"an independent online kurdish website

هاوده‌می‌ من هه‌ر گریان و ئاخ و   ده‌رده‌   

ژ‌یانی‌ من هه‌مووی‌ خه‌م وبرینی‌   سه‌رده‌    ahmad_deshti-0

له‌و ســـــــــــاوه‌ی‌ هه‌م هه‌ر كۆچ   ده‌كه‌م

له‌نامۆیی‌ و نه‌هامه‌تی  ‌ ڕه‌‌نـج   بارده‌كه‌م

لوتكه‌ی‌ دوورم بێ مراده و  شـه‌وه‌زه‌نگه‌

خۆره‌تاوو ســــــتاره‌ی‌ من بـه‌ری‌ ژ‌ه‌نگه‌

ژ‌یانی‌ من گشت كه‌ســـه‌ر و ئاخ و خه‌مه‌

بینـــــــــای‌ چاوم دیده‌بانی‌ خوێن و  ته‌مه‌

ئه‌من‌چیبكه‌م‌له‌م‌ ڕ‌ۆژ‌گار‌وله‌م  گـــه‌ردونـه‌

بۆمن گریه‌‌و شــــــه‌وی‌ تارو ڕ‌ۆژ‌ی‌ دونه‌

هه‌رچوار لای‌ من به‌ند و زامی‌ سـێداره‌یه‌‌

لانه‌ی‌ ژ‌ینم ته‌ژ‌ی‌ خــــــوێنه‌ و دڵ پاره‌یه‌‌

زۆرده‌مێكه‌‌ئه‌نفال ده‌كرێم له‌ ناو    ده‌برێم

له‌ناومال وهه‌واری‌ خۆم بێ ماف ده‌كرێم

هه‌رچی‌ لانه‌ی‌ باپیران و گوند و شــــاره‌

ته‌عریب ده‌كرێ ومن بێ‌به‌شم له‌وهه‌واره‌

به‌ ســــیانید و گازی‌ خه‌رده‌ل  ده‌مخنكێنن

به‌ بڕ‌یاری‌ جینۆ ســـــــــــــائید  ده‌ممر‌ێنن

یه‌‌كتر ده‌گرن تازیان و ڕ‌ۆمی‌  وعــه‌جـه‌م

كوردســـــــتانیان له‌ من كرده‌ برین و ته‌م

ســــــــــــــــاڵه‌هایه‌‌ په‌رێشان و دڵ پاره‌مه‌

بێبـه‌ش له‌ ژ‌ین  دووره‌ خـــاك و ئاواره‌مه‌

ئۆخه‌م نیه‌‌ ســـــاتێ له‌ ناو هه‌واری‌ خــۆم

خاپورده‌كه‌ن ده‌كوژ‌ن كه‌س و باوانی‌ خۆم

ئەی داگيڕکه‌ر ڕ‌وتان  ڕه‌‌‌شبێ  وبێجارەبن

ژینــتان تـه‌ژی  زام و ده‌رد  و   ئاوارەبن

کوردیش شــادبن به‌ یاران و   نیشتمانمانم

به‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردســــــــتانم    

                       ٭  

 زستانی 2004{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی