"an independent online kurdish website

تێپەرینی  24  ساڵ بەسەر شەهادەتی مەرگی نابەوەختی رێبەری   ح د ک  ئێران  تێپەری. باس و نوسینی جۆر بە جۆر لە سەر کەساییەتی کەسییەتی قاسملو، گومانی تێدا نییە دڵۆپێکە لە دەریایەک.hasan-palani

قاسملو مامۆستا بوو ، ریبەر بوو ، موودیرێکی بە ئەزموون بوو، لە هەمان کات دا  وانە بێژێکی بواری ئەکادمی بوو. ئە و  تەنها وانە بێژ نەبوو دپلومات بوو،  کۆمەڵناس  بوو  بە تەواوی ووشە لێزان بوو، لە ئیدارەدانی  کاری  رێخراوەیدا، ئەو  زەمانی  خەڵکی باش  دەناسی  هەر بۆییە سەرکەوتوو بوو.

پێم خۆشە لە ڕووی کۆمەڵناسییەوە چەند  رە هەنێکی  ژییانی  مامۆستای گەورەمان بە خەمە بەر دیدو رای خوێنەرانی خۆشەویست. ئەگەر چی  شرۆڤە کردنی ژییان و کە ساییەتی دکتۆر قاسملو، وە هەموو ئەو رەهەندانەی  ژییانی  کارێکی  ێکجار دژوارە لە توانای با س و بابەتیکی لەم جۆرە نییە. بە ڵام  من چەند لاییەنێکی هەزرو مەبدەئی مامۆستامان دەخەمە بەر دیدو رای  رێبوانی.

ئەگەر لەیەنە زانستی و پەراگماتیزییەکانی خوێندنەوەییەکی زانستیانەی لە رووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵاییەتییەوە شرۆڤە بەکەیین، دەبینیین ئەو خاوەن مەتروبەییەکی تایبەت بە خۆی هە بوو لە رووی پەراکتیکییەوە،  دەتوانیین وەک سەرچاوەییەکی بە هیزی داهێنەرانە وە لە همانکاتدا راهێنەرانە کەڵکی مەعنەوی خۆی هەبێت، لە پیگەییاندنی نەسڵێکی توندروست لە هەموو مەجالە سیاسی ، ئابووری و کۆمەڵاییەتییکانەوە.

دوکتۆر قاسملو پر بە مەعنای خۆی باوەری قوڵی بە بەنەماکان و پرنسییپە گشتییەکانی کاییەی دیمووکاسی هە بوو.  ئەو  پێی وابوو دیموکراسی دەبیت وەک ساختارێکی واقعی، زەهنی و ساختاری کردەی  لە بنەماڵەو گەرەک و یانە و ییەکێتییە پیشەییەکانەوە بگرە تا دەگاتە نەتەوە و گەل و وەڵات، دەست پێبەکات. ئەو لەو سۆنگییەوە وەهای دەبینی هەموو تاکیک  لە ماوەی ژییانی خۆیدا، هەم باوەری پێی هەبێت، هەم کاری بۆبەکات وە هەم بە کردەوە لە سەلووک و رەفتارە ئەرێنییەکانی خۆی پراکتیزەی بکات.

دوکتۆر لە و بروایەدا بوو کە ئامانجەکانی  دێموکڕاسی نابێت لە گەڵ هیچ یاسا و ریسایەک مەغایرەتی  هەبێت، کە بتوانێ  زەرپە لە پێناسە شکڵی و مەبدەئییەکانی ژیانی دێموکراسی بدات و تاحەدی خۆی دیموکراسی تەنگەبەر بکات. ئەو پێی وابوو  یاساکانی ژیانی ئینسانی  لە سیستەمە دێموکراتییەکاندا، پێوەندی  بە چەشنی بڕیاندانی  بە کۆمەڵ هەیە.  کە لە ودا دیموکراسی  لە چەمکی  خۆیدا  نیشانەی ئەو ئامانجەیە  کە ئەو  بریارانەی  وەک کۆ کاردەکەنە سەر کۆمەڵگا. ئەو  لە روانگەییەوە  دەیروانی کە دە بێت ئەهمیەتێکی  تایبەت بدریت  بە رای تەواوی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگاییە و هەروەها تەواوی ئەندامان  بۆ بە  شداری لە بریاردان  مافی یەکسانیان بۆ فەراهەم   بکرێت.

ئەو لە کوولیاتی خۆیدا پێی وابوو چەمک و مەفاهوومی دیموکڕاسی ، وەک  ئەسڵی کوولی خۆی فەرز دەکات  لە موازنەی چاودێری گشتی بەسەر بریاردانی مافی بەرانبەر بۆ بە کارهێنانی  چاودیریە گشتیەکان کاریگەری خۆی دەبێت لە موومارەسەری ژیانی تاک و کۆ.

دکتۆر قاسملو پێی وابوو ئەوە نەوعە  کاییەکی  دێموکراسییە کە لە  سیستەمە سیاسییەکاندا،( نەک سیستەمە تووتالیرەکان* دەوڵەتەکان بە دوای ئەوەوەن   کە پشتیوانی  خەڵک بۆ خۆیان راکێشن بۆ دریژەدانی ژیانی سیاسی و دەسەڵات دارییەتی  خۆیان. بەڵام  لە بەر ئەوەی دەست راگەیشتن بە کۆمەڵانی هەراوی خەڵک تەنیا لە ریگەی ئامرازو پەیوەندییە گشتییەکان، وەک چاپەمەنی  و رادیوو تەلفزیوون، کە بەداخەوە  لە سەردەمی ژیانی قاسملودا ئامراز و کەرەستەکانی پیوەندی گرتن وەک ئەمرۆ ئاسن نەبوون. وەک فەیسبووک، سەکایپ و تویترو باقی راییەڵکەو تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی دیکە لە ژییانی کاری میدییایدا وەک ئەمرۆ ئاسان کاری بۆ بەرەو پێش بردنی کارەکان نەبوو. هەرییەکە نرخ  و باییخی تایبەت بە خۆی هەبوو، لە ژییانی سیاسی و میدیای تاکەکانی نیو کۆمەڵگادا. قاسملو پێی وابوو هەمووی ئەم راگەییەنەرانە لە کۆمەلگای ئەمرۆیدا نەخشی سەرەکی ئەنجام دەدەن، کە کردەوەکانی دەوڵەت  بەرنە  ژێر پرسییار، لە دانی ئامۆژگاری  بەخەڵک و دابین کردنی تریبوونی ئازاد بۆ هینانە بەر باسی،  باسە سیاسییەکان و تێکۆشان وەک کاناڵێک بۆ راگەیاندنی بیرورای گەشتی بە دەوڵەت و فشاری گشتی بۆ سەر دەوڵەت مەتروبە بکەن.  ئەو لەو برواییە دا بوو کاتێک دەتوانیین راگەییەنەگشتییەکان لە بەرانبەر دیموکراسیدا ئەرکی خۆییان بە جێ بەگەییەنن ، کە تەواو  سەر بە خۆ بن و لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت  یا  بەرژەوەندی شەخسیدا نەبن.

رەهەندێکی دیکەی زانستی دکتۆر قاسملو، کە بەتەوای خۆی تێدا دەبینییەوە، ئەویش شارەزایی بواری ئابووری بوو، ئەو ئابووری ناسێکی بە تەواوی ووشە، دەوران و سەردەمی خۆی بوو. ئەو وەک کەسێکی شارەزاو  ئیلیتێکی  کاریگەر پێداگەری دەکرد، لە سەر خودکەفایی حیزبی و لەو روانگەییەوە، هەولی دەدا پشتی خۆی و حیزبەکەی  بە بەرهەم هێنانی خۆماڵی پشت ئەستوور بێت و بەرهەمهێنەرو دابەشکەرە دامەزراوەییەکانی حیزبی بەپێی مەجال و هەلو مەرجێک کە تێدا دەژیا میکانیزمی گوونجاوییان بۆ بیبینێتەوە و ئاڵوو گۆری بازاری ئازاد  بخوولقێنێ. ئەو پێی وا بوو  کەڵک وەرگرتن لە ئابووری  بازاری ئازاد، لە خزمەتی  سەربەخۆیی  بریاردانی سیاسی مانداییە. کە لە و دا مۆنۆپولکردنی بازاری ئازاد لە ژێر چەنگی چەند کەسێک دێتەدەرو، ئابووری وەک چەمکێکی زانستی، دەتوانێ، هەم رێگە خۆشکەر بێت بۆ کردنەوەی سروشتی بازاری هەمە چەشنە ، کە لە وێدا مرۆڤەکان  جگە لە ئابووری بازار، دەرەتانێک پێک دێنن  کە بتوانن  هەر کات بیانهەوێت،  میدانی دەسەڵاتی دەوڵەت تەنگەبەر بکەن. یەکێک لە ئەو شاکارانەی کە تائێستا ح د ک ئێران  شانازی پێوەدەکات، مەبدەئی پرنسیپی سەربەخۆیی ئابووری بوو، کە لە نێو حیزبی ئێمەدا بوو بە بەنەمای کاری  لە سەر کراو.

دکتۆر ناسیاوێکی ریشەیی لە کۆمەلگاکەی خۆی هەبوو  ئەو هەناوی پێکهاتەو چین و توێژە  جۆر بە جۆرەکانی کۆمەڵگەی خۆی دەناسی و بە پێی  ناسراویێک ، کە هیبوو پەلان و سیاستی حیزبی دادەرشت و ئە و لە برواییەدا بوو، سەنوور بوون لە نێوان خەڵک و حیزب ، خەڵک و دەسەڵات بۆ شاییەکی گەورە دەخولقێنێ، کە سەر ئنجام دەبێتە ( ئانتی تێز) کە کاریگەری لە سەر هەموو جومگەکانی پانتایی ژییانی کۆمەڵگا دادەنێ. ئەو پیمانە کۆمەڵایەتیەکانی  وەک پێشمەرجی  بزافێکی هەمە چەشنی کاییەیی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵاییەتی دەزانی و گرێدانی ئەو بەستێنانە  لە خزمەتی  رەوتی رۆشنبیری و مەدەنی کە بتوانێ رەوتی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵاییەتی  وەک تێکەوە پێچانێکی  مەبدەئی  دادەنا.

ئەو پێی وابوو  هەر ئەندازە ئێمە زانیاریمان سەبارەت بە خۆمان و ژینگەی کۆمەڵاییەتی خۆمان هەبێت، فاکتۆرێکی چارەنووس ساز و ئەرێنی دەبیت، بۆ ئاشناییەتی  لە ژییانی سیاسی و کۆمەڵاییەتی خۆمان، چوون هەم دەردەکان  دەتوانن بیان ناسین وەهەمیش دەتوانیین دەرمانی تایبەت بە خۆییان بۆ بنووسین. ئێمە دەبێت زۆر جاران زانییارییەکی  ئەگەر بچووکیش بێت ، سەبارەت بە ئەنجامی  کاردانەوەکانمان هەبێت. ئەنجامە  نە خوازراو  پێش بینی نەکراوەکانی  کاردانەوەکانمان، کاریگەرییرتی لە سەر تەواوی شێوازەکانی  ژییانی کۆمەڵاییەتیدا دەنوێنن، ئەویش بە نۆبەی  خۆی موونعەکس کردنەوەییەکی باش و خراپی دەبێت  بە سەر ژییانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵاییەتیی کۆمەڵگاکەمانەوە.

دوکتۆر قاسملوو بە هە موو مەعیارو و پێوەرەکان خەڵک ناس و کۆمەڵناسێکی بە توانابوو……

حەسەن پاڵانی

2013/7/14

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی