"an independent online kurdish website

کاروانی خەبات بەردەوامە ، قوربانیدان  بێپسانەوەیە ، لە یاسای شۆڕش بە دژی داگیر کەرانو بۆ ڕزگاری گەل و نیشتمان مەرگ بەهەر شکڵو شێوەیەک لەو پێناوەدا شەهید بونە وهەم ئاساییشەو هەم جێگای شانازی.mela_biraym1

کێی لەو ڕێبازەدا گیان لەدەست بدا جێی ڕێزی هەموو لایەکمانە. یاسای قوربانیدان وایە باشترینەکان لە پێشەوەن. لە مێژوی خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد دا کاروانی گیان بەخشانی ئەو ڕێبازە درێژەو درێژتریش دەبێیتە وە، بۆیە هەمو ڕۆژێکمان ڕۆژی شەهیدانە. یادی مەرگی ڕێبەرانو سەر جەم شەهیدانمان ،بۆ شینگێڕی و ماتەم نیە، بەڵکو زیندوو بەرزڕاگرتنی بەڵێنو پەیمانە ، سور بونە لە سەر ڕێبازو خۆ ئامادە کردنو سازدان بۆ بەرەنگاری دوژمنانە ، دەرسی خۆ بەختکردن لە پێناو گەلو نیشتمانە . ئوسولەن شین بۆ مردوانە، خۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەل و نیشتمان نە مرنو هەمیشە زیندون، کەوابو شێن ناگێڕینو ڕێچکەی ئەوان دەگرینە بەر. زۆر جار کتومەو دیسانیش دەیڵێمەوە: هەموو ئەو ژنو پیاوو ، کچو کوڕانەی لە ڕێگای خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەماندا گیانیان بەخت  کردوەو دەکەن ، جا چ لە مەیدانو چ لە زیندانو چ لە قۆناغی کارو تێکۆشانو چ لە ژێر ئەشکە نجەو ئازاری دوژمنانو چ لە دەر بەدەری و هەندەران ، مەرگیان مەرگی شەهیدانە وقوربانیانی ئازادی کوردستانن. گەورەترینو پیرۆز ترین خەبات  بە ربەرەکانیە دەگەڵ زاڵمو زۆردارانو بگژداچونەوەی داگیر کەرانە ، خەباتی گەلەکەمان ڕاست خەباتێکە بەو ناوو نیشانە.  با دوژمنانی گەل باش بزانن یادی شەهیدان و مەرگی دڵتەزێنو جەرگبڕی هاوڕێیانی زێدە ئازیزمان  مزگینی جێژنی سەر کەوتنی شۆڕشوو نەمانی دوژمنانە .

seid-selam-azizi-mela-braym-mejid-pur

پوشپەڕ مەرگە بۆ ئازادی

  گریانە بۆ ڕۆژی شــادی.

لە پوشپەڕدا پووش دەپەڕێێ

  بەڵام ڕیشەی هەر دەمێنێ.

خۆ سازدەکاو دەڕوێتەوە

   دیسان ئەوا سەر دەر  دێنێ.

ڕیشەی بە خوێن ئاودراوە

 لە کوردستان دا  ڕوواوە.

هەتا زەویو عاسمان هەبن

 ئەو کورستانەش هەر ماوە.

مردو کە سێکی بـێـنـاوە

  ناودار  نەمردوە ،هەر ماوە.

دایمە بەڕووح لە ناو مانە

 ڕێنوێنو ڕێــبـــەرمـــانە

سەلام ، سەلیم بوی و سالم

 هێدی و ئارام لە سەرەخۆ

بۆ پەلەتکرد بە جێت هێشتم

 منیشت نەبرد دەگەڵ خـۆ

مەگەر  قەرارمان ئاوابوو

  تۆ بڕۆی و بەجێل بێڵی !

ڕاستە ئەتۆ پێشەنگمان بوی

 دەبو وەپێشمان بکە وی

بەڵام نەک هێندە توند بڕۆی

  لێمان نەدێوو دوور کەوی

ئەوە لە دڵم بوە بە ناسۆر

 ڕۆیشتیێو  نەم  دیتیەوە

پێشت نەکوتم برای بەڕێز

 دێێەوە  یان نایە یە وە !

بـەڵام   لــەوە   دڵـنـیـابـە

 هەروا بە هاوڕێییت ماوم

وێنەو یادت لە بەر چاومە

  پێیەوە دەژیم  تا مــا وم

منیش ئەوا هەر بەڕێوەم

 بەجێماوم ، نە وەستاوم   


دوایین وشە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی مەرگی نەخوازراوو لە ناکاوت لە قوڵایی دڵمەوە هاو خەمی خۆم دەگەڵ بنە ماڵەکەت بەگشتی و براژنم بەتایبەتی ، هاوڕێو خزمو دۆستانت  دەر دەبڕمو هیوای بەختەوەری گشت لایەک ئاوتمە.

٢٤ ی پوشپەڕی ٢٧١٣ی کوردی    ١٥ی یولی ٢٠١٣

برایمی   مەجید پور       هولەند

https://peshmergekan.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی