پێكڵەی هەبوو و بەشی سەرەوەی لە بازنەیەکی کەوانی پێکدەهات٠ لە دوو کەنارە کەیدا دوو دەسک و دوو پەیکەری لە نەقشی شێری ڕاوەستاولە تە نشتی پلیکانەکانە کانیدا دانرابوو٠ ئەم تەختە لە هەموو جیهاندا بێ وێنەبوو٠ هەموو جامۆڵە کانی سلیمان و دەفرەکانی کۆشکی دارستانی لۆبنان لە زێڕی ڕووت بوو٠ لەنێو ئەوانەدا تەنانەت دەفرێکی زیوین دەس نەدەکەوت،لەبەر ئەوە بە ڕادەیەک ئاڵتوون زۆر بوو کە پێویستی بە زیو نەدەما٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی