"an independent online kurdish website

كۆماری ئیسلامی ئیران له‌ ریَگه‌ی عیراقه‌وه‌ و به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ فرِۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به‌رده‌وام هه‌موو رۆژیَك ده‌یان ته‌ن كه‌لووپه‌لی عه‌سكه‌ری و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی سپای پاسدارانshoresh_golkar

ره‌وانه‌ی سوریه‌ ده‌كات،چوونكه‌ كۆماری ئیسلامی ریَژیمی ئه‌سه‌د به‌ هاوپه‌یمانی ئستراتیَژی خۆی ده‌زانیَت و پاراستنیشی به‌ ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی ده‌زانیَت بۆیه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ هه‌نارده‌كردنی چه‌كووچۆڵ بۆ سوریه‌ هه‌وڵی پرِچه‌ك كردن و پشتیوانی له‌ ریَژیمی ئه‌سه‌د ده‌كاو ته‌نانه‌ت به‌شداریش له‌و شه‌رِه‌ ناوخۆیه‌ش ده‌كات به‌ قازانجی ریَژیمی سوریه‌ و ئه‌م هاوكاری و پشتیوانیه‌شی له‌ ریَگه‌ی ئاسمانی و زه‌وینی عیراقه‌وه‌یه‌.

هه‌رچه‌ند كه‌ به‌رده‌وام به‌رپرسانی عیراق ئه‌وه‌یان ره‌دكردۆته‌وه‌ به‌ڵام ویَده‌چیَت كه‌ ریَكه‌وتنیَك له‌ نیَوان به‌رپرسانی ئیَران و عیَراق هه‌بیَت بۆ به‌رِیَكردنی چه‌كووچۆڵ بۆ ریَژیمی سووریه‌،هه‌ر چه‌ند كه‌ جیَگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی عیَراق له‌م ماوه‌یه‌ به‌رده‌وام ئه‌مه‌یان ره‌دكردۆته‌وه‌ كه‌ ئاسانكاریان كردبیَت له‌ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك له‌ عیَراقه‌وه‌ بۆ سووریه‌، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخ و لیَدوانانه‌ی به‌رپرسانی عیَراق وه‌رچه‌رخانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و له‌ ئه‌م رۆژانه‌ هوشیار زیباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیَراق له‌ وتوویَژیَكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “ئه‌لشه‌رقول ئه‌وسه‌ت” رایگه‌یاند كه‌ عیَراق چیدیكه‌ ناتوانیَت پیَش به‌ هه‌نارده‌كردنی چه‌كووچۆڵی  ئیَران بگریَت بۆ سووریه‌، ئه‌م لیَدوانه‌ جاریَكی دیكه‌ ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ كۆماری ئیسلامی هه‌نارده‌كردنی چه‌كووچۆڵ یه‌كیَ له‌ ئه‌هرۆم گه‌لی گرینگی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه‌ و له‌ پیَناو په‌ره‌پیَدانی هیَژموونی ناوچه‌ی و ده‌ستیَوه‌ردانی خۆی له‌ كاروباری وڵاتان ده‌یكات و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ سه‌ری و میَژوویه‌كیشی هه‌یه‌ له‌ و پیَوه‌ندیه‌دا بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شیَوه‌یه‌كی كرده‌وه‌ی له‌ لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوایه‌وه‌ پیَشی پیَ نه‌گیردریَت  ناوچه‌ قه‌ت هیَمنی به‌ خۆیه‌وه‌ نابینیَت و ره‌وشی ناله‌باری سووریه‌ش قه‌ت یه‌ك لای نابیَته‌وه‌.

onij_1364@yahoo.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی