Hoppa till innehåll
Hem » خەم . ئازاد ڕەواندزی

خەم . ئازاد ڕەواندزی

 دڵوپ دڵوپ   

ئەرژێمە ناو خۆم   ghem

وا خەیکە پر دەبم

هەورە یاخی بووەکان

بەسەر سەرمەوەن

یاخین لە باران،

چەندی سەیریان دەکەم

بەڵکو ئێرەیی بە ،چاوەکانی

من بەن،لە یاخی بوون

پەشیمان ببنەوە،

هەڵکەنە باران،

من و ئەو یاخی یە،

جەستەی ئەو نیشتیمانە

تەرکەین

………………….

فەنا

بەدەم گریانێکی قولەوە

بەسەر تانیایەکانی خۆمەوە

هەنگاو دەنێم،

دەرۆم دەرۆم نازانم

بۆ کام بەندەری فەنابوون،

هەنگاو دەنێم،

چاوەکانم جووتێ باڵندەی هەترەن

نە شوێن دەزانن نە حەسانەوە

دەفرن بۆ پەناگایەك

نە زریان،

نەڕەشەبا،

نە زۆرداری کورد،

رێگە  بەمن ناگرێ

بۆ ئازادی بوونم