به‌له‌مم شه‌ق بووه خوایه
چۆن ره‌ها بم له ده‌می ئه‌و به‌حره 
وا به خوێ سوێر و له خوێندا سووره
كه به هۆی مان و قه‌تیس مانییه‌وه
ئاره‌زووی گه‌ینه كه‌ناران دووره.
هه‌ر ده‌ڵێی…
به‌نده شه‌ماڵ وه‌ك جه‌سته‌م
كه ده‌بوو نه‌سره‌وێ تا سه‌ركه‌وتن
یانه
وه‌ستاوه له ده‌ست بێ گوێیان
وه‌ك ئه‌وانه‌ی له به‌له‌مدا كه‌وتن.
كهف و كوڵ وێڵه له دوای دایه شه‌پۆل
نیه تا شانی وه‌به‌ر ناخی دا
نیه تا بگرێ وزه‌ی هه‌ستانی و
رووحی دامانی له هه‌ستی رادا.
دڵه هه‌ر زاڵه وچان ناناسێ
پڕ حه‌زه و
كورده به خه‌م ناتاسێ
به هه‌وای گه‌رمی هه‌ناسه‌ی ده‌می دولبه‌ر
ته‌می به‌ر چاوی ئومێدی ده‌سڕێ
هه‌ر به عیشقی چاو و زولف و خاڵ و برژانگی خه‌زاڵ
خانی حه‌وته‌م چیه؟ چوارده‌ش ده‌بڕێ.
هاكا كه ره‌ها بوونی شه‌ماڵ
پڕ هه‌رای كرد سینگ و ئامێزی به‌حر
پڕ شه‌پۆلی كرده‌وه وه‌ك جاران.
به‌له‌می ساغه‌وه بووی كونبڕ بوو
به وزه و هانی هه‌ڵستانی شه‌پۆل
ده‌بڕێ به‌حرێ هه‌تا لێواران.
بێبه‌ش 25ی2ی1392