"an independent online kurdish website

 دیاره‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان دا تاڕاده‌یه‌ک له‌ گه‌ل ئه‌وه‌شدا که‌ گرفت وکه‌م و کوڕیه‌کان یه‌کجار زۆرن به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم که‌ دیموکراتیه‌ت و هه‌ولی چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌ت له‌ سه‌ر خاکی کوردستان دا هه‌یه،ahmad_deshti-0

ده‌بینین که‌ به‌ بیرو باوه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه‌وه‌ نیشتمانپەروەران دڵسۆزانه‌ بۆسه‌پاندنی دیموکراتیه‌ت هه‌ولێکی باش دەدەن، گه‌لی کورد به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیوه‌ له‌ هه‌موو که‌ناله‌کانه‌وه‌ به‌ڕاستی وپاکیوه‌ ده‌ڕوانێته‌ ‌دیموکراتیه‌ت و بوونی له‌ هه‌موو سه‌رزه‌مینی کوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌موو عێراقیش دا مرۆڤ دۆستانە و کوردپەروەرانە هه‌ول بۆ ئه‌وه‌ ده‌درێت و ده‌دات که‌به‌ ته‌واوی، به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌وه‌ دیمه‌کراتیه‌ت بسه‌پێت‌،کە لە کوردستان تا ڕادەیەکیش سەپاوە، خه‌بات و ‌هه‌ولی کورد گه‌لێ له‌ مێژه‌ و ئه‌مڕۆکه‌ش هەر بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ جارێکی تر دکتاتۆریه‌ت و ناڕه‌واییه‌کان نێنه‌وه‌ ئاراوه و ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و ناله‌باریانه‌ی که‌ به‌ سه‌ر گه‌لی کورد له‌ سایه‌ی دکتاتۆره‌کانی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی ڕژێمه‌کانی ڕابوردووی عێراق هاتۆته‌ کایه‌وه‌، ئیتر بۆ هه‌تایه‌ چاره‌ی ون بێت و هه‌موو دکتاتۆره‌کان بۆ هه‌میشه‌ ده‌فن  ببن و لە ناو بچن و جارێکی تر سیمای دکتاتۆریه‌ت‌ و مالوێرانیەکان به‌ هۆی دکتاتۆرەکانەوە نەبێت ، کارەساته‌کان وه‌دی نه‌کرێنه‌وە و بۆ هه‌تایه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاکی کوردستان و هه‌موو عێراق‌‌، بەلێ گه‌لی کورد ده‌یه‌وێت که‌ به‌ ته‌واوی هه‌نگاوه‌ دیموکراتیه‌کان و پێشکه‌وتنه‌کان بپاویزێت و کوردستانێکی پڕ له‌ ئازادی و سه‌‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد بە تەواوی له‌ ڕۆژگارێکی نه‌زیک دا بسەپێت و هەموو عێراق وەک ئەمرۆی کوردستانی لێ بێت، هه‌موشمان چاک ده‌زانین که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بزوتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی کورد هه‌ر له‌ ڕۆژگارانی زووه‌وه‌ ڕا کە هاتە کایەوە وهه‌تا ئه‌مڕکه‌ش به‌ هه‌زاران قوربانی بۆ چەسپاندنی دیموکراتیەت له‌‌م ڕیگایه‌وه‌ داوه‌ وهه‌رگیز له‌ هه‌ول وتێکۆشان بۆ کوردستان درێغی نه‌کراوه‌و قه‌تیش درێغی ناکه‌ن، دیاره‌ که‌ گه‌لی کورد به‌‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی و متمانه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ و به‌ وره‌ی به‌رزو نه‌به‌زین و تێکۆشانه‌وه‌ له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌دایه‌ که له‌ کوردستانی خۆی دا  دیموکراتیه‌ت  بکات به‌ هێمای سه‌رکه‌وتنه‌کان و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ببێ به‌ نمونه‌‌و جێگای شانازی له‌ به‌ر چاوی هه‌موو گه‌لانی جیهاندا دیاربێتکوردستان، خه‌ڵکانی ده‌ورو به‌ریش‌ چاوله‌ کوردستان و له‌ گه‌لی کورد بکه‌ن.

 هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوه‌ پیرۆزانه‌ له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد به‌ ڕه‌وا ده‌بیندرێت و شتێکی تازه‌‌ش نیه‌و له‌ دوای ساله‌های ساڵی خه‌باتی سه‌خت و شۆرش وبه‌رخودان و ڕاپه‌ڕین و قوربانی دان به‌ هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیمان و هه‌ولی دلێرانه‌ی ڕابه‌ران و قاره‌مانانی کوردستان له‌ سه‌ر زه‌وی و خاکی کوردستانه‌وه‌ که‌ به‌وپه‌ڕی شانازیوه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌مڕۆ تا ڕاده‌یه‌ک وا خه‌ریکه‌ وه‌دی بێت‌، ئه‌م ڕاستیانه‌ش له‌ لایه‌ن داگیرکه‌ران ودوژمنانی کورد‌‌ زۆر چاک دیاره‌ و هه‌ستی پێ ده‌کرێت که‌ گه‌لی کورد به‌وپه‌ڕی تواناو هه‌ولیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت که‌ ئامانجه‌ دیموکراتیه‌کان به‌ ته‌واوی بپێکیێت و سه‌ره‌که‌وێت‌و،له‌م سایه‌وه‌ گه‌لی کورد جارێکی تر توش به‌ نائارامی وکاره‌ساته‌کانی وه‌ک کۆمه‌لکوژی و ئه‌نفال وکیمیا باران نه‌بێته‌وه‌و به‌ڵکو له‌ ڕێگای وه‌دی هاتنی دیموکراتیه‌ته‌وه‌‌ بتوانێت به‌ مافی جاره‌نوسی خۆیه‌وه‌ شاد ببێت و کوردستانکی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌تایه‌ وه‌دی بێت، من باوه‌ڕم وایه‌ که‌ ئه‌م ئامانجه‌ پیرۆزه‌ ده‌بێت ڕۆژی هه‌ر وه‌دی بێت و ئه‌م کوردستانه‌ له‌ ژێر چنگی داگیرکه‌راندا به‌ ته‌واوی ڕزگار ببێت و، هه‌موو ئه‌و دوژمنانه‌ی که‌ هه‌ولی سه‌رنه‌که‌وتنی کورد ده‌ده‌ن و له‌ زۆر که‌نالانه‌وه‌ هه‌نگاوی دژ به‌ بوونی کوردستان داوێن،که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م جۆره‌ که‌سایه‌تیانه‌ش زۆر هه‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت شکه‌ست به‌ گه‌لی کورد بده‌ن و. هه‌ربۆیه‌‌که‌شه‌ ده‌بینین که‌ گه‌لێ له‌ که‌ناله‌کانی‌ راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ دوژمنانه‌وه‌‌ له‌ ڕێگای نۆکه‌رانیانه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ولی سوک کردن و بوختان ودرۆ و ده‌له‌سه‌ و زڕاندنی ناوی گه‌وره‌ مه‌ردانی کوردیان به‌ڵاوه‌ بووه‌ته‌ بیرو باوه‌ڕیان و ده‌یانه‌وێت که‌ دڵی خۆیان به‌ فیشال و درۆو ده‌له‌سه‌و بوختانه‌کانیان بۆ ڕازی کردنی داگیرکه‌ران شاد بکه‌ن و گه‌لی کورد سوک بکه‌ن، ئه‌مڕۆ ده‌بینین که‌ له‌ سایه‌ی هه‌ولی‌ دڵسۆزانی کوردو کوردستان له‌ گه‌ل که‌م وکوڕیه‌کانی که‌ زۆرن و کورد ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌‌ڕوات.

 گه‌لێ له‌وانه‌ی که‌ نه‌خۆشن و زۆر له‌ مێژه‌ که‌ڕه‌نای نیفاق و ناڕه‌وایی و درۆ و ده‌له‌سه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ و زۆر بێ ویژدانانه‌ و دوژمنانه‌ په‌لاماری هه‌موو پیرۆزیه‌کی کوردیان داوه‌و ده‌ده‌ن و چاویان به‌م هه‌له‌و وه‌زعه‌ی ئه‌مڕۆکه‌وه‌ هه‌ڵنایێت و ده‌شزانن که‌ ئه‌وان هۆکاری گه‌لێ له‌ کاره‌ساته‌کانی رابوردوی کوردستان بوینه‌ و ناوو شۆره‌ت و ڕه‌فتاره‌ زشته‌کانیان وه‌ک شرێتێکی سینه‌مایی دێته‌وه‌ به‌رچاوان و بەڵام پەند وەر ناگرن، بۆیه‌که‌ ده‌بێت که‌‌  هەموو دڵسۆزانی گه‌لی کورد  په‌ندیان لێ وه‌ربگرن تا هه‌رگیز کاره‌ساته‌کان نێنه‌وه‌ ئاراوه‌، دیاره‌ که‌ هه‌موو ڕۆشه‌نبیرێکی پاک وبێگه‌ردو دڵسۆزو نیشتمانپه‌روه‌ر، له‌ به‌ر چاویه‌تی که‌ گه‌لێک له‌وان که‌سانه‌ دوێنێکه‌ چیان وه‌سه‌ر گه‌لی کورد هێناوه‌و چۆن ده‌ستیان نایه‌ ناو خوێنی کوردو به‌ زۆر ناوو ناتۆره‌وه ونامرۆڤانه‌‌ په‌لاماری سامان و شار وگوندو گیانی خه‌ڵکی کوردیان داو له‌ هیچ کارێکی دژ به‌ کوردو کوردستان‌ هه‌رگیز نه‌په‌نگانه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ که‌ ئه‌مڕۆ وان له‌و سه‌نه‌گه‌ر‌ەو ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ له‌ ڕابوردو دژ به‌ کورد کردویانه‌ چه‌ند پاتی بکه‌نه‌وه و ئه‌مجاره‌ش کورد خوێنی یه‌کتری بمژن و دڵی ئاغاو داگیرکه‌رانی کوردستان شاد بکه‌نه‌وه‌، بۆیه‌که‌ ده‌ستیان به‌ پڕوپاگه‌نده‌و کاری ناڕه‌واو دژ به‌ کوردو کوردستان له‌ ژێر په‌رده‌ی ره‌شی خۆیانه‌وه‌ کردووه‌‌، هه‌روا له‌ سه‌نگه‌ری نه‌یارانی کوردا ده‌ژین، ئه‌وان جۆره‌ که‌سانه‌ به‌خه‌یالی خاویانه‌وه‌‌ ئه‌مجاره‌ش‌ دکارن که‌جله‌وی سه‌رکه‌وتنه‌کانی کورد  وه‌ده‌ست بینن و ده‌نگی جه‌ماوه‌ری کورستان وه‌ربگرن و ئه‌وسا له‌ ڕابوردیان خه‌راپتر بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێم وایه‌ ئه‌وان جۆره‌ که‌سایه‌تی و هه‌موو ئه‌و جۆره‌ خه‌ڵکانه‌‌ی که‌ ئاوان و به‌ دڵ و گیانیانه‌وه‌ دوژمنایه‌تی کورد ده‌که‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌ سه‌رنه‌که‌وتن و په‌شیمان بوونه‌وه‌ و ڕوو ڕه‌شی به‌ولاوه‌ چیتریان بۆ نامێنێته‌وه‌ ،هه‌موو پڕو پاگه‌نده‌و هه‌وله‌کانیان به‌ شکه‌ست رووبه‌رو ده‌بێته‌وه‌، خۆیان و ئاغاکانیان هەرگیز نەگەن بە ئاوات و دەکەونەوە ژێر ڕقی تۆلەی هەموو دڵسۆزێکی کوردستانەوەو نەفرین دەکرێن دیاره‌ که‌ سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه‌ که‌ هه‌رگیز خیانه‌ت له‌ گه‌ل ونیشتمانیان ناکه‌ن و هه‌تا دوا هه‌ناسه‌یان پێسمه‌رگه‌ی راسته‌قینه‌ی کوردایه‌تین و کوردو کوردستانیان له‌ چاوو گیان وهه‌موو سه‌روه‌تێکیان خۆشتر ده‌وێت،کوردستان بەرەو سەرکەوتنەکان و دەولەتێکی سەربەخۆی کوردەواری دەبەن،سەری هەموو نەیارو دوژمنانی کوردستان لە هەر شوێنێکەوە بن شۆڕ دەکەن.

    hewler 14.7.2013

.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی