"an independent online kurdish website

كۆماری ئیسلامی كه‌ ته‌واوی هیَلكه‌كانی خستوته‌ نیَو سه‌به‌دی سوریه‌وه‌ و دریَژه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له‌ مانه‌وه‌ی ریَژیمی ئه‌سه‌د ده‌زانیَت و له‌م قوماره‌شه‌دا ده‌یهه‌ویَت هه‌موو كارته‌كانی به‌كار بیَنیَتshoresh-golkar-

و هه‌موو جۆره‌ شیَوازیَك و ریَگایه‌ك بگریَته‌به‌ر بیَ له‌به‌رچاوگرتنی ئاكامه‌ نیَگه‌تیڤه‌ دریَژخایه‌نه‌كانی، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌یكات وای كردووه‌ كه‌ ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئه‌وه‌نده‌یتر ئاڵۆزتربكات و هه‌روه‌ها برینیَكی كۆن و ساریَژنه‌كراو به‌ نیَوی ناكۆكی و شه‌رِی شیعه‌ و سونه‌ نویَ بكاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ یه‌كیَ له‌ به‌رپرسانی به‌رزی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌وبه‌ر سه‌باره‌ت به‌ سووریه‌ رایگه‌یاند كه‌: سوریه‌ پاریَزگای سی و پیَنجه‌می كۆماری ئیسلامی ئیَرانه‌و گه‌له‌ك بۆمان گرینگه‌و ئستراتیَژیكه‌ و ئه‌گه‌ر دوژمنان هیَرش كه‌نه‌ سه‌رمان و بیانهه‌ویَت سوریه‌ یان خوزستان داگیربكه‌ن، پیَویسته‌ ئیَمه‌ سوریه‌ رابگرین و به‌رگری لیَ بكه‌ین چونكه‌ ئه‌گه‌ر سوریه‌ بپاریَزین ده‌توانین خوزستانیش وه‌ربگرینه‌وه‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوریه‌ له‌ ده‌ست بده‌ین ناتوانین باژیَری تارانیش بپاریَزین.

عه‌لی ئه‌كبه‌ری ولایه‌تیش راویَژكاری خامنه‌یی له‌ كاروباری نیَونه‌ته‌وه‌ی، سه‌باره‌ت به‌ سوریه‌ بۆ به‌ره‌وپیَشچوونی ئامانجه‌ ئستراتیَژیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ڵیَ: سوریه‌ بازنه‌ی زیَرِینی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئیَستای سوریه‌ نه‌بیَت سوریه‌ وه‌كوو قه‌ته‌ر و كویَتی لیَ دیَ، بۆیه‌ ئیَران حازر نیه‌ كه‌ ئه‌م بازنه‌ زیَرِینه‌ له‌ ده‌ست بدات.

ئه‌م رۆانگه‌ی كۆماری ئیسلامی وای كردووه‌ كه‌ به‌ چرِی هه‌وڵیَكی پرِخه‌رج وگران بده‌ن بۆ پاراستنی ریَژیمی له‌رزۆكی ئه‌سه‌د له‌و بارودۆخه‌ خراپه‌ ئابوریه‌ی نیَوخۆی وڵات، چوونكه‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی رووداوه‌كانی سوریه‌ به‌ پیلانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و رۆژاوا به‌ گشتی ده‌زانن كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان بۆ تیَكشكانی به‌ره‌ی به‌رخۆدانی تاران و دیمشق و حیزبوڵایه‌، هه‌ر بۆیه‌ كۆماری ئیسلامی جیا له‌ به‌رِیَكردنی به‌رده‌وامی چه‌كووچۆڵ و پاره‌ و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی هیَزه‌ چه‌كداره‌كانی حیزبوڵا و ته‌نانه‌ت هیَزه‌ چه‌كداره‌كانی سپای پازدارانیش  هه‌نووكه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ ریَكخستن و به‌رِیَكردنی شیعه‌كانی عیراق بۆ شه‌رِكردن و پاریَزگاری له‌ ریَژیمی ئه‌سه‌د كه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگدایه‌، و له‌م رۆژانه‌ش حكومه‌تی به‌غدا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش پشت راستی كرده‌وه‌ كه‌ هیَزی چه‌كداری شیعه‌ی عیراقی بوونیان هه‌یه‌ له‌ سوریه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زه‌نگیَكی مه‌ترسیداره‌ بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌ تایبه‌ت ئیَمه‌ی كورد!

onij_1364@yahoo.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی