Hoppa till innehåll
Hem » شا جوانێک . محەممەد ئێناخی

شا جوانێک . محەممەد ئێناخی

رۆژێک دانیشتبووم غەمگین

داماو و چاو بە ئەسرینmuhamad_enaxi

دوور لە خۆشی و پێکەنین

شا جوانێک بە لاما ڕۆی

پێکەنی و وتی: ئۆخەی..

ئەمە تۆیت گرفتاریت ؟

داماو و برینداریت

کز دانیشتوویت بێزاریت

منیش سەرم هەڵبڕی

یەخەی شەرمم دادڕی

وتم فیدای ناوت بم

دیلی پرچی خاوت بم

بەو وشە نووک تیژانە

پاک دڵم دەکەیت شانە

گڕدەخەیتە ناو دەروون

هەڵدەکۆڵیت گۆشت و خوون

تێکەڵ دەبن سەر دەکەن

لە چاوان سەر دەر دەکەن

هەر دڵۆپێک لەو خوێنە

هەزار پەیمان و سوێنە

مایەی بەڵێنی راستە

بێ نەوایی نە ئاستە

بەڵام شەرتە تا هەرگیز

دڵۆپەی ڕۆندک بەڕیز

بە دوای یەکدا بڕێژم

سۆز و وەفا بێژم

کاتێک زانی من لەسەر

شانۆی خەم نایەمە دەر

هاتو بە پەنجەی نەرمی

چاوی سڕیم بە گەرمی

گوشیمی بە باوەشیا

ئەو خۆشییە دامێ کە شیا

ئنجا بە لەنجە دوای

هەستا زۆر بە ئەسپایی

وتی هەرکاتێک پەس بویت

لەگەڵ ئازاردا مەست بویت

وەرە بۆ لام غەریب گیان

شادت دەکەم گیانی گیان

**********************

 ٢٢/٦/١٩٩٢