له‌و كاته‌ی دا
خۆره‌تاوم لێ ون ده‌بێ
تارمایی شه‌وئارام ئارام
باڵی ڕه‌شی ده‌هاوێژ‌ێ
جیهانی ر‌وون داده‌پۆشێ
له‌وده‌مه‌ی دا
ئه‌ستێره‌كان دێنه‌ده‌رێ
به‌تێكڕایی له‌و به‌رزاییه
گه‌ش ده‌ڕ‌وانن
له‌وكاته‌دا په‌روانه‌كان راز‌و نیازیان
له‌ده‌وره‌ی مۆم ده‌گێر‌نه‌وه‌و
به‌گڕ‌ی ئه‌وین
په‌ڕ‌وبالیان ده‌سوتێت و داده‌كه‌ون
له‌وكاته‌دا كه په‌رده‌كان
ڕ‌ۆناكیه‌كان ده‌شارنه‌وه
تارماییه‌كان به‌رچاو ده‌گرن
چراو لاله‌ی ژ‌ووره‌كانیش
پف ده‌كرێن و ده‌كوژ‌ێنه‌وه
شه‌وی قه‌قنه‌س
بالی ڕه‌شی هه‌لده‌داتن
له‌به‌رچاوم تروسكه‌كان ون ده‌بن
ته‌می سیا باوه‌شی خۆی ده‌كاته‌وه
تارماییه‌کان لێم ده‌ئالێن
من له‌جێی خۆم به ئارامی زوو ڕاده‌بم
چی‌كولانه‌ی ژ‌ووری تارمه ده‌یكه‌مه‌وه
په‌رده‌كانیش وه‌لاده‌نێم
زه‌ق ده‌ڕ‌وانم به‌ره‌و ئاسمان
به‌ره‌و ئاسۆی تاریك و ڕ‌وون
ئه‌و ئاسۆیه‌ی هیوای دوورمی تیاده‌بینم
هه‌رده‌ڕ‌وانم له‌و په‌نجه‌ره‌ی
ئاره‌زووی دڵ له‌ناویادا وه‌دی ده‌كه‌م
دوور ده‌ڕ‌وانم بۆ ئه‌و ڕازه‌ی
كه‌ڕۆژ‌ێ دێ
ده‌رده‌كه‌وێ و ئارەزوەکان وه‌دی دێتن
ده‌بڕ‌ێننه‌وه هه‌موو زام و ئازارانم
وه‌ده‌رده‌خەن
به‌ربه‌یانی گه‌ش و ڕ‌وون
پڕ له شادی و كامه‌رانم
له‌به‌رتاوی ئه‌و ڕ‌ۆژ‌ه دا
هه‌رچی ڕه‌نج و كوان وبرینه
چی ناسۆر و ژ‌ان وگرینه
له‌ناوده‌چێ ورزگارده‌بێ كورد له‌م ژ‌ینه
چاوه‌ڕوانم چاوه‌ڕ‌وان
تاهێمایه‌ك له‌ودیو سنوور
تانیگایه‌ك له‌وبه‌ری دوور
ده‌ڕ‌ژ‌ێته‌ناو چاوه‌ڕ‌وانی
برینی كول و ژ‌انه‌كانم
تاوه‌دی دێ
هیوای گه‌ل و
خاكی جوانی كوردستان‌م
چاوه‌ڕوانم چاوه‌ڕ‌وان
هه‌تاڕازی هه‌رچواربه‌شم
له یه‌ك سنوور سه‌رده‌ردێنیێ
ده‌شه‌كێته‌وه ڕ‌ۆژ‌ی زه‌ردی ناوپه‌رچه‌می
سوور‌و سپی و سه‌وزی گه‌شم
چاوه‌ڕوانم چاوه‌ڕ‌وان
ئه‌ی گوله‌كه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگم
هه‌موو ســـاتێ به‌یادی تۆ
په‌نجە‌ره‌كان ده‌كه مه‌وه
له‌ناو ره‌نج وئازاره‌كان دوورده‌ڕ‌وانم
له‌گشت كاتێ له‌گه‌ڵ هه‌ست وخه‌یالم دا
هیوای به‌رزی سه‌ربه‌خۆیی وه‌لاته‌كه‌م
له‌تاریكی شه‌وه‌زه‌نگ دا
له‌سه‌ر لوتكه دووردووره‌كان
وه‌دی ده‌كه‌م
من ده‌بینم ده‌شه‌كێته‌وه
ئالای به‌رزی هیوای گوڵـ
هه‌مووكاتێ زامه‌كانی دیرینه‌ی حۆم
به‌ئاواتی چاوه‌ڕ‌وانی ئارام ده‌كه‌م
واهه‌ست ده‌كه‌م
برینی كوڵ و ئازاره‌كان
به هیوای ڕ‌وون كه‌م ده‌بنه‌وه
بۆیه هه‌رگیز
بێ ئاره‌زوو و بێ هیوانیم
له‌په‌ه‌نجه‌ره‌ی دڵی خۆم دامن ده‌ڕ‌وانم
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕ‌زگاری كورد
له كوردستان سه‌رده‌ر‌دێنێ
تائه‌و ڕۆژه‌ی چاوی سووری خوێناوتێزاو
له نامۆیی وخاك دابڕاو
به‌ڕ‌زگاری و سه‌ربه‌خۆیی
شاد ده‌بێتن كوردی بێ تاو
تائه‌و ڕۆژه‌ی له‌ناو واری ئه‌ویـنم دا
خوره‌تاوی سه‌ربه‌ستی كورد
له‌پێ ده شت و چیاكانم
له ناوشار و گوند‌و دۆل و قه‌دپالانم
تیشك ده‌داو ڕ‌وون ده‌بته‌وه نیشتمانم
تارماییه‌كان وه‌لا ده‌چن و ده‌ڕه‌وێنه‌وه
نه‌هامه‌تی وئازاره‌كان
چاك ده‌بنه‌وه
برینی كولی هه‌ڤالانم هەتوان دەبێ
دەسڕێنەوە‌مەرزەکانی دروست کراوم
وه‌دی دێتن هیوای به‌رزی
كوردستانی جوانی من
چاوه‌ڕوانم !!
چاوه‌ڕوانم !!
چاوه‌ڕ‌وان !!
*
پێشكه شه به هه موو ئه‌وانه‌ی كه هه‌رگیز بێ ئاره‌زو نابن و هێوای ئازدی و سه‌ربه‌خۆیی كوردیان له ناخی دڵیان دا هه‌ر زیندووه‌و نه‌هامه تی و خه م و كاره ساته‌كان كار ناكه‌نه سه‌ر وره‌ی به‌رزیان و هه‌رگیز نا ئومێد نابن.
ئازاری 1977مازەنده‌ران