ساڵی ١۹۹٠ی زایینی – ١٣٦٩ی هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌کانی حدکا له هێزی ٢ی ڕێبه‌ندان، بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و چالاکییه‌کانیان گه‌ڕابوونه‌وه سنووره‌کانی نێوان شلێر و ناوچه‌ی سه‌قز و له کوێستانه‌کانی نزیک گوندی هه‌رمێدۆڵ،
چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمێک له پێشمه‌رگه‌کانیان ده‌کرد، که به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه، چووبوونه‌وه نێوخۆ. پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمه‌که، ده‌ستێکی ڕه‌ش، له قۆڵی خه‌یانه‌تکارێکی خۆفرۆشه‌وه، که پێشتر خۆی به ده‌سته‌وه دابوو و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ناردبوویه‌وه نێو ڕیزه‌کانی حیزب، دێته‌ده‌ر و ١٠ که‌س له پێشمه‌رگه‌کان، له کاتێکدا له قووڵایی خه‌ودا بوون، بێبه‌زه‌ییانه ده‌داته به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌ک و گیانیان لێده‌ستێنێ. چۆنییه‌تیی ڕووداوه‌که، له‌م گرته ویدیۆییه‌دا ببیستن و لێی ڕامێنن که:
گه‌لۆ!
ئه‌وه چ سیستمێکه، که ئه‌وه‌نده دڕنده‌یه، که بتوانێ هه‌موو به‌ها و بایه‌خه مرۆییه‌کان، له هزر و مێشکی که‌سێک، که سه‌رده‌مێک بۆ خۆی پێشمه‌رگه بووه و له پێناوی ئازادی و ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یدا خه‌باتی کردووه، داماڵێ و دڕنده‌یه‌کی وه‌های لێ دروست بکات، که ته‌نانه‌ت به‌زه‌یی به نزیکترین هه‌ڤاڵی خۆی له نێو قوربانییه‌کانیدا نه‌یه‌ته‌وه؟ که‌سه‌که بۆ خۆی چه‌نده ئامادیی هاوکاریی تێدا بووه و ملکه‌چ بووه له پرۆسه‌ی گوزه‌ر له مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ بوونه‌وه به‌ره‌و دنیای ئاژه‌ڵان و دڕنده‌یی؟
ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن، که به بیر کردنه‌وه له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه، له مێشکی مرۆڤدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ته‌نیا ده‌توانین بیر له وه‌ڵامه‌کانیان بکه‌ینه‌وه، تا ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ڵامێکی دروستیان پێ بده‌ینه‌وه.
ڕه‌شید حه‌یده‌ری
ڤیدیۆ، وتووێژ